رابیته‌ی ئیسلامی كورد سوپاس نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خێرخوازان ده‌كات

وه‌ك نه‌ریتی ساڵانه‌ی خۆی رابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌ جه‌ژنی قورباندا گه‌وره‌ترین شه‌عیره‌ی جه‌ژنی قوربان به‌ هاوكاری خێرخوازانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات .
 ئه‌مساڵیش له‌ جه‌ژنی قورباندا توانی ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی قوربانی له‌ جه‌ژنی قورباندا ئه‌نجام بدات كه‌ 916  سه‌ر ئاژه‌ڵ بوون ، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له‌ چاو ساڵی پاردا زیاتر بوو ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی متمانه‌ و ئه‌هلی خێر و خێرخوازان نیشان ده‌دات كه‌ له‌م بارودۆخه‌ی كوردستاندا توانیان ئه‌م شه‌عیره‌ گه‌وره‌یه‌ ئه‌نجام بده‌ن و رابیته‌ی ئیسلامی كوردیش بكه‌نه‌ متمانه‌ پێكراو و رایسپێرن بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی قوربانییه‌كه‌یان.
به‌م بۆنه‌وه‌یه‌ رابیته‌ی ئیسلامی كورد سوپاسی خێرخوازانی كرد و پێ راگه‌یاندن رابیته‌ی ئیسلامی كورد هه‌میشه‌ به‌ خێر و هاوكارییه‌كانی ئێوە بەردەوامە وئێوە‌ هۆكاری سه‌ربه‌رزی ئێمه‌ بوون و جێگای دڵخۆش كردنی نازداران و هه‌ژاران و خاوه‌ن پێداویستییه‌كان بوون .
 بۆیه‌ ئێمه‌ سوپاسی یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و پێتان راده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌وا قوربانیه‌كه‌ی ئێوه‌مان به‌ ئه‌نجام گه‌یاند و به‌ پاكی و به‌ سه‌لامه‌تی گه‌یاندمانه‌ ده‌ستی هه‌ژاران و نه‌داران و نازداران و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانی كوردستان ، خوای گه‌وره‌ لێتان قه‌بوڵ بكات و هێنده‌ی تر سامان و ماڵ و سه‌رووه‌تتان زیاد و پارێرزراوتر بكات.لەگەل رێزو حورمەتمان .

رابیته‌ی ئیسلامی كورد/دەستەی كارگێڕی باڵا
جه‌ژنی قوربانی 2015

دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت