رابیته‌ی ئیسلامی كورد سوپاس و پێزانین ئاراسته‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌كات


به‌بۆنه‌ی به‌شداریكردنیان له‌ هه‌ڵمه‌تی پرۆژه‌ی نازداراندا، رابیته‌ی ئیسلامی كورد وه‌ك پێزانین و ده‌ست خۆشی بۆ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری كوردستان كه‌ به‌شدار بوون له‌ ریكلامی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌ هه‌ڵمه‌تی پرۆژه‌ی نازداراندا سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی ئه‌و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ كرد.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی باڵای رابیته‌ی ئیسلامی كورد ئه‌ندازیار حسێن نه‌جمه‌دین ره‌سول به‌ ناوی هه‌موو ستاف و كارا و كارمه‌ندانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد و ئه‌و نازداره‌ كه‌فاله‌تكراوانه‌وه‌ سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی ئه‌و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ كرد كه‌ هه‌میشه‌ به‌ده‌م پرۆژه‌كانی رابیته‌ی ئیسلامی كورده‌وه‌ بوون و به‌رده‌وام له‌ خزمه‌ت هه‌ژاران و بێ نازاندا بوون ، هیوای خواست كه‌ نموونه‌یان زیاد بێت و ساغ و ته‌ندروست و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی خزمه‌ت و په‌یامداری خۆیان ، لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی باڵای رابیته‌ی ئیسلامی كورد سه‌ردانیژمارەیەك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كرد و سوپاس و پێزانینی سه‌رۆكی رابیته‌ و ده‌سته‌ی كارگێڕی باڵا و ستاف و كارمه‌ندانی رابیته‌ی ئیسلامی كوردی پێشكه‌ش كردن.

شایه‌نی باسه‌ رابیته‌ی ئیسلامی كورد  له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزی 2015دا به‌ به‌شداری چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی كوردستان په‌یامێكی نوێی گه‌یانده‌ خه‌مخۆران و خێرخوازان و مرۆڤدۆستانی كوردستان كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بوو له‌ ئاست پرۆژه‌كانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد كه‌ بەهۆی ئەو ریكلامەوە (139 )مندالی بێ‌باوك وشەهیدان كەفالەت كران ،وەبری ( 250.070.000)  دینار بەسەر هەژاران وئاوارەكان و بێ‌ باوكان وخاوەن پێداویستی تایبەتدا دابەشكراوە .
كه‌سایه‌تییه‌كان بیریتی بوون له‌ به‌ڕێزان:

1.م.جه‌مال عه‌بدول
2.د.سه‌ید ئه‌حمه‌د
3.م.عه‌بدوره‌حمان صدیق
4.م.ابو بكر كاروانی
5.م.صه‌باحی كفری
6.م.تاڤگه‌ محه‌مه‌د
7.م. مه‌لا زاهد ئه‌سعه‌د



دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت