رابیتەی ئیسلامی موچەی دوومانگ بەسەر 2205 نازداردا دابەش دەكات



لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد هاوكات لەگەڵ كار و چالاكی و خزمەت كردنی هەژاران و ئاوارەكاندا موچەی مانگەكانی 5 و 6 بەسەر نازداراندا دابەش كرد.
جه‌بار كه‌ریم لێپرسراوی به‌شی نازدارانی لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كوردلە لێدوانێكیدا ڕاگەیاند" بە هاوكاری خێرخوازان موچەی مانگەكانی 5+6 مان دابەش كرد كە ناوچەكانی پارێزگای هەڵەبجەو سەیدسادق و پێنجوێن و ڕانیە و قەلادزێ و عەربەت و هەڵەبجەی تازە و سنوری سلێمانی گرتەوه كە لە 2205 نازدار پێك هاتبوون كولفه‌ی تێچووه‌كه‌ی بریتی بو له‌ (239000000) دوسه‌دو سی و نۆ ملیۆن دینار  "
هه‌روه‌ها جه‌ژنانه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و نازدارانه‌شدا دابه‌ش كرد كه‌ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز نه‌یان توانی ئاماده‌ بن بۆ وه‌رگرتنی جه‌ژنانه‌كانیان كه‌ پێك هاتبون له‌ 353 نازدار ، هه‌روه‌ها ته‌عویزاتی ساڵی رابردویان به‌سه‌ر 669 نازداردا دابه‌ش كرد كه‌ خێرخوازه‌كانیان له‌ كاتی خۆیاندا نه‌یان توانیوه‌ موچه‌ی نازداره‌كانیان بنێرن بڕی موچه‌كه‌ش بریتی بو له‌ (23000000) بست و سێ ملیۆن دینار .
جه‌بار كه‌ریم لێپرسراوی به‌شی نازدارانی لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد وتیشیی" رابیتە بەردەوام دەبێت لەسەر كارو چالاكیە جۆراو جۆرەكانی و سوپاسی تەواوی خێرخوازانیش دەكەین كە بەردەوام هاوكارمانن و دوعای خێریان بۆدەكەین"
لەلایەن خۆشیانەوە مندڵانی نازدار داوای دوعای خێریان بۆ خێرخوازان و رابیتە دەربڕی و تەئكیدیان كردەوەه كە موچەكانیان بەشی پێداویستەكانیان ناكات هیوایان خواست خێرخوازان بۆیان زیاد بكەن.












دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت