رابیتەی ئیسلامی كورد پشتگیری و پشتیوانی پڕۆژەی رەنجی شەهیدان ده‌كات


رابیته‌ی ئیسلامی كورد هه‌میشه‌ ده‌ست پێشخه‌ر بووه‌ بۆ خزمه‌تكردنی هه‌ژاران و لێقه‌وماوان و به‌رده‌وام به‌هانای بێ نه‌وایانه‌وه‌ رۆشتووه‌، ئه‌مجاره‌شیان رابیته‌ی ئیسلامی كورد پتشگیری و پشتیوانی خۆی بۆ پرۆژه‌ی ره‌نجی شه‌هیدان ده‌ربڕی كه‌ پرۆژه‌یه‌كی فراوانی كه‌ناڵی رووداوه‌ بۆ كۆمه‌كی و به‌هاناوه‌ چوونی خانه‌واده‌ و كه‌س و كاری شه‌هیدان، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ رابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌ كتابێكی فه‌رمی ده‌ست خۆشی له‌ ستافی به‌رنامه‌ و پێشكه‌شكاری به‌توانا ره‌نج سه‌نگاوی كردووه‌ و ته‌واوی ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕیوه‌ بۆ خزمه‌ت كردن و به‌ده‌مه‌وه‌ چوونی پرۆژه‌ی ( ره‌نجی شه‌هیدان ).
كتابی فه‌رمی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی باڵای رابیته‌ی ئیسلامی كورد بۆ به‌ڕێز/ ره‌نج سه‌نگاوی

دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت