ڕێكخراوی نه‌مارق سوپاس و پێزانین ئاراسته‌ی رابیته‌ی ئیسلامی كورد ده‌كات

ڕێكخراوی نه‌مارق بۆ گه‌شه‌پێدان و فریاگوزاری سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی لقی سلێمانی و لقی كه‌ركوك و لقی گه‌رمیانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد ده‌كات، له‌ سوپاسنامه‌كه‌دا سوپاسی رابیته‌ی ئیسلامی كورد و لقه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری لقه‌كانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد ده‌كات كه‌ زۆر دلسۆزانه‌ و لێبراوانه‌ به‌ده‌م پرۆژه‌كانه‌وه‌ بوون، به‌رده‌وام ماندوونه‌ناسانه‌ به‌ده‌م ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌كانه‌وه‌ بوون ، هیوای به‌رده‌وامی و خزمه‌تی زیاتری بۆ رابیته‌ خواست.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی باڵای رابیته‌ی ئیسلامی كوردیش سوپاسی ڕێكخراوی نه‌مارقی كرد كه‌ هه‌میشه‌ توانیویانه‌ به‌ده‌م پرۆژه‌كانی رابیته‌وه‌ بێن و متمانه‌ی ته‌واویان به‌خشیوه‌ به‌ رابیته‌ی ئیسلامی كورد و هیوای خواست كه‌ ڕێكخراوی نه‌مارق به‌رده‌وام بێت له‌ هاوكاری و پرۆژه‌كانیان و رابیته‌ی ئیسلامی كوردیش هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌ به‌و په‌ڕی متمانه‌وه‌ پرۆژه‌كانی ئه‌وان جێ به‌جێ بكات و هاوكاریان بێت له‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كاندا.





دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت