ته‌ندروستی




بەکردنەوەى چەندین کلینیکى تەندروستى جێگیرو کلینیکى گەڕۆک کە دەگەڕێن بەسەر گوندو ناوچە دوورەکان لە مەڵبەندە تەندروستیەکانەوە و پێشکەشکردنى دەرمان و چارەەسەر بەدانیشتوانى ئەو گوندو ناوچە دوورانە، هاوکات نەخۆشخانە جێگیرەکانیش چەندین تاقیگەى شیکارى و پشکنینى پزیشکى پێویستیان بۆ دابین کراوە



ئامانج : راپۆرتە نێودەوڵەتیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بارى تەندروستى ئەو ناوچە کوردیانەى کە کەوتونەتە بەر لێدان و زەبرى کیمیاوى پاڵاوتەن بۆ داڕوخانى زیاتر لەسەر هەردوو ئاستى نزیک و دوورى ئەویش بەهۆى ئەو شوێنەوارە لاوەکیانەوە کە چەکە کیمیاویەکان لەسەر خاک و کشتوکال و ئاژەل و ژینگە بەجێیان هێشتووە بەشێوەیەکى گشتى، کە چەندین حاڵەتى توشبوون بە نەخۆشى شێرپەنجەو نەخۆشى جۆراوجۆرى پێست تۆمار کراوون و لە بەرزبوونەوەدان، لەبەرئەمانە دەبوو دامەزراوە فریاگوزاریەکان هەستن بە رۆڵى خۆیان لە سوککردن و کەمکردنەوەى مەینەتیەکانى خەڵکى، رابیتەیش لەلایەن خۆیەوە لێى چووە پێش و لە رێگاى بەشى تەندروستیەوە هەستا بە پێشکەشکردنى یارمەتى تەندروستى بەشێوەی خۆڕایى یان بە نرخى زۆر زۆر کەم و بەپێى بارودۆخەکان.
خزمەتگوزاریەکانى بەشەکە : کردنەوەى کلینیکى جێگیر و گەڕۆک، کردنەوەى نەخۆشخانەو مەڵبەندى تەندروستى و تاقیگاى پزیشکى و شیکارى… هەر لە کردنەوەى نەخۆشخانەى هیوا بۆ منداڵان لە دهۆک کە زیاتر لە پەنجا قەرەوێڵە لەخۆ دەگری، بە تەنیشت دابینکردنى تەواوى پێداویستیەکانى نەخۆشخانەکە، کردنەوەى نەخۆشخانەى سەلاحەددین لە پارێزگاى سلێمانى، کۆلێژى پزیشکى، هەر لەم میانەیەدا حەوت کلینیکى جێگیر کراونەتەوە کە دابەشبوون بەسەر هەموو ناوچەکانى هەرێمداو جۆرەها خزمەتگوزارى تەندروستى تیایاندا پێشکەش کراوە وەک پشکنین و دەرمان بەخشین و ئەنجامدانى پشکنینى تاقیگەیى.
بەڵام کلینیکە گەڕۆکەکانیش کە رابیتە دووانى لێ دامەزراندوون ئەوانە دەگەڕێن بەسەر گوند و شارۆچکە دوورە دەست و دوورەکان و سەرسنورەکاندا کە خەڵکانى ئەو ناوچانە لە توانایاندا نییە بچنە شارەکان، چونکە زۆربەى زۆرى دانیشتوانەکانیان لە خەڵکانى هەژار و نەدارن کە ناتوانن بچنە ژێر خەرجى چارەسەرى
ئەم خشتەیەى خوارەوە دابەشبوونى جوگرافى ئەو کلینیکە گەڕۆک و جێگیردان نیشان دەدات کە رابیتە لە ناوچەکاندا کردونیەتەوە:
ناوى کلینک
پارێزگا
کلینیکى پزیشکى جێگیر لە سومەیل
دهۆک
کلینیکى پزیشکى جێگیر لە ئاکری
دهۆک
کلینکى پزیشکى جێگیر/ ناوەندى شار
هەولێر



کلینیکى پزیشکى جێگیر/ ناوەندى شارسلێمانىکلینیکى پزیشکى جێگیر لە هەڵەبجەسلێمانىکلینیکى پزیشکى گەڕۆکسلێمانىکلینیکى پزیشکى گەڕۆککەرکوک
کلینیکى پزیشکى جێگیر/ کەلار-کەرکوک
کلینیکى پزیشکى جێگیر/ کفرىکەرکوک
کلینیکى پزیشکى جێگیر/ کەرکوککەرکوککلینیکى پزیشکى جێگیر/ موسلنەینەوا
كۆى گشتى بڕى خەرجى ئەو پرۆژە جۆراوجۆرانە گەیشتوەوتە (1،651،620$) دۆلار. شایانى باسە کە ئەم پرۆژە تەندروستیانە دەوەستن، ئەگەر بێت و کەسی یان لایەنى خێرخواز نەبن بچنە ژێر خەرجى کێشانیان بۆ پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریەکانیان، لەبەرئەوە رابیتە بانگەوازێکى ئاراستەى کۆمەڵە خێرخوازى و کەسانى چاکەخواز کردووە لە سەرتاسەرى جیهاندا بۆ دەمەوەهاتنى ئەم پرۆژانە کە خزمەتى گەورە بە موسڵمانان پێشکەش دەکەن لە بوارى تەندروستى دا نەبادا بە یەکجارى دابڕوخێن و ئەمەیش ببێتەکەلێنێکى خراپ تا دامەزراوە بەگاورکردنەکان تاک لایەنانە هەستن بەم کارەو دوریش نیە کە ئەو رێکخراوە مەسیحییانە پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییە بەهەل بقۆزنەوەو کارو مەرامى خراپى خۆیان جێبەجی بکەن لە نێوماندا.
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت