جێ به‌ جێ كردنی چه‌ند چالاكییه‌ك له‌ لایه‌ن رابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌ سنوری گه‌رمیان


له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانی لقی گه‌رمیانی  رابیته‌ی ئیسلامی كورد، درێژه‌دانه‌ به‌ خزمه‌ت كردنی ئاواره‌و خه‌ڵكی هه‌ژارو مناڵانی بێ باوكی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای دیاله‌ و حه‌وزی چه‌مچه‌ماڵ.

له‌ گرنگترین چالاكیه‌كانی كه‌ زۆربه‌یان به‌ هاوكاری ڕێكخراوی ( النمارق ) ئه‌نجام دراون بۆ مانگه‌كانی 8،9 جگه‌ له‌ چالاكی بۆنه‌كان:

1-   دروستكردنی مزگه‌وتێك له‌ ئۆردوگای عالیاوا له‌ شاری خانه‌قین به‌ بڕی 26،500 ملیون دینار.
2-   هه‌ڵكه‌ندنی بیرێكی ئیرتوازی له‌ ئۆردوگای عالیاوا به‌ بڕی 9،200000 دینار به‌ مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌م ئاوی له‌و ئۆردوگایه‌دا كه‌ 4 ئینج ئاو هه‌ڵده‌دات بۆ ته‌نكی سه‌ره‌كی ئۆردوگا.
3-   سازكردنی ئاهه‌نگی به‌ كۆمه‌ڵ بۆ 10 بوك و زاوای ئاواره‌ له‌ شاری خانه‌قین و پێدانی بڕی 700000 هاوكاری و له‌ گه‌ڵ ئاماده‌كاری هه‌مو پێداویستیه‌كانی ئاهه‌نگی بوك و زاوایه‌تی گرتنی ئوتێل بۆیان.
4-   دابه‌ش كردنی به‌فرو نان به‌ سه‌ر دانیشتوانی هه‌ر 4 ئۆردوگای ( تازه‌دێ و قۆره‌تو ) له‌ كه‌لار و عالیاوا و ئه‌لوه‌ند له‌ خانه‌قین، له‌گه‌ڵ دابه‌ش كردنی نانی ڕۆژانه‌ به‌ سه‌ر زیانتر له‌ 300 خێزان هه‌ژاو بێ باوك كه‌م ئه‌ندام له‌ دانیشتوانی ئه‌م ئۆردوگانه‌.
5- كڕینی گاز به‌ بڕی 11000 لیتر مانگانه‌ بۆ مولیده‌ له‌ ئۆردوگای ئه‌ڵوه‌ند وه‌ پێدانی كاره‌بای ڕۆژانه‌ به‌ دانیشتوانی ئۆردوگا حه‌وت سعات و له‌گه‌ڵ پێویستی ڕۆن و كرێكاره‌كانی ( ئیش پێ كه‌ری مولیده‌.








دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »

1 التعليقات:

ئیره‌ كلیك بكه‌ بۆ التعليقات
غير معرف
admin
8/10/15 13:33 ×

ده‌ستان خۆش بێت

Congrats bro غير معرف ...
ووڵامی بده‌وه‌
avatar
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت