رابیته‌ی ئیسلامی كورد ئاهه‌نگێكی شایسته‌ی بۆ نازدارانی پارێزگای كه‌ركوك ساز كرد



له‌ ڕۆژی 4-6-2015 لقی كه‌ركوكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد  ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگی سازكرد بۆ (400) منداڵی نازداری ناو شاری كه‌ركوك
ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ هاوبه‌شی رابیته‌ی ئیسلامی كورد - لقی كه‌ركوك و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك - لیژنه‌ی مافی مرۆڤ و كارو باری ژنان و منداڵان سازكرا .
له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا وێرای خوێندنی چه‌ند وتارێك له‌ لایه‌ن ڕێبوار طالبانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌ندازیار حسێن نجم الدین سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای رابیته‌ی ئیسلامی كورد ، چه‌ندین گۆرانی به‌ هه‌ر سێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و توركمانی پێشكه‌ش كران و له‌ كۆتای ئاهه‌نگه‌كه‌دا دیاری و یارمه‌تی دابه‌ش كرا به‌ سه‌رجه‌م مندالان .















دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت