رابیتەی ئیسلامی كورد هاوكاری دەگەیەنێـتە ئەو ئاوارانەی كە لەكەركوك نیشتەجێ بوون

لقی كەركوكی رابیتەی ئیسلامی كورد لەدرێژەی چالاكیەكانیدا هاوكاری دەگەینێـتە ئاوارەكان كەلەشارەكانی عێراقەوە روویان لەكەركوك كردوە، كەبریتی بوو  لەدابەش كردنی سەبەتەی خۆراك و بەتانی بەبڕی (13000000) سیانزە ملیۆن دینار  بەسەر (600) خێزانی ئاوارە. لەو هاوكاریانەدا  لەسنوری  پارێزگای كەركوك تائێستا زیاتر لە(2500) خێزانی ئاوارە هاوكاریان پێشكەش كراوە.
بەرێوەبەری لقی كەركوكی رابیتەی ئیسلامی كورد مامۆستا شێرزاد عمر رایگەیاند” ئێمە هەتا توانامان هەبێت  هاوكاری ئەو خێزانە ئاوارانە دەكەین و بەهیچ شێوەیەك درێخی ناكەین تا دەرگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
هەروەها بەرێوەبەری لق وتی”  لەدوای ئەو شەڕەی كەرووی لەهەرێمی كوردستان كردوە رابیتەی ئیسلامی كورد چەندین جۆر هاوكاری پێشكەش بەپێشمەرگە كردوە لەو سنورەداو لەئایندەشدا هەر بەردەوام دەبین بۆ هاوكاری كردنیان.
جێگەی باسە رابیتەی ئیسلامی كورد لەسەرەتای ئەو بارودۆخەی رووی لەعێراق و ناوچەكە كردوە، ئاوارەیەكی زۆر روویان لەهەرێمی كوردستان كردوەو بۆ بەهاناوە چونی ئەو ئاوارانە رابیتەی ئیسلامی كورد پشكی شێری بەركەوتوە لەهاوكاری كردنیان و هەمیشە توانیویەتی بەشێك لەپێداویستیەكانیان بۆ دابین بكات لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم.











دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت