دكتۆر عەلی قەرەداغی گەڕایەوە هەرێمی كوردستان



دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانی و سەرۆكی ڕابیتەی ئیسلامی كورد نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە 14/4/2015 لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتیەوە گەیشتەوە هەرێمی كوردستان و لەبارەگای لقی هەولێری ڕابیتەی ئیسلامی كورد لەلایەن شێخ حسێن نجم الدین سەرۆكی دەستەی باڵاو شێرزاد عومەر بەڕێوبەری لقی كەركوكی ڕابیتە و عومەر عەلی بەڕێوبەری نوسینگەی ڕاگەیاندن و مامۆستا سەید ئەحمەد بەرزنجی و كۆمەڵێك لە كەسایەتی شاری هەولێر پێشوازیان لێكرا .
هەمان ڕۆژ مامۆستا محەمەد فەرەج , ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری هیوا میرزا و خەلیل ئیبراهیم، ئەندامانی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی , سەردانی دكتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆكی رابیتەی ئیسلامی كوردیان لە بارەگای رابیتەی ئیسلامی لە هەولێر كرد .
لە دیدارێكدا وێرای بەخێرهاتنەوە لە دكتۆر عەلی قەرەداغی بۆ هەرێم , باس لە بارودۆخی سیاسی و ئیسلامی هەرێم و ناوچەكە كرا و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە هەمووان كاربكەین بۆ ڕوبەڕوبونەوەی توندڕەوی و هەموو ئەو بۆچۆن و پێهەستانە چەوتانەی كە بەناوی ئیسلامەوە لە ناوچەكەدا دەكرێت و پەرەدان بە هاوكاری و تەواوكاری و یەكڕیزی لایەنە كوردستانیەكان بۆ سەركەوتن بەسەر گرفت و كێشەكاندا و گەشەدان بە ئەزمونی هەرێمی كوردستان و گەیشتنە سازانێكی نیشتمانی بۆ بابەتی دەستوری هەرێمی كوردستان بەشێوەیەك هەموو بابەتەكانی دیكە لەڕێگەی دەستورەوە چارەسەر بكەین .

دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت