لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌شاری كه‌لار فیستڤاڵی قورئان ئه‌نجام ده‌دات.

رۆژی 2015/1/18 لقی گەرمیانی رابیتەی ئیسلامی كورد لە شاری كەلار فیستیڤاڵێكی جەماوەری بۆ خوێندنەوەی قورئان ئەنجامدا
كه‌ ئەم قورئان خوینانە ئامادە بوون (شیخ احمد- بنگلادیش، 
د كۆچەر، شێخ حسین، م. گۆران - كوردستان ):
شایانی باسه‌ ئه‌ندازیار (حسێن نجم الدین رسول) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای رابیته‌ی ئیسلامی كورد ئاماده‌ی فیستفاڵه‌كه‌بوو له‌ وته‌یه‌كیدا ئامانجی سازكردنی فیستفاڵه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ ڕوو و دیاری به‌خشیه‌ به‌شداربووان و ڕۆڵی قورئانخوێنانی به‌رزنرخاند و ئه‌وه‌ی دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌رده‌وام گرنگی ده‌دات به‌واری خوێندنی قورئانی پیرۆز و له‌به‌ركردنی قورئان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و مه‌دره‌سه‌ قورئانیانه‌ی كه‌ سه‌ربه‌ لقه‌كانی رابیته‌ی ئیسلامی كوردن له‌ شاره‌كانی دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان و موصڵ و كه‌ركوك.
له‌كۆتایدا سوپاسی ئاماده‌بوان و خێرخوازان و به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه‌ بونه‌ هۆكاری سه‌ركه‌وتنی فیستفاڵه‌كه‌.





دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »

1 التعليقات:

ئیره‌ كلیك بكه‌ بۆ التعليقات
غير معرف
admin
9/2/15 13:07 ×

ده‌ستتان خۆش بێت

Congrats bro غير معرف ...
ووڵامی بده‌وه‌
avatar
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت