رابیته‌ی ئیسلامی كورد 100 منداڵی نازداری شه‌هیدان كه‌فاله‌ت ده‌كات


    له‌كاتێكدا ناوچه‌كه‌و عێراق وهه‌رێمی كوردستان به‌ قه‌یرانێكی ئه‌منی و ئابوری نه‌خوازراودا تێپه‌ڕ ده‌بێت ، له‌ سه‌ر ڕاسپارده‌ی به‌ڕێز پڕۆفسیۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داخی  رابیتیه‌ی ئیسامی كورد له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانیدا بڕیاریدا هاوكاری كه‌س و كاری شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆرستان بكات له‌ هه‌نگاوێكی نوێیدا (100) منداڵی شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆرستان كه‌فاله‌ت ده‌كات .

حسێن نجم الدین ڕه‌سوڵ/ ل.ده‌سته‌ی كارگێڕی باڵای رابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌ لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌ڕێز پرۆفسیۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داخی (100) منداڵی شه‌هیدی ده‌ستی تیرۆرستان كه‌فاله‌ت ده‌كه‌ن ، بۆ هه‌ر نازدارێك مانگانه‌ بری (100000) سه‌د هه‌زار دینار موچه‌ی بۆدابین ده‌كرێت  كه‌ بڕی موچه‌ی هه‌ر مانگێك بۆ ئه‌و نازدارانه‌ ده‌كاته‌ (10000000) ده‌ ملیۆن دینار ، ساڵانه‌  (120000000) سه‌دو بیست ملیۆن دینار ته‌رخان ده‌كرێت .

وتیشی له‌ ئێستا 39 منداڵی نازداری شه‌هیدان كه‌فاله‌ت كراون و له‌ داهاتویه‌كی نزیكیشدا منداڵانی دیكه‌ كه‌فاله‌ت ده‌كرێن .

تێبینی / بۆ بینینی ڤیدیۆكە لە لایەن سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە پێشكەش دەكرێت بەڕێز (دكتۆر مەریوان ئەحمەد ڕەشید) كە زانیاری لەسەر كەفالەت كردن (100) منداڵی نازداری بنەماڵەی شەهیدانی شەڕی داعش لە خۆ دەگرێت، لە خولەكی  (2:30) دەست پێ دەكات ..

بۆ بینینی ڤیدیۆكە لە ڕێگەی ئەم لینكەوە  ……    http://rudaw.net/sorani/kurdistan/0205201522
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت