​رابیتەی ئیسلامی موچەی دوومانگ بەسەر 2169 نازداردا دابەش دەكات


لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد هاوكات لەگەڵ كار و چالاكی و خزمەت كردنی هەژاران و ئاوارەكاندا موچەی مانگەكانی 3 و 4 بەسەر نازداراندا دابەش كرد.
جەمال مەحمود لێپرسراوی لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كوردلە لێدوانێكیدا ڕاگەیاند" بە هاوكاری خێرخوازان موچەی مانگەكانی 3+4 مان دابەش كرد كە ناوچەكانی پارێزگای هەڵەبجەو سەیدسادق و پێنجوێن و ڕانیە و قەهلادزێ و عەربەت و هەڵەبجەی تازە و سنوری سلێمانی گرتەوەه كە لە 2169 نازدار پێك هاتبوون "
لێپرسراوی لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد وتیشیی" رابیتە بەردەوام دەبێت لەسەر كارو چالاكیە جۆراو جۆرەكانی و سوپاسی تەواوی خێرخوازانیش دەكەین كە بەردەوام هاوكارمانن و دوعای خێریان بۆدەكەین"
لەلایەن خۆشیانەوە مندڵانی نازدار داوای دوعای خێریان بۆ خێرخوازان و رابیتە دەربڕی و سوپاس و پێزانین خۆیان تەئكیدیان كردەوەه كە موچەكانیان بەشی پێداویستەكانیان ناكات هیوایان خواست خێرخوازان بۆیان زیاد بكەن.















دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت