رابیته‌ی ئیسلامی كورد هاوكاری گه‌یانده‌ 917 خێزانی ئاواره‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی



لقی سلێمانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌ نوێترین كاریدا توانی هاوكاری ماددی بگه‌یه‌نێته‌ ده‌ستی 917 خێزانی ئاواره‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی
جه‌مال مه‌حمود لێپرسراوی لقی سلێمانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد ڕایگه‌یان به‌ هاوكاری خێرخوازانی ده‌ره‌وه‌ توانیان هاوكاری ماددی بگه‌یه‌ننه‌ ئاواره‌كانی كه‌مپی ئاشتی له‌ ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی ، بڕی تێچوی پرۆژه‌كه‌ بریتی بوو له‌ (91700000) نه‌وه‌د و یه‌ك ملیۆن و حه‌وسه‌د هه‌زار دیناری عێراقی بوو ، لای خۆشیه‌وه‌ سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئیداره‌یی كه‌مپی كرد له‌ هاوكاری كردنیان و كار ئاسانی كردنیان له‌ جێ به‌جێ كردنی پرۆژه‌كه‌دا .









دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت