ڕابیته‌ی ئیسلامی کورد هاوکاری گه‌یانده‌ ٥٠ خێزانی ئاواره‌ی سنوری سلێمانی



ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌ هاوبه‌ش له‌ گه‌ڵ ڕێکخراوی به‌خته‌وه‌ری له‌ ١٨ / ٣ / ٢٠١٥ هاوکاریان گه‌یانده‌ ( ٥٠ ) خێزانی ئاواره‌ی سنوری سلێمانی
جه‌مال مه‌حمود به‌ڕێوبه‌ری ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد / لقی سلێمانی له‌ لێدوانێكیدا رایگەیاند” كۆمه‌كیه‌كان بریتی بوون لە پێداویستی خۆراكی و جل و به‌رگ بۆ ئەوان و پرۆژەكەش به‌هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ( به‌خته‌وه‌ری ) جێبه‌جێكرا .
به‌ڕێوبه‌ری لقی سلێمانی ڕابیته‌ی ئیسلامی به‌ڵێنیشیدا به‌رده‌وام ‌بن له‌ گه‌یاندنی هاوكاری بۆ ئاواره‌كان  ڕویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و  ڕایگەیاند ئاوارەكان پێویستی زۆریان هەیە و داوا لە خێرخوازان دەكەین كە هەروەك چۆن هەمیشە هاوكاری ئێمە بوون بۆ گەیاندنی كۆمەكی و هاوكاری بە هەژاران و نەداران لێرەوە پێیان دەڵێن كە ئاوارەكان پێویستییەكی زۆریان هەیە و بۆیان فەراهەم نەكراوە پێویستە زیاتر بەدەمیانەوە بین .
 ئاواره‌کانیش خۆشحالی خۆیانن ده‌ر بڕی و ده‌ست خۆشیان له‌ ڕابیته‌ی ئیسلامی کورد کرد که‌ هه‌میشه‌ هاوکاری ئاواره‌ن .
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت