وەفدێكی باڵای رابیتە سەردانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یان كرد


سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە بەرواری 17.3.2015 وەفدێكی باڵای رابیتەی ئیسلامی كورد بە سەرۆكایەتی ئەندازیار حسێن نەجمەدین سەرۆكی دەستەی كارگێڕی باڵا و بە ئەندامێتی هەردوو بەڕێوەبەرانی لقەكانی سلێمانی و كەركوك سەردانی بەڕێز (هەڤاڵ ئەبوبەكر) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یان كرد بە مەبەستی پیرۆزبایی لێكردن بە بۆنەی دەستبەكاربوونی بەڕێزیان لە پۆستە نوێكەیدا.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی دەستەی كارگێڕی باڵای رابیتە تیشكی خستە سەر بواری كار و چالاكییەكانی رابیتەی ئیسلامی كورد و بە تایبەتیش بە تەنگەوەهاتنی رابیتە لە بەدەمەوە بوونی ئاوارەكان و پێشكەشكردنی هاوكاری بۆیان، هەروەها لە ناردنی هاوكاری و كۆمەكی بۆ بەرەكانی جەنگ و ئامادەیی لقەكانی رابیتە بۆ كەفالەتكردنی مناڵانی شەهیدی پێشمەرگە. 
لای خۆیەوە بەڕێز (هەڤاڵ ئەبوبەكر) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لە بواری كار و چالاكی ئەنجومەنی پارێزگا كرد و بە تایبەتیش لە رێگەی لیژنەكانەوە باسی لەوەش كرد كە رابیتەی ئیسلامی كورد لە ڕێگەی ئەو لیژنانەوە دەتوانن كار و چالاكییەكانیان ئەنجامبدەن و پەیوەندییەكی باشیشان هەبێت لەگەڵ ئەنجومەندا و ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاری سەرجەم رێكخراوەكان لە بواری مرۆییدا نیشاندا.





دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت