رابیته‌ی ئیسلامی كورد هاوكاری گه‌یانده‌ 300 ئاوه‌ره‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی


     ئه‌مڕۆ 12-5-2015 رابیته‌ی ئیسلامی كورد هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی (نمارق) بۆ فریاكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان هاوكاری گه‌یانده‌ 300 ئاوه‌ره‌ی عێراقی سنوری سلێمانی .
جه مال مه‌حمود به‌ڕێوبه‌ری رابیته‌ی ئیسلامی كورد / لقی سلێمانی وتی هاوكارییه‌كان به‌هاوبه‌ش له‌ گه‌ڵ ڕێكخراوی (نماریق) بۆ فریاكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان بووه‌ ، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارێزگای سلێمانی هاوكارییه‌كه‌مان گه‌یانده‌ 300 خێزانی ئاواره‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی كه‌ پێك هاتبو له‌ هه‌شت جۆر مادده‌ی خۆراك .
له‌ لێدوانێكدا موختاری كه‌مپی (سه‌لام و ئازادی) سوپاسی ڕابیته‌ی ئیسلامی كرد و داوای له‌ خێرخوازان كرد زیاتر هاوكاری ئاواره‌كان بكه‌ن .
ئاواره‌كانیش خۆشحاڵی خۆیان بۆ رابیته‌ ده‌ربڕی و هیواخوازن به‌رده‌وام بن له‌ كارو چالاكیه‌كانیان .






دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت