راگەیەنراوی(23) یەمین كۆبونەوەی ساڵانەی ڕابیتەی ئیسلامی كورد

ڕۆژی دووشەممە 3/8/ 2015  لەشاری سلێمانی لەژێر دروشمی(بەرەو گەشەپێدانی كۆمەڵگەو ئاسودەیی مرۆڤەكان )  كۆبونەوەی (23)هەمی ساڵانەی ڕابیتەی ئیسلامی كورد ئەنجامدرا.سەرەتای كۆنگرە بەچەند ئایە تێك لە قورئانی  پیرۆز دەستی پێكرد لە لایەن یەكێك لەئەندامانی كۆنگرە.وەبڕگەی یەكەمی كۆبونەوە كە بریتی بوو لە وتاری  بەخێرهاتن لەلایەن سەرۆكی دەستەی كارگێڕٍی باڵا بەڕێز (حسێن نجم الدین ڕەسوڵ) كە تێیدا بەخێرهاتنی ئەندامانی كۆبونەوەكە ومیوانە بەڕێزەكانی كرد.  پاشان وتاری سەرۆكایەتی ڕابیتەی ئیسلامی كورد لە لایەن بەڕێز دوكتۆر عەلی محیی الدین قەرەداغی پێش كەش كرا ،كە تیایدا تیشكی خستەسەر ئەو دروشمەی كۆبونەوەكە هەڵی  بژاردبووكە بریتی بوو لە ( بەرەو گەشە پێدانی كۆمەڵگەو ئاسودەیی مرۆڤەكان) پاشان بەڕێزی باسێكی  ڕابیتەی كرد  لە دروست بونەوە تا ئێستا كە توانویەتی ئەركی خزمەت كردنی مرۆڤەكان و گەشە پێدانی كۆمەڵگا  بگرێتە  ئەستۆی خۆی لە گەڵ باسكردنی چەندان ئایەتی قورئانی پیرۆز كەباس لە نۆێگەری دەكات .  وە هیوای خواست كە كۆبونەوەكە  بەكۆمەڵێك بڕیارو ڕاسپاردەوە دەربچێت كە بتوانێت خزمەت بەئایندەی ڕێكخراوەكەو گەلی كوردستان بكات، ئەویش لەڕێگەی دانانی نەخشە و پلانی ستراتیجی  بۆكار بە جۆرێك  لە گەڵ ڕەوتی بەرەو پێش چونی شارستانیدا هەنگاو هەڵبگرێت.
پاشان لەلایەن بە ڕێز سەرۆكی دەستەی  باڵاوە چالاكی دەستەی باڵاو سەرجەم لقەكان خۆینرایەوە لەهە رێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ خستنە ڕوی گرفت و پێشنیارە كان .دواتر بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی ڕابیتە  چالاكی ساڵێكی نوسینگەی  بۆئامادەبوان خۆیندەوە . وە لەتەوەرەیەكی تری كۆبونەوەكەدا بەشێوەیەكی داتای ئامادەكراو باس لەخاڵە لاوازو بە هێزەكانی ڕابیتەی ئیسلامی كورد كراوڕێگە چارەش بۆگرفتەكان خرایە ڕوو. لەتەوەرەی كۆتای كۆبونەوەكە پلانی ساڵی داهاتوی ڕێكخراوەكە بوو كەبەوردی نەخشەو پلانی ساڵی داهاتوو تاوتۆی كرا. پاشان چەندین بڕیارو ڕاسپاردە بۆتەواوی بڕگەكانی كۆبونەوەكە گەڵاڵە بوو. لەكۆتایدا كۆبونەوەكە سوپاسی ڕێكخراوە خێرخوازیە هاوكارەكان وخێرخوازانی كوردستان و كارمەندانی ڕابیتە لەسەرجەم لقەكاندا كرد.








                                                 

دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت