ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد ئاردی سپی دابه‌ش كرد به‌ سه‌ر 160 خێزانی بێ باوك و كه‌م ئه‌ندام و هه‌ژاری ئاواره‌.



لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌ هاوكاری ڕێكخراوی ( النمارق ) بۆ گه‌شه‌پێدان و خزمه‌تگوزاری له‌ به‌رواری 4/10/2015 له‌ قۆره‌تو- كه‌لار ئاردی سپی دابه‌ش كرد به‌ سه‌ر 160 خێزانی بێ باوك و كه‌م ئه‌ندام و هه‌ژاری ئاواره‌. شایه‌نی باسه‌ ئه‌م خێزانانه‌ له‌ مانگی 9/2015 ڕۆژانه‌ له‌ بری ئارد نانیان به‌ سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرا به‌ پێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كان له‌ نێوان ( 6 – 8 ) نان ڕۆژانه‌. له‌ كۆتایدا ئاماده‌بوان و به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپه‌كه‌ زۆر سوپاسی سه‌رجه‌م كاره‌ خێرخوازییه‌كانی ڕابیته‌یان كرد و داوای زیاد كردنی ئه‌ هاوكاریانانه‌یان كرد له‌ به‌ر هه‌ژاری پێویستی ئاواره‌كان.





دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت