​رابیتەی ئیسلامی كورد بەهارە گەشتێك بۆ نازداران ئەنجام دەدات


رابیتەی ئیسلامی كورد لقی سلێمانی وەك كاری هەمیشەی بەردەوامە لە كار و جالاكیەكانی و لە نوێترین كاریدا بەهارە گەشتێكی بۆ ژمارەیەك لە نازدارن ئەنجامدا.


جبار كریم لێپرسراوی بەشی نازداران لەلێدوانێكیدا  ڕاگەیاند" لە رۆزی جیهانی منداڵاندا بەشێك لە نازدارانمان هێنا بۆ مێرگەبان كە جەندین جالاكی جۆراو جۆری لە خۆ گرتبو زۆر خۆشحاڵین كە منداڵانمان خۆشحاڵ كرد و ساڵانە رابیتەی ئیسلامی بەوە ناسراوە سەیران بۆ نازداران ڕێك دەخات و بەڵێنیش دەدەین بەردەوام بین و لە خزمەت نازداران بین "

دایكی نازدارانیش كە ئامادەی سەیرانەكە بوون وتیان ئێمە لە نزیكەوە ئاگامان لە جالاكی و پرۆژەكانی رابیتەی ئیسلامیە كە ئەمڕۆ بۆ نازدارانیان ئەنجامدا ئەو پەری دڵسۆز و خەم خۆر بون بۆ منداڵان بە تایبەت ئەو منداڵانەی كە سەربەرشتیارەكانیان نەیان توانیوە بین زیاتر دلسۆز بون و ڕابیتە جێگای متمانەیە لای كەس و كاری نازداران ."

منداڵانیش ئەو بەری خۆشخاڵی خۆیان دەربری بۆ ڕابیتە كە بەردەوامن لە خزمەت كردنیان و داواشیان لە خێر خوازان كرد جۆن ئەمڕۆ دڵخۆشیان كردن بەو جۆرە بەردەوام بن و هاوكات بتوانن موچەكانیان بۆ زیاد بكەن .




دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت