رابیته‌ی ئیسلامی كورد هاوكاری گه‌یانده‌ 300 ئاواره‌ی سنوری كه‌ركوك


لقی كه‌ركوكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌ هاوكاری ڕێكخراوی (نمارق) بۆ فریاكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان توانی هاوكاری بگه‌یه‌نێته‌ 300 خێزانی ئاواره‌ی سنوری كه‌ركوك ، هاوكارییه‌كان پێك هاتبو له‌ چه‌ندین جۆر مادده‌ی خۆراكی و دابه‌ش كردنی 300 قورئان به‌سه‌ر ئه‌و خێزانه‌ ئاوارانه‌دا ،
لای خۆیشیانه‌وه‌ ئاواره‌كان سوپاسی رابیته‌یان كرد بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یان و به‌ گرنگیان زانی كه‌ قورئانی پیرۆز له‌ ناو چادر و خێمه‌كانیان بونی هه‌بێت و ڕۆژه‌كانیان به‌ خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌ .











دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت