رابیته‌ی ئیسلامی كورد پێداویستی قوتابخانه‌ی به‌سه‌ر نازداراندا دابه‌ش كرد



لقی سلێمانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌ هاوكاری خێرخوازان توانی پێداویستی قوتابخانه‌ به‌سه‌ر نازداراندا دابه‌ش بكات كه‌ سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و خورماڵ و سه‌یدصادق و عه‌ربه‌ت و هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌ی گرته‌وه‌
جه‌مال مه‌حمود لێپرسراوی لقی سلێمانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد ڕایگه‌یاند به‌هاوكاری خێرخوازانی كوردستان توانیان پیداویستی قوتابخانه‌ به‌سه‌ر 600 نازداردا دابه‌ش بكه‌ن كه‌ پێك هاتبوو له‌ ده‌ مادده‌ و لای خۆشیه‌وه‌ سوپاس و پیزانینی ئاراسته‌ی خێرخوازان كرد بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانیان و بی به‌ش نه‌كردنی منداڵانی نازدار له‌ دابین كردنی پێداویستی قوتابخانه‌
نازدارانیش زۆر دڵخۆش بوون و سوپاسی رابیته‌ و دوعای خێریان بۆ خێرخوازان كرد .
  














دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت