رابیتەی ئیسلامی كورد بە هاوكاری خێرخوازانی دەرەوە موچەی 130 نازداری دابەشكرد

لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد بە هاوكاری خێرخوازانی دەرەوەی وڵات موچەی بەسەر 130 نازداری بێ باوكدا دابەشكرد.
خێرخوازانی دەرەوەی وڵات هەمیشە لە خەمی هەژاران و نەداران و نازداراندان و بەردەوام پشتیوان و هاوكاری پرۆژەكانی رابیتەی ئیسلامی كورد بوون ، رابیتەی ئیسلامی كوردیش وەك ئەو بەڵێنەی داویەتی بەردەوام دەبێت لە كۆكردنەوە و كۆمەكی گەیاندن بە هەژاران و بێ نازانی كوردستان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان
شایەنی باسە لەم پرۆژەیەدا لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد بە هاوكاری خێرخوازانی دەرەوە جگە لە دابەشكردنی موچە, گۆشت و جل و بەرگی بەسەر نازداراندا دابەشكرد بەسەر 130 خانەوادەی نازداران.






دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت