خۆشه‌ویستانی خودا

خۆشه‌ویستانی خودا 

ئا:حسین نجم الدین قەرەداغی

كاتێ له‌ قورئانی پیرۆز ڕاده‌مێنی ئه‌وا پانتاییه‌ك ده‌بینی بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌ن محه‌به‌ت و خۆشه‌ویستی خوا به‌خه‌لات وه‌ربگرن ، ئه‌وانیش هه‌شت جۆر مرۆڤن كه‌ به‌هۆی كار و كرده‌وه‌ی جوان و نایابی خۆیان خۆشه‌ویستی خودا بۆخۆیان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مانه‌ن :

1/ المحسنین (چاكه‌كاران)
2/ التوابین (تۆبه‌كاران)
3/ المتطهرين
 (خۆخاوێن ڕاگرتوان)

4/ المتقين (خۆپارێزان)
5/ الصابرین (ئارام گرتوان)
6/ المتوكلین (خوا به‌پاڵپشت زانان)
7/ المقسطین (دادپه‌روه‌ران)
8/ الذین یقاتلون فی سبیل الله (تێ كۆشه‌ران)

به‌كورتی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ پێناسه‌ ده‌كه‌ین .
1/ المحسنین (چاكه‌كاران) له‌ قورئانی پیرۆزدا 5 جار هاتووه‌
ئه‌مانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ پارێزگاری ته‌واو له‌ كاره‌كانیاندا ده‌كه‌ن و بژاری ده‌كه‌ن له‌هه‌موو خراپه‌و ناته‌واوی یه‌ك ، نیه‌تیان بۆخودا ساغ كردۆته‌وه‌ و كاره‌كانیان بۆ خوا یه‌كلای كردۆته‌وه‌ به‌ پێی شه‌رعی خوا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ، وه‌ احسان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خودا په‌رستی بكه‌یت به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ ده‌یبینیت ، وه‌ك ئایه‌تی 195 سوره‌تی البقره‌ و 148 ال عمران و 13 المائده‌ .
سوره‌تی البقره:‌

وَأَنفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَي التَّهْلُكَةِ ۛ وَأَحْسِنُوا ۛ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ

سوره‌تی ال عمران:
فَآتاهُمُ الله ثَوابَ الدُّنْيا وَحُسْنَ ثَوابِ الْآخِرَةِ وَالله يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (148)

سوره‌تی المائده‌:
فَبِمَا نَقْضِهِمْ مِيْثَاقَهُمْ لَعَنَّاهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوْبَهُمْ قَاسِيَةً يُحَرِّفُوْنَ الْكَلِمَ عَنْ مَوَاضِعِهِ وَنَسُوْا حَظًّا مِمَّا ذُكِّرُوْا بِهِ وَلاَ تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَىَ خَائِنَةٍ مِنْهُمْ إِلاَّ قَلِيْلاً مِنْهُمُ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاصْفَحْ إِنَّ اللهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِيْنَ

.2/التوابین (تۆبه‌كاران) له‌ قورئاندا ته‌نها یه‌ك جار هاتووه‌
تۆبه‌كاران ئه‌وانه‌ن كه‌ تۆبه‌ ده‌كه‌ن له‌ گوناه و تاوانه‌كانیان ، ته‌وبه‌كردن واته‌ گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ گوناه و په‌شیمانی لێی و بڕیاردان بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رگوناه و وه‌ به‌مانای ئه‌وه‌ش دێت كه‌ زۆر ته‌وبه‌ ده‌كه‌ن و په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ له‌ گوناه و هه‌ڵه‌و تاوانه‌كانیان و  ناگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ری وه‌ك له‌ ئایه‌تی 222 البقره‌

سوره‌تی البقره‌
( وَيَسْأَلونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذىً فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ )

3/ المتطهرين (خۆخاوێن ڕاگرتوان) له‌ قورئاندا ته‌نها دوو جار هاتوه‌
خۆخاوێن ڕاگرتوان : ئه‌وانه‌ن كه‌ خۆیان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌مو پیسی و ناخاوێنیه‌ك له‌ پیسی بچوك (بێ ده‌ست نوێژی ) وه‌ له‌ پیسی گه‌وره‌ ( له‌ش گرانی ) وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ به‌ده‌ست نوێژه‌وه‌ بن ، ئه‌ندامه‌كانی له‌ شیان به‌ده‌ست نوێژه‌وه‌ و وه‌ك ئایه‌تی 222 البقره‌ و ئایه‌تی 108 ته‌وبه‌ .

سوره‌تی البقره‌ :
( وَيَسْأَلونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذىً فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ )

سوره‌تی التوبه‌ :
( أَفَمَنْ أَسَّسَ بُنْيانَهُ عَلى تَقْوى مِنَ اللَّهِ وَرِضْوانٍ خَيْرٌ أَمْ مَنْ أَسَّسَ بُنْيانَهُ عَلى شَفا جُرُفٍ هارٍ فَانْهارَ بِهِ فِي نارِ جَهَنَّمَ وَاللَّهُ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ )
4/المتقين (خۆپارێزان) له‌ قورئانی پیرۆزدا 3 جار هاتووه‌
خۆپارێزان : ئه‌وانه‌ن كه‌ خۆیان له‌ خه‌شم و قینی خوا ده‌پارێزن به‌ كردنى  ‌ ئه و كارانه‌ ی كه‌ خوا فه‌رمانی كردووه‌ به‌ ئه‌نجام دان و واز هێنان و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌كانی وه‌ك ئایه‌تی 76 ال عمران 4 البقره‌ 7 التوبه‌ .

سوره‌تی ال عمران :
بَلَىٰ مَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِ وَاتَّقَىٰ فَإِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ

سوره‌تی البقره‌ :
وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ وَبِالْآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ

سوره‌تی التوبه‌ :
كَيْفَ يَكُونُ لِلْمُشْرِكِينَ عَهْدٌ عِندَ اللَّهِ وَعِندَ رَسُولِهِ إِلَّا الَّذِينَ عَاهَدتُّمْ عِندَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ۖ فَمَا اسْتَقَامُوا لَكُمْ فَاسْتَقِيمُوا لَهُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ

5/ الصابرین (ئارام گرتوان)  له‌ قورئانی پیرۆزدا ته‌نها 1 جار هاتووه‌
ئارام گرتوان : ئه‌وانه‌ن ئارام ده‌گرن له‌ خۆشی و ناخۆشیدا ئه‌وانه‌ ئارام ده‌گرن له‌ كاتی ناخۆشی و موصیبه‌ت و هه‌ژاری و نه‌بونی و نه‌خۆشیدا وه‌ سوپاس گوزارن له‌ كاتی بون و ته‌ندروستی و خۆشیدا وه‌ك ئایه‌تی 146 ال عمران .

سوره‌تی ال عمران :
وَكَأَيِّن مِّن نَّبِيٍّ قَاتَلَ مَعَهُ رِبِّيُّونَ كَثِيرٌ فَمَا وَهَنُوا لِمَا أَصَابَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَمَا ضَعُفُوا وَمَا اسْتَكَانُوا ۗ وَاللَّهُ يُحِبُّ الصَّابِرِينَ

6/ المتوكلین (خوا به‌پاڵپشت زانان) : له‌ قورئانی پیرۆزدا ته‌نها یه‌ك جار هاتتوه‌
ئه‌وانه‌ن كه‌ پێش ڕه‌فتی ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجام دانی فه‌رمانی خودا پاش ئاماده‌ كردنى هۆكاره‌كان و ئه‌نجامی كاره‌كه‌ش ده‌ده‌نه‌ ده‌ستی په‌روه‌ردگار ، وه‌ك ئایه‌تی 159 ال  عمران دا هاتووه‌ 

سوره‌تی ال عمران :
فَبِمَا رَحْمَةٍ مِّنَ اللَّهِ لِنتَ لَهُمْ ۖ وَلَوْ كُنتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ ۖ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ ۖ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ

7/المقسطین (دادپه‌روه‌ران) : له‌ قورئاندا 2 جار هاتووه‌
ئه‌وانه‌ن كه‌ زۆر داد په‌روه‌رن له‌ حوكمه‌كان و كرداره‌كان و ده‌ربرینه‌كانیاندا و سته‌م له‌كه‌س ناكه‌ن وه‌ك 43 المائده‌ و 8 المتحمه‌

سوره‌تی المائده‌ :
وَكَيْفَ يُحَكِّمُونَكَ وَعِندَهُمُ التَّوْرَاةُ فِيهَا حُكْمُ اللَّهِ ثُمَّ يَتَوَلَّوْنَ مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ ۚ وَمَا أُولَٰئِكَ بِالْمُؤْمِنِينَ

سوره‌تی المتحمه‌ :
لَّا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ 

8 / فی سبیل الله (تێ كۆشه‌ران) : ئه‌وانه‌ی له‌ پێناو خوادا تێ ده‌كۆشن له‌ قورئاندا یه‌ك جار هاتووه‌
ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ ڕیزو پێكه‌وه‌ی كار ده‌كه‌ن له‌ پێناو خودا ده‌جه‌نگن دژی داگیر كه‌ر و سته‌م كاران و  دوژمنان ، وه‌ك ئایه‌تی 4 الصف

سوره‌تی الصف :
إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِهِ صَفًّا كَأَنَّهُم بُنْيَانٌ مَّرْصُوصٌ

خوێنه‌ری به‌ڕیز ئێمه‌ش  دةتوانين كة چاكه‌كار و تۆبه‌كار و خۆ خاوێن ڕاگر و خۆپارێز و ئارام گر و خۆ به‌ پشتیوان زان و دادپه‌روه‌ر و تێكۆشه‌ر بین تا خۆشه‌ویستی خوا بۆ خۆمان مسۆگه‌ر بكه‌ین كه‌ ئه‌وه‌ش كارێكی مستحیل نیه‌ و ده‌كرێت ، به‌ پشتیوانی خودا به‌رهه‌می خۆشه‌ویستی خوا له‌ باسه‌كانی داهاتودا ده‌ره‌خه‌ین تا ئه‌و كاته‌ سپارده‌ی خوا بن . 
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت