ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد 165سه‌ر ئاژه‌ڵی كرده‌ قوربانی


(ذَلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ)
رابیته‌ی ئیسلامی كورد لقی هه‌ولێر...وه‌ك نه‌ریتی ساڵانه‌یی خۆیی هه‌ڵسا به‌ زیندووڕاگرتنی ئه‌و شه‌عیره‌ پیرۆزه‌ كه‌قوربانیه‌ ..ئه‌م ساڵیش خێر خوازان و خه‌ڵكی موسڵمانه‌ ده‌ست به‌ ده‌ست نوێژه‌ كان ودۆستانی ڕه‌سول الله (صلی الله علیه‌ وسلم )قۆڵی مه‌ردانه‌یان هه‌ڵمالن  وبڕیاریاندا كه‌نه‌فس خاوێن بكه‌نه‌وه‌ وه‌نزیك ببنه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ ،به‌ئه‌نجام دانی ئه‌م قوربانیه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك ڕابیته‌ی ئیسلامیی كورد /لقی هه‌ولێر زۆر به‌گه‌رمی وه‌  به‌هه‌موو ئاماده‌باشیه‌ كه‌وه‌ به‌ده‌ستی خزمه‌تكردن وتواضعمان بۆئه‌وخه‌ڵكه‌ كردوه‌ پێمان ووتن له‌خزمه‌تی ئێوه‌ وسونه‌تی ئازیزمان داین ،  سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ توانیمان 165سه‌رئاژه‌ڵ بكه‌ین به‌قوربانی وه‌دابه‌ش بكه‌ین به‌سه‌ر بێ باوكان وئاواره‌و هه‌ژاران ودۆستان  كه‌ بوه‌ مایه‌ی دڵخۆشی هه‌موولایه‌ك وئاودانی ماڵان ،جێ خۆیه‌تی لێره‌وه‌ سوپاسی هه‌موو ئه‌و خێر خوازانه‌ بكه‌ین كه‌ هه‌مووساڵێ متمانه‌مان پێ ده‌كه‌ن ، وئێمه‌ ده‌كه‌ن به‌وه‌كیل  بۆ ئه‌نجامدانی قوربانیه‌كانیان ،ئێمه‌ وه‌كوڕابیطةی ئیسلامی لقی هه‌ولێر له‌خزمه‌ت هه‌مووخێر خوازان وهه‌ژاران وبێ باوكانین هه‌ر كارێكی خێ بێت پێویست به‌ئێمه‌ بكات بێ دوو دڵی له‌ خزمه‌تین به‌ره‌و پیری  ئه‌چین ....جارێكی تر سوپاسی هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین له‌هه‌موولایه‌ك قه‌بوڵ بكات

























دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت