ڕابیتەی ئیسلامی هاوكاری دەگەیەنێتە 600 ئاوارە لە پیرە مەگرون


لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد هاوكاری گەیاندە 600 خێزانی ئاوارەی سنوری پیرەمەگرون هاوكارییەكانیش پێك هاتبوون لە ماددەی خواركی و ئاوارەكانیش سوپاسی رابیتەیان كرد.
جەمال مەحمود لێپرسراوی لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد وتی بە هاوكاری خێرخوازان توانیمان هاوكاری بگەیەنینە ئەم ئاوارانە كە 600 خێزانن و هاوكارییەكانیش پێك هاتبوون لە ماددەی خواركی كە بڕی 10265000 دیناری تێچووەكەی بووە و ئاوارەكان زۆر پێویستیان پێەتی و بەردەوامیش دەبین لە كارو چالاكیەكانمان لە سەرجەم ناوچەكانی كوردستان
ئاوارەیەكیش خۆشحالی خۆی دەربری و ووتی من لە شوێنی خۆمان زۆر دەولەمەند بوم بەڵام ئەمڕۆ لێمان قەوماوە و بەم جۆرە لە نارەحەتیدا دەژین و ئاوارە بووین و سوپاسی رابیتە و خێرخوازان دەكەم كە كەمێك قورسایی سەرشانمانیان سووك كردووە.







دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت