لقی سلێمانی ڕابیتەی ئیسلامی كورد لە چەند چالاكیەكدا

رابیتەی ئیسلامی كورد لقی سلێمانی لە درێژەی كارو چالاكیەكانیدا بۆ گەیاندنی هاوكاری بە ئاوارەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە ماوەی ڕابردوودا هەستاوە بە ئەنجامدانی ئەم چالاكیانە .
1-     لە بەرواری 30/12/2014  توانی هاوكاری خۆراكی بگەیەنێتە ئاوارەكان لە تانجەرۆی سەر بەناحیەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی، هاوكاریەكەش بۆ هەر خێزانێك بریتی بوو لە (5كیلۆ برنج، 5 كیلۆ شەكر، 2 لیتر زەیت، یەك كیلۆ فاسۆلیا و نۆك و نیسك و دۆشاوی تەماتە و چا) ، شایەنی باسە (150) خێزان سود مەند بوون لەم پڕۆژەیەدا
2-     لەبەرواری 30/12/2014  لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد  بە هاوكاری ڕێكخراوی (muslimhands)   هەستا بە هاوكاری كردنی خۆراك بۆ (150) خێزانی ئاوارە لە كامپی تانجەرۆ سەر بە پارێزگای سلێمانی هاوكاریەكەش بریتی بوو لە (برنج و شەكر و زەیت و فاسۆلیا و نۆك و نیسك و دۆشاوی تەماتە و چا) .
3-     لە بەرواری  31/12/2014 لقی سلێمانی ڕابیتەی ئیسلامی كورد بە هاوكاری ڕێكخراوی (نمارق) بۆ فریاگوزرای و گەشەپێدان،لە رێگەی  لقی سلێمانی ڕابیتەی ئیسلامی هاوكاری گەیاندە (250) خێزانی ئاوارە لە ناحیەی تەكیەی سەر بەقەزای چەمچەماڵ، هاوكاریەكەش بریتی بوو لە (بەتانی و بلوزی مناڵ و چاكەت و كۆمەڵێك پێداویستی تری زستانە بۆ مناڵان) بۆ هەر خێزانێك.





دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت