رابیتەی ئیسلامی كورد خوانێك بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان ساز دەكات


لە ئێوارە خوانێكدا رابیتەی ئیسلامی كورد خوانێكی بەربانگ كردنەوەی بۆ لیوای 114ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە كۆمەڵگای شەهید لە باشوری كەركوك سازدەكات.


ئەندازیار حسێن نەجمەدین سەرۆكی دەستەی كارگێڕی رابیتەی ئیسلامی كورد  رایگەیاند بەهۆی زەرورەتەوە ژمارەیەكی زۆر لە
پێشمەرگەكانی كوردستان لە سنورەكان جێگیركراون لەم مانگی رەمەزانەدا دوورن لە ماڵ و خێزانیان، بۆیە بە ‌ پێویستمان زانی خزمەتێكی بچوكیان بكەین و ئێوارە خوانێكیان بۆ ساز بكەین، هەروەها پشتیوانی رابیتەی ئیسلامی كوردی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات كردەوە و رایگەیاند ئەوان هەمیشە لە خزمەت هێزی پێشمەرگە و بنەماڵەی شەهیدانی سەنگەری پشتیوانی لە خاك و خەڵكی كوردستان دەبن بە كەفالەتكردنی منداڵی ئەو پێشمەرگە شەهیدانە و بە هاوكاری كردنی بەردەوامی هێزی پێشمەرگەی كوردستان .

فەرماندە وەستا رەسول سوپاسی رابیتەی ئیسلامی كوردی كرد و ئەو ئێوارە خوانەی بەرز نرخاند و ووتی رابیتەی ئیسلامی كورد و سەرۆكی رابیتەی ئیسلامی كورد بەڕێز د.عەلی قەرەداغی هەمیشە پێشمەرگە ئاسا لە خزمەت خەڵك و نیشتیمان و خاكی كوردستاندا بوون .








عەمید سەركەوت چیمەنی فەرماندەی هێزی 114ی باشوری كەركوك سوپاسی رابیتەی ئیسلامی كوردی كرد و رایگەیاند
هێزەكانی پێشمەرگە بە زمانی بە رۆژوو لە مانگی رەمەزاندا بەردەوام لە سەنگەرەكانی پێشەوە بەرگرییان لە خاكی كوردستان كردووە و ئەم هەوڵیستەی رابیتەی ئیسلامی كوردیش نیشانەی خەمخۆری و هەست بە بەرپرسیاری كردنە لە ئاست پاراستنی خاك و خەڵكی كوردستان.






وەك هەمیشە و لە رابردوودا رابیتەی ئیسلامی كورد بەردەوام هاوكاری بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان رەوانە كردووە و بەردەوام لە خزمەت هێزی پێشمەرگەی كوردستاندا بووە، ئەمجارەش لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا ئێوارە خوانێك بۆ هێزی 114ی پێشمەرگەی كوردستان سازكرد.
























دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت