رابیتەی ئیسلامی كورد بەتانی و دۆشەك بەسەر 250 خێزانی ئاوارەی خواروی عێراق دابەش دەكات

لە درێژەی خزمەت و كار و پرۆژەكانیدا رابیتەی ئیسلامی كورد/لقی كەركوك وەك كاری هەمیشەیی خۆی و بەدەمەوەچوون و خزمەتكردنی هەژاران و بێ نازان و ئاوارەكان
لە پرۆژەیەكی تری خزمەت بە ئاوارەكان هەستا بە دابەشكردنی 350 دۆشەك و بەتانی بەسەر 250 خانەوادەی ئاوارەی ناوچەكانی خوارووی عێراق
شێرزاد عومەر بەرێوەبەری لقی كەركوكی رابیتەی ئیسلامی كورد رایگەیاند تێچووی ئەم پرۆژەەیە (6.000.000) ( شەش ملیۆن دیناری عێراقی)یە و لەلایەن ڕێكخراوی (نەمارق) بۆ فریاكەوتن و گەشەپێدان دابینكراوە و بەسەر (250) (دووسەد و پەنجا) خانەوادەی ئاوارەی نیشتەجێی كەركوك دا دابەشكراوە، بەڕێوەبەری لقی كەركوكی رابیتەی ئیسلامی كورد ئەوەشی خستە روو كە ئاوارەكانی ئەم سنوورە زۆر پێداویستییان هەیە كە تا ئێستا بۆیان دابین نەكراوە، هەر لە خۆراك و پێداویستی بەتانی و رایەخ و پێداویستی تەندروستی، لای خۆیەوە داوای لە خێرخوازان كرد وەك ئەركێكی نیشتیمانی و ئاینی كە هەمیشە بەدەم ئاوارەكانەوە بوون،  داوایان لێدەكەین زیاتر بەدەم پرۆژەكانی رابیتەی ئیسلامی كوردەوە بن تا بتوانن لە ڕێگای كۆمەكی و هاوكارییەكانیانەوە بەردەوام بین لە پركردنەوەی پێداویستی ئاوارەكانی ئەم سنوورە.











دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت