رابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌ هاوكاری خێرخوازان 916 سه‌ر قوربانی ئه‌نجامدا

وه‌ك هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام له‌ پرۆژه‌ خێرخوازی و كاره‌ مرۆڤ دۆستی و خێرییه‌كاندا ، له‌ جه‌ژنی قوربانی 2015دا گه‌وره‌ترین شه‌عیره‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز و به‌رز راگرت و ئه‌م جه‌ژنه‌ش به‌ هاوكاری خێرخوازانی كوردستان ودەرەوەی كوردستان توانی 916 ئاژه‌ڵ بكاته‌ قوربانی و دڵی هه‌ژاران و نه‌داران و بێ نازانی كوردستان خۆش بكات.

شایه‌نی باسه‌ رابیته‌ی ئیسلامی كورد ئه‌مساڵ توانی 916 سه‌ر ئاژه‌ڵ بكاته‌ قوربانی و ئه‌مه‌ش به‌ هاوكاری خێرخوازنی كوردستان و كه‌ ئه‌مانه‌تی ده‌ستی رابیته‌یان كردبوو، رابیته‌ش توانی ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ به‌جێ بگه‌یه‌نێت و له‌ دووه‌م رۆژه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ ده‌ستی به‌ سه‌ربڕین و پاككردن و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هه‌ژاران و نه‌داران و بێ باوكان (نازداران)ئاوارەو پەنا هەندەكان و خاوه‌ن پێداویستییه‌تایبەتەكان و كورته‌ باڵاكان و نابیانایان كرد ، توانی ئه‌و شه‌عیره‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ هاوكاری خێرخوازانی كوردستان و ستاف و كارمه‌ندانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد جێ به‌جێ بكات.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی باڵای رابیته‌ی ئیسلامی كورد رایگه‌یاند ئه‌وان سوپاسی خێرخوازان ده‌كه‌ن و پێ یان راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ قوربانییه‌كه‌ی ئێوه‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یشت و وه‌ك به‌ڵێنمان دابوو گه‌یاندمانه‌ شوێنی پێویستی خۆی و هه‌مووان دوعا و نزای خێریان بۆ ئێوه‌ هه‌بوو ، به‌خێرخوازانی تریش راده‌گه‌ینین كه‌ ئێمه‌ تا چواره‌م رۆژی جه‌ژن به‌رده‌وام ده‌بین له‌ قوربانی و قوربانیه‌كانتان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان و ده‌یگه‌ینینه‌ شوێنی مه‌به‌ست.









دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت