سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد بابه‌تێكی زانستی و فكری پێشكه‌ش به‌ زانایان كرد


د.علی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد ڕۆژی 17/4/2015 له‌شاری كه‌ركوك بابه‌تێكی فكری و زانستی بۆ به‌شێكی زۆری زانایانی ئاینی كوردستان پێشكه‌ش كرد به‌ناونیشانی ( نبذ عنف و التطرف  )
له‌و بابه‌ته‌ فكریه‌دا د.علی قه‌ره‌داغی تیشكی خسته‌ سه‌ر بنه‌ما زانستی و شه‌رعیه‌كان وه‌ك پێوه‌ر بۆ پێكه‌وه‌ ژیان و مرۆڤ دۆستی له‌گه‌ڵ ئاین و نه‌ته‌وه‌كانی تردا و له‌سه‌ر ئایه‌تی (وَمَا أَرْسَلْنَاك إِلَّا رَحْمَة لِلْعَالَمِينَ) .
له‌ به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه‌دا له‌سه‌ر ئازادی مرۆڤ هه‌ڵوێسته‌ی كرد و شرۆڤه‌ی ئایه‌تی (
وَضَرَبَ اللّهُ مَثَلًا رَّجُلَيْنِ أَحَدُهُمَا أَبْكَمُ لاَ يَقْدِرُ عَلَيَ شَيْءٍ وَهُوَ كَلٌّ عَلَي مَوْلاهُ أَيْنَمَا يُوَجِّههُّ لاَ يَأْتِ بِخَيْرٍ) وتی كاتێك مرۆڤ ئازادی لێ سه‌ندرایه‌وه‌ ده‌بێته‌ بار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و ژیان و ئیداره‌وه‌ و ئیتر له‌ هۆكاری ئاوه‌دان پێشكه‌وتنه‌وه‌ ده‌بێته‌ ڕه‌گه‌زێكی نه‌خۆش و لاواز و خێری لێ نابینرێت نه‌بۆخۆی و نه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ .
زیاتر بنه‌مای تری زانستی و شه‌رعی شی كرده‌وه‌ پاشان به‌شێكی زۆر له‌زانایان به‌ پرسیار و كۆمێنت بابه‌ته‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
شایه‌نی باسه‌ ئه‌م دیداره‌‌‌ له‌ لا‌یه‌ن لقی كه‌ركوكی زانایانی یه‌كگرتوو به‌ هاوكاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ڕێك خرابوو .











دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت