مامۆستا بكر قادر حسن

كورتەیك لە ژیانی
مامۆستا بكر قادر حسن

لەساڵی 1973 لە گوندی (كانی چایلە) سەر بەقەزای كەلار لەخێزانێكی خواناس چاوی بەدونایا هەڵهێناوە،  خوێندی سەرەتایی لەقوتابخانە (دوومیلان) تەواوكردوە لە دوای راگوێزانی ماڵیان بۆ شاری كەلار دریژەی داوە بەخوێندن و خوێندنی ناوەندی ودواناوەندی لەكەلار تەواو كردوتە دوای ئەوە چووتە بەغداد بۆ خوێندنی بەكالۆریوس لە جامیعەی بغداد كلیەی الاداب -قسم الاجتماع  لەساڵی 1992 تەواو كردوە، لەبەر ئەوەی مامۆستا كەسێك بوە هەردەم لەخەمی  پەروەردە كردنی  كۆمەڵگا بووە لەڕووی ئاینیەوە، زۆر فشار خراوەتەسەر لەلایەن دەسەڵاتەوە  لەكاتی دامەزراندنی وەك
مامۆستا ،هەرچەندە شەهادەكەی پێویستی دەكرد وەك مامۆستای ناوەندی دابمەزرێت بەڵام رێگەیان پێنەداو وەك مامۆستای سەرەتایی دایان مەزراند  دوای دامەزراندنیشی چەند جارێك گواستویانەتەوە بۆ دێهاتە دورەكان لەبەر ئەوە رۆڵی گرنگی هەبوە لە پەروەردە كردنی منداڵان لە گەڵ وەتنەوەی وانەی قوتابخانە لەرووی ئاینیشەوە قوتابیانی رادەهێناو فێری دەكردن لەساڵی 1995  خێزانی پێكەوەناوە زۆر جار بەدەم كێشە كۆمەڵایەتیەكانی خەڵكەوە بووە ، لەیەكێك لەسیفەتە جوانەكانی مامۆستا ئەوە بوو زۆر هێمن لەسەر خۆبوو لەكاتی ئەنجامدانی كارەكانیدا هیچ شتێك كاری تێنەدەكرد بۆ هەڵچون و تورەی بكات،  مامۆستا لەبەر بەتوانایی و خە مخۆری بۆكاروانی خێرخوازی لە كوردستان لە ساڵی 1997 وەك مشرفی نازداران لە لقی گەرمیانی ڕابیتەی ئیسلامی كورد(كەركوكی پێشوو) لە كەلار دامەزرا ، زۆر خە مخۆر بوو لە جێبەجێكردنی كارە كە یدا بە جۆرێك دڵسۆز بوو لە ماوەیەكی كەمدا توانای ناوبراو دەركەوت هەر لەبەر ئەوە لە ساڵی 1998 وەك كارمەند لەبەشی نازداران دامەزراو ماڵە كەی لە كە لارەوە گواستە وە بۆ دەربە ندیخان. 

من لێرە دا وەك لێپرسراوی بەشی نازداران لەوكاتەدا ئێستاش وە ك بە ڕێوەبەری لقی گەرمیانی رابیتەی ئیسلامی كورد، حەزئەكەم خەمخۆریەكی ئەم مامۆستا بەڕێزە بۆ بانگەواز و كارەكەی بگێڕمەوە كە خۆی بۆی گێڕامەوە, وتی یە كێك لەوڕۆژانەی كەموچەی نازدارانم وەرگرتبوو بۆ ئەوەی لە كەلار دابەشی بكەم، دەستم كرد بەدابەشكردنی موچەكە بەڵام ئێوارە داهات و چە ند ماڵێكم مابوو بڕیارم دا بڕۆمە ماڵەوە نۆیژ بكەم و پاشان موچە یان بۆ ببەم، وتی تا نانم خوارد و نۆیژم كرد شەو داهات و تاریك بوو ئەو كاتانە خە ڵك لەبەر نەبونی و هەژاری زوو دەخەوتن، كاتێك گەشتمە لای ماڵیان و لەدەرگام دا، بە دەنگێكی بەرز بۆ ئەوەی منداڵەكان و دایكیان نەترسن وتم من مامۆستا بەكرم موچەم بۆ هێناون دەرگام بۆ بكەنەوە حەزم نەكرد بكەوێتە بەیانی وتی دایكی منداڵە كان بەبیستنی دەنگی من وشەی موچە تۆزێك دواكەوت و پاشان دەرگای كردەوە وتی سەیرم كرد دواكەوتنەكەی منداڵەكانی هەندێكیان خەبەر كردبووە وتم دادە خەبەریان مەكەرەوە من موچەكەتان دەدەمێ‌ و دەڕۆم لەجوابدا دایكی منداڵەكان وتی مامۆستا بەخوا ناڕۆیت و دائەنیشیت و هەموشیان خەبەر ئەكەمەوە كەمنداڵەكان زۆر بوون و وورد تاقسەیەكت بۆ نەگێڕمەوە نابێت بخەون، دایكی منداڵەكان وتی مامۆستا خوا شاهیدە و ئاگادارە بەم قسە پێش چەند ڕۆژێك هیچ شتێك لەماڵدا نەبوو


بۆ منداڵەكانم كە بیخۆن ناعیلاج بوو ڕوبكەمە ماڵی باوكم بۆ لای دایكم بەڵكو ئەوان هاوكاریەكم بكەن هەرچەن ئەوانیش نەداربون دایكم وتی وەڵاهی ڕۆڵە ئەو تۆزە نۆكەمان هەیە بیبە بیخۆن بۆ ئێمە خواگەورەیە، ئەمڕۆ پێش ئەوەی تۆ بێیت دایكم لەبەرنەبونی داوای نۆكەكەی لێكردمەوە، ئیستا تۆپارەی سەدان كیلۆ نۆكت بۆ هینام لە خۆشیدا منداڵەكان نابێت بخەون و ئەمەو سەدان سەرگوزشتەی تر چیرۆكی دڵخۆشكردنی مامۆستا و هاوكارەكانی بوو لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان كە هەر هەموی مژدە بەخشە بەوەی ئیستا مامۆستا لەو كەسانەیە كەپێغە مبەری ئازیز (صلی الله علیە وسلم) مژدەی بە هە شتی پێداون انشا‌و الله (من ادخل السرور علی اهل بیت من المسلمین لم یری الله له جزا‌و دون الجنە ).


لە  26/6/2006 لەكاتی ئەنجامدانی كاری خێرخوازی و چارەسەركردنی كێشەی كۆمەڵایەتی لەشاری كەلار لەكاتی گەرانەوی بۆ شاری دەربەندیخان لەسەر رێگای كەلار دەربەندیخان لەروداوی هاتوچۆدا گیانی لەدست داو لەمەراسیمێكدا بە ئامادەبونی خەڵكێكی زۆری سنورەكە لەگۆرستانی كەلاری كۆن بەخاك سپێردرا،  ئێستاكە سێ‌ منداڵی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە بەناوەكانی (محمد وهدی و كابان).





دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت