دكتۆر عەلی قەرەداغی گەیشتە شاری سلێمانی


 ئێوارەی 30-7-2015 دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمنیداری گشتی یەكێـی جیهانی زانایانی مسوڵمان بەیاوەری حسێن نجم الدین رسوڵ سەرۆكی دەستەی باڵای رابیتەی ئیسلامی كورد گەیشتەوە شاری سلێمانی، لەبارەگای لقی سلێمانی لەلایەن ئەندامانی مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی ئەبوبەكر عەلی و ، كاك عمر محمد و كاك حمە سعید حمە عەلی و ژمارەیەك لەمامۆستایانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و  لەمامۆستایانی ئاینی و بەڕێوبەری لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد جەمال محمود پێشوازیان لێكرا.
بەڕێز قەرەداغی لەوتەیەكی كورتدا سوپاسی ئەو پێشوازیەی كرد كە لێیان كراو هیوای خواست كەبەهەموو لایەك خزمەتی كوردستان بكەین بۆ چارەسەری قەیرانەكان و رێگە نەدەین كەپلانی دوژمنانی كورد سەربگرێت و هەمومان كاربكەین بۆ ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدانی كوردستان.




دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت