​رابیتە ئيسلامی كورد هاوكاری زیاتر له‌ 1000 خێزانی ئاوارە ده‌كات


رابيتەی ئیسلامی كورد لە دوو چالاكی جیاوازدا هاوكاری گەیاندە زیاتر لە هەزار خێزانی ئاوارەی سنوری پارێزگای سلێمانی .
جەمال مەحمود، لێپرسراوی لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: بەهۆی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان و پێویستی ئاوارەكان بەخۆراك توانیمان هاوكاری بۆ بەشێك لە ئاوارەكان پێشكەش بكەین .
ئاشكراشی كرد هاوكارییەكان بە هاوبەش لەگەڵ ڕێكخراوی (نمارق) بۆ فریاكەوتن و گەشەپێدان بووە كە پێك هاتبوو لە ماددەی خۆراكی بەتێچوی 39 ملیۆن دینار.
لێپرسراوی لقی سلێمانی رابیتە بەڵێنیشدا بەردەوام بن لە خزمەت كردنی هەژاران و نازداران و ئاوارەكان كە ڕویان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە .











دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت