دوو پەیامی ڕێزو سوپاس بۆ لقی كەركوكی ڕابیتەی ئیسلامی كورد

لە بەرواری 2/12/2014 لە لایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پەیامێكی سوپاس و ڕێزلێنان ئاڕاستەی ڕابیتەی ئیسلامی كورد دەكرێت، ئەویش بەهۆی ئەو ڕۆڵە بەرچاوەی كە لقی كەركوكی ڕێكخراوەكە هەیانبووە لە خزمەتكردن بەمناڵانی بێ باوك و بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی منڵان كە تیایدا ئاهەنگێكی گەورەیان سازكرد .
هەروەها لە پەیامێكی تردا كە ئاڕاستەی ڕابیتەی ئیسلامی كورد كراوە لە 22/12/2014 سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕێزو سوپاس ئاڕاستەی ڕابیتەی ئیسلامی كورد دەكات، بەهۆی ئەو چالاكیەی كە لقی كەركوكی ڕێكخراوەكە ئەنجامیداوە، بەكۆمەكی خۆراكی بۆ (ماڵی خونچەی بێ باوكان) لە شاری كەركوك هەروەها لەسەر چالاكی بەردەوامی كاری خێرخوازی كە لەو پارێزگایەدا ئەنجامی دەدەن .






دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت