ئاوەدان کردنەوە


ئەم بوارە دروستکردنى مزگەوت و گوندو رێگاو بان و دروستکردنى مەڵبەندى تەندروستى و نەخۆشخانەو قوتابخانەو یانەى بێ باوکان و دایەنگاى منداڵان و هەڵکەندنى بیرى ئیرتیوازى و راکێشانى تۆڕەکانى ئاو لەخۆدەگرێت هەروەها چەندین مەڵبەندى لەبەرکردنى قورئانى پیرۆز.

ئامانج: لەدواى ئەو راپەڕینە جەماوەریەى کە گەلى کورد لەدواى داگیرکردنى کوێت دژ بە رژێم بەرپاى کرد و ئەوەى لێکەوتەوە کە کورد ئیدارەى هەرێمەکە وەربگرێتەوە، بەڵام بەوهۆیەوە کە ژێرخانى ئابوورى هەرێمەکە کەوتبووە بەر وێرانکارى لەلایەن رژێمەوە کە زیاتر لە (4500) گوند وێرانکرا بە مزگەوت و قوتابخانەکانیشیانەوە، کوردەکان ناچار روویان کردە سەرلەنوآ ئاوەدانکردنەوەى گوندە کاولکارەکان، لەنێویشیاندا سەرلەنوی دروستکردنەوەى مزگەوتەکانیان، چونکە بەرنامەى نەوت بەرامبەر بە خۆراک و دەرمان لە قازانجى نەوت رێگا نادات بە دروستکردنى مزگەوت، ئەم هۆیە وایکرد کە رابیتەى ئیسلامى کورد لەڕێگاى دامەزراوە خێرخوازى و تاکە کەسەکان لە سەرتاسەرى جیهانى ئیسلامى دا لەوانەى کە تێگەیشتوون لە کێشەى کورد و نەهامەتیەکانى هاتە دامەزراندن. ئەرکەکانى بەشى ئاوەدانکردنەوە:
1- دروستکردنى مزگەوتى گەورە لە گوندو لە شارە بچوک و گەورەکاندا.
2- دروستکردنى قوتابخانەى حکومى و قوتابخانەکانى زانستە شەرعیەکان.
3- دروستکردنى نەخۆشخانەو مەڵبەندەکانى تەندروستى.
4- هەڵکەندنى بیرى سەرزەوى و ئیرتیوازى و دانانى تۆڕەکانى دابەشکردنى ئاو.
5- دروستکردنى پڕۆژەى بچووک.
6- دروستکردنى خانەى بێ باوکان و مەڵبەندەکانى لەبەرکردنى قورئانى پیرۆز و فێرکردنیشى.
7- دروستکردنى گوند و نۆژەنکردنەوەى رێگاکان

لایەنى مرۆیى و ئاوەدانى :
ئەو پرۆژانەى کە لەپێشەوە ئاماژەیان پێکرا پشکى لەبەرچاویان هەبووە لە چالاکبوونى جووڵەى ئابورى لەڕێگاى بەگەڕخستنى هێزى کار و کەمکردنەوەى رێژەى بێکارى ئیتر بە بەشداربوون بووبێ لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوە یان لە کارپێکردنى رۆڵەکانى ناوچەکە لە بەڕێوەبردنى ئەو پرۆژانە لەپاش تەواوبوونیان.

شێوازى کارکردن :
رابیتە هەڵدەستێ بە دیراسەکردنى ئەو پرۆژەیەى کە پێشنیارکراوە دروست بکرێ، کە زۆربەى جار لەسەر داواى خەڵکانى ئەو ناوچانە دروست دەکرێ کە سودمەند دەبن لە پرۆژەکە. بەپێى دیراسەکردنەکە کەشفەکان پێشکەش دەکرێن کە هێڵکارى ئەندازیارى و بڕى کۆى گشتى خەرجى تێچوونى پرۆژەکەى تێدایە وە ناردنى بۆ دامەزراوە و کۆمەڵە خێرخوازیەکان و کەسانى چاکەکارى تریش، ئەو لایەنانەیش هەڵدەستن بە دیراسەکردنى ئەو پرۆژەیەى کە پێشکەشیان کراوە بە شێوەیەکى تێر و تەسەل و چەندە لە پرۆژەکە دەگەڕێتەوە ئەستۆى خۆى، ئینجا رابیتە هەڵدەستێ بە جێبەجێکردنى پرۆژەکە لە هەرێمدا، بەمجۆرە رابیتە دەبێتە هۆى لایەنى جێ بەجێکار، رابیتەش لەلایەن خۆیەوە هەر بەتەنها بەو متمانەیە رازى نابێت کەلایەنەکانى خەرج کێشانى پرۆژەکە بروا پێکراوتر دەکات، مانگانەو بەدرێژاى ماوەى راپەڕاندنى پرۆژەکە راپۆرتى وێنەدارى مانگانە دەنێرێت بۆ ئەو لایەنەو ئەو کەسانەى کە خەرچى پرۆژەکە دەکەن، هەر لەدانانى بەردى بناغەیەوە هەتا تەواوبوون و کردنەوەى پرۆژەکەى تێدایە ، دوابڕى خەرجى و تێچونى تێدا دیاری کراوە


ئەم خشتەیەى لاى خوارەوە ئەو پرۆژانە دەخاتە روو کەبەشى ئاوەدانکردنەوە لەرابیتەى ئیسلامى کورد جێ بەجێ کردوون لەماوەى 1/8/1992 هەتا 1/8/2007:
لق
مزگه‌وت
قوتابخانه‌
پڕۆژه‌ى ئاو
پڕۆژه‌ى ته‌ندروستى
پڕۆژه‌كانى تر
دهۆك
112
5
48
3
13
هه‌ولێر
135
2
29
2
2
سلێمانى
157
4
33
2
4
كه‌ركوك
112
5
67
4
5
موسڵ
36
ـــــــــــــ
105
ــــــــــــ
4
كۆى گشتى
552
16
282
11
28


لەم خشتەیەى سەرەوەدا ئەوە تێبینى دەکرێـت کەلەماوەى ئەو ساڵانەى رایردوودا ژمارەیەکى زۆر لەمزگەوت دروستکراون، ئەمیش ئەو پرسیارە دەوروژێنێت کە ئایا ئەو ژمارەیە لەمزگەوتەکان پێداویستى هەرێمەکان تەواو دەکەن؟ رابیتە دووپاتى دەکاتەوە ئەو ژمارەیە تەنها (20%) پێداویستى ناوچەکە دەستەبەر دەکەن ئەویش بەهۆى ئەو وێران کارییە قەبەو گەورەیەى کە رژێمى پێشوو ئەنجامى داوە لەناوچەکەدا.ئەم خشتەیەى خوارەوە وەک نمونە دەخەینە بەرچاوو کە تەنها لەیەک پارێزگاى دهۆکدا رادەى کاولکارى چەندە زۆرەو پێداویستى ئەو پارێزگایە چەندە زۆرە بە ئاوەدانکردنەوە:ناوى قە زا ژمارەى گوند ئەو گوندانەى رژێم وێرانى کردوون ئەو گوندانەى کەسەرلەنوێ دروستکراونەوە ئەو گوندانەى کەپێویستیان بەدروستکردن هەیە
ناوى قه‌زا
ماره‌ی گوند
ئه‌و گوندانه‌ی ڕژێم وێرانی كردن
ئه‌و گندانه‌ی كه‌سه‌ر له‌نوێ دروسكرانه‌وه‌
ئه‌و گوندانه‌ی كه‌ پێویستیان به‌ دروستكردنه‌وه‌یه‌
دهۆك
116
108
78
29
زاخۆ
169
149
63
112
سومه‌يل
139
110
57
66
ئامێدى
353
341
189
139
شێخان
119
110
87
32
ئاكرێ
323
78
57
20
كۆى گشتى
1219
896
531
398

تێبینى: ژمارەى ئەو گوندانەى کە وێرانکراون ریژەى(73،5% ) پێک دەهێنن.
ژمارەى گوندە ئاوەدانکراوەکان رێژەى(56،2%) پێک دەهێنن.
ئەم کۆمەڵە خێرخوازیانەى لاى خوارەوە دادەنرێن بەگرنگترین ئەو کۆمەڵانەى کە چونەتە ژێر خەرجى پرۆژەکانى بەشى ئاوەدانکردنەوە لەرابیتە ى ئیسلامیدا:
1- سەرۆکى رابیتەى ئیسلامى کورد، دکتۆر عەلى محێدین قەرەداغى، کەلەسەرۆک و کەسى یەکەمدا دەبیندرێتەوە لەقەتەر.
2- کۆمەڵەى قەتەرى خێرخوازى/ دەوڵەتى قەتەر.
3- کۆمەڵەى خێرخوازى لەخوجەیدە/دەوڵەتى ئیماراتى عەرەبى یەکگرتوو.
4- دەزگاى مانگى سوور/دەوڵەتى ئیماراتى عەرەبى یەکگرتوو.
5- کۆمەڵەى فریاگوزارى مرۆیى لەبەریتانیا/HRF
6- لیژنەى کارە خێرخوازییەکان/ کۆمەڵەى ئیسڵاح / شانشینى بەحرەین.
7- لیژنەى فریاگوزارى/ ئیمارات.
8- چاکەکاران و بەخشش کاران.
9- لیژنەى زەکات و خێرەکان/ کۆمەڵەى ئیسڵاح و رێنمایى کۆمەڵایەتى.
10- دەزگاى خێرخوازى ئیسلامى جیهانى/ دەوڵەتى کوێت.
11- کۆمەڵەى رەحمەى جیهانى / دەوڵەتى کوێت.
12- دامەزراوەى شێخ سەعیدى خێرخوازى/ دەوڵەتى قەتەر.

کۆى گشتى ئەو بڕە پارەیەى کەلەم بەشەدا خەرجکراوە دەگاتە(9،969،390) دۆلار.

دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت