وەفدێكی باڵای رابیتەی ئیسلامی كورد سەردانی پارێزگاری سلێمانی یان كرد


سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە 19.3.2015 وەفدێكی باڵای رابیتەی ئیسلامی كورد كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان (حسێن نەجمەدین قەرەداغی) سەرۆكی دەستەی كارگێڕی باڵای رابیتە و (شێرزاد عومەر) بەڕێوبەری لقی كەركوك و (جەمال مەحمود) بەڕێوەبەری لقی سلێمانی رابیتە سەردانی بەڕێز (د.ئاسۆ فەرەیدون) پارێزگاری سلێمانی یان كرد.
لە سەردانەكەدا وەفدی رابیتەی ئیسلامی كورد پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی پارێزگاری سلێمانی یان لێكرد و لە لایەن سەرۆكی دەستەی كارگێڕی باڵای رابیتەوە تیشك خرایە سەر كارو چالاكییەكانی رابیتە لە ماوەی رابردوودا كە سەرجەمیان هاوكاری و تەواوكاری ئەركی حكومەتی هەرێم بووە و لە سوود و قازانجی خەڵكی كوردستان بوون، بە تایبەتی منداڵە نازدارەكان و خێزانە هەژارەكان و ئاوارە و پەناهەندەكان، هەروەها هاوكاری پێشمەرگەكانی كوردستان و كەفالەتكردنی منداڵە نازدارەكانیان.
پاشان پارێزگاری سلێمانی سوپاسی چالاكییەكانی رابیتەی ئیسلامی كوردی كرد و داوای هەماهەنگی و تەنسیقی زیاتر كرد تا پرۆژەكان باشتر ئامانجی خۆیان بپێكن، ئەوەش بە هەماهەنگی لە یەكتر ئاگاداربوون دێتەدی، هەروەها باسی ئەوەشی كرد سنووری پارێزگای سلێمانی پێویستی بە پرۆژە و خزمەتی زیاتر هەیە، وەفدەكەی رابیتەی ئیسلامی كوردیش ئامادەیی بۆ هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ دام و دەزگا پەیوەندی دارەكانی حكومەتی هەرێم نیشاندا.




دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت