ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد هاوكاری گه‌یانده‌ 550 خێزانی ئاواره‌ی سنوری سه‌یدصادق

وه‌ك كاری هه‌میشه‌یی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌رده‌وامه‌ له‌ چالاكیه‌كانی و له‌ دواین پرۆژه‌یدا توانی هاوكاری بگه‌یه‌نێته‌ 550خانه‌واده‌ی ئاواره‌ی سنوری سه‌یدصادق
جه‌مال مه‌حمود به‌ڕێوبه‌ری ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد / لقی سلێمانی له‌ لێدوانێكیدا رایگەیاند" كۆمه‌كیه‌كان بریتی بوون لە پێداویستی خۆراكی بۆ ئەوان و پرۆژەكەش به‌هاوكاری ڕێكخراوی (نمارق) بۆ فریاكه‌وتن و گه‌شه‌ پێدان جێبه‌جێكرا
به‌ڕێوبه‌ری لقی سلێمانی ڕابیته‌ی ئیسلامی به‌ڵێنیشیدا به‌رده‌وام ‌بن له‌ گه‌یاندنی هاوكاری بۆ ئاواره‌كان كه‌ ڕویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و ڕایگەیاند ئاوارەكان پێویستی زۆریان هەیە و داوا لە خێرخوازان دەكەین كە هەروەك چۆن هەمیشە هاوكاری ئێمە بوون بۆ گەیاندنی كۆمەكی و هاوكاری بە هەژاران و نەداران لێرەوە پێیان دەڵێن كە ئاوارەكان پێویستییەكی زۆریان هەیە و بۆیان فەراهەم نەكراوە پێویستە زیاتر بەدەمیانەوە بین، لای خۆیانەوە ئاواره‌كانیش خۆشحاڵبوون به‌و هاوكاریانه‌ و ئه‌مه‌ش بۆ چه‌نده‌مین جاره‌ لقی سلێمانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد خه‌نده‌ بخاته‌ سه‌ر لێوی ئه‌و خێزانه‌ ئاوارانه‌.







دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت