دكتۆر عەلی قەرەداغی گەشتەوە شاری سلێمانی


ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 14/4/2015 بەڕێز دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان گەیشتەوە شاری سلێمانی و لەڕێو ڕەسمێكی شكۆداردا لەلایەن دكتۆر محمد ئەحمەد یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دكتۆر عومەر محمد و مامۆستا مستەفا عبدالله ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و دكتۆر عمر عبدالعزیز و چەند ئەندامێكی تری سەركردایەتی و ئەنجومەنی باڵای بەدواداچوون و چەندان كەسایەتی شاری سلێمانی پێشوازیان لێكرا، لە دیدارەكەدا بەڕێز دكتۆر عەلی قەرەداغی پاش سوپاس و پێزانینی لەسەر ئەو پێشوازیە گەرمەی كە لێیكرا باسێكی پێشكەش كرد لەبارەی بارودۆخی ئێستای جیهانی ئیسلامی و مەترسی كاری توندڕەوی لەسەر كۆمەڵگە موسڵمانەكان و كاری ئیسلامی بە گشتی، هەروەها باسی لە ئامانجی سەردانەكەی  كرد كە تایبەتە بەسەرپەرشتی كردنی دووەمین كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی كە لە ڕۆژانی 15 – 16 ی نیسانی 2015 دا دەبەسترێت كە ژمارەیەكی زۆر لە كەسانی سیاسی و ئەكادیمی لە كوردستان و دەرەوەی كوردستان بەشداری تێدادەكەن .


دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت