پ.د.عه‌لی قه‌ره‌داغی پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان ئاراسته‌ی كارمه‌ندانی رابیته‌ ده‌كات

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بۆ هەموو كارمەندانی رابیتەی ئیسلامی كورد
السلام علیكم ورحمە الله وبركاته
زۆر دڵخۆشم كەجوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی كارمەندانی رابیتەی ئیسلامی كورد بكەم بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە.
داوا لەخوای گەورە دەكەم كە هاتنەوەی بۆ ئێمەو ئێوە و هەموو ئوممەتی ئیسلامی ببێتە مایەیی خێرو بەرەكەت و سەركەوتن بەسەر دوژمناندا.
بتوانین بەردەوام بین لەپێشكەش كردنی خزمەتی زیاتر بەگەلەكەمان لەكوردستان و عێراق، هیوادارم هەموو رۆژێكتان هەر جەژن بێت و بەخۆشی لەنێو خزمان و خۆشەویستاندا بژین.
پیرۆزبایی و نزای خۆم دووبارە دەكەمەوە خوای گەورە بەبەردەوامی پشتیوانتان بێت و هەموو ساڵێكتان هەر جەژن بێت.


پڕۆفیسۆر.د.عەلی قەرەداغی

ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان

سەرۆكی رابیتەی ئیسلامی كورد

دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت