وه‌ك كاری هه‌میشه‌ی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌هاوكای خێرخوازان شاره‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه له چالاكیه‌كانی.
رابیته‌ی ئیسلامی كورد هاوبه‌ش له گه‌ڵ ڕێكخراوی (نمارق) بۆ فریاكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان له ئۆردوگای خانه‌قین هاوكاری گه‌یانده (275) خێزان كه بریتی بوو له (100) خێزانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان و (175) خێزانی نازدار.
هاوكارییه‌كان بریتی بوون له (خواردن ، جل و به‌رگ ، به‌تانی) كه بڕی (5.500.000) پێنج ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دیناری تێچووه .
هه‌ر سنووری خانه‌قین له ئۆردوگای عالیاوا رابیته‌ی ئیسلامی كورد به بڕی (3.000.000) سێ ملیۆن دینار هه‌ستان به دروست كردنی دوو حه‌مام و دوو سه‌ر ئاو بۆژنان و پیاوان كه (1500) خێزان لێی سوود مه‌ند بوون.
هه‌ر له سنووری چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوبه‌شی له گه‌ڵ ڕێكخراوی (نمارق) بۆ فریاكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان (15) خێزانی ئاواره‌ی سنوره‌كه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه هاوكاریهكانیش بریتی بوو له خواردن و پاره كه تێچووه‌كه‌ی بریتی بوو له (400000) چوار سه‌د هه‌زار دینار.
(فایه‌ق تۆفیق) به‌ڕێوه‌به‌ری لقی گه‌رمیانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد رایگه‌یاند ئه‌وان به‌رده‌وام له خزمه‌ت ئاواره‌كاندا ده‌بن و به‌ده‌م پێداویستییهكانیانهوهن و سوپاسی خێرخوازانی ناوچه‌كه و ڕێكخراوه خێرخوازییهكانیشی كرد كه هه‌میشه به‌ده‌م بانگه‌وازی رابیتهوه هاتوون و به‌رده‌وام له خه‌می ئاواره و هه‌ژاراندا بوون.
ConversionConversion EmoticonEmoticon