راگەیاندن

راگەیاندنهەڵدەستێ بە بینینى رۆڵێکى کاریگەر لە ژیاندا چونکە هەموو ئەو بەربەستانەتێک دەشکێنێ کە لەنێوان وڵاتان و رژێمەکاندا هەن..
شایانىباسە کە راگەیاندن لە دامەزراوەیەکى خێرخوازى دا پێگەیەکى لەبەرچاوى هەیەبەتایبەتى لە کوردستانى عێراقدا، بەڵکو بوەتە تاکە رایەڵەى پەیوەندىلەنێوان کەسانى بەخششکار و نێوان ئەو دامەزراوەیەدا، لەرێگاى راگەیاندنەوەتەواوى بەڵگەو بڕوانامە راگەیاندنەکان دەدرێ بە کەسێکى بەخششکار (خێرخواز)،بەڵکو تاکە هۆکارێکە بۆ زیادکردنى متمانە لە نێوانیاندا، ئەو کەسەى کەئاشنا بێت بە رابیتەى ئیسلامى کورد لەلاى شارەوانیە کە رابیتە رۆڵێکى دیار ولەبەرچاوى هەیەو ئەو شایەتیەى بۆ دەدرێ کە هەڵدەستێ بەکارى خێرخوازى بەشێوەیەکى دڵسۆزانەو وردو رێک و پێک، چونکە هەر لە سەرەتاى دامەزراندنیەوەدامەزراوەیەکى خێرخوازى سەخى بووەو بەشێوەیەکى بەردەوام دەبەخشێ، ئەو چاکەوفەزڵەى کە لەم بوارەدا بۆى تۆمار دەکرێ دەگەڕێتەوە بۆ هەموو ئەوانەى کەکاریان تێداکردووەو سەرپەرشتیان کردووە هەر لە سەرۆکەکەیەوە جەنابى شێخپرۆفیسۆر عەلى محێدین قەرەداغیەوە خوا بیپارێزێ هەتا بچوکترین کارمەندتێیدا.. ئەوەیش هۆى سەرەکى بووە تا کاروانێکى پڕ لە خێر و بەخشین بخاتەڕێ ودەرەنجام ناوىرابیتە لەنێو ئاسمانى دامەزراوە خێرخوازیەکانى تر لە عێراقدادیار و درەوشاوە بێت.
لەوروانگەیەوە کە راگەیاندن پێویستیەکى حاشا هەڵنەگرە بۆ هەموو دامەزراوەیەکىکاراو، وە لە پێگەى فەرموودەى خواى گەورەیشەوە کە دەفەرموێ{إِنتُبْدُواْ الصَّدَقَاتِ فَنِعِمَّا هِيَ وَإِن تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَاالْفُقَرَاء فَهُوَ خَيْرٌ لُّكُمْ وَيُكَفِّرُ عَنكُم مِّن سَيِّئَاتِكُمْوَاللّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ} (271) سورة البقرة
رابیتەى ئیسلامى کورد توانیویەتى هەموو خزمەتگوزارى و تەواوى چالاکییەکانى خۆى لە رێگاى ئەو هۆکارە راگەیاندنانەوە کە بۆىرەخساونبخاتە پێش چاوى هەمووان تا بە زمانى حاڵ بیگەیەنێ کە ئەو خزمەتگوزاریانەىلە بەرژەوەندى گشتى دا بووە و چووە بە هاناى پێداویستیەکانى هەژاران و بێباوکانەوەو بەڵکو کۆششى کردووە بۆ چاککردنى بارى گوزەرانى زۆرێک لە خێزانەنەدارەکان و یارمەتى خێزانە لێقەوماوو پەراگەندەو دەربەدەربووەکان بدات.. هاوکات جێگەى دەستى رابیتە لە بونیادنانەوەى ژێرخان و چەندین خزمەتگوزارىخێرخوازى تردا دیار بێت. بەجۆرێکى وەها کە لەپێناو خزمەتکردنى رۆڵەکانىگەلەکەى و کەسانى تریش لە نەداران خۆی لەبیر بچێتەوەو بوەتە پەناگاى زۆرێکلەوانە.
ئێستاشلە خوارەوە گرنگترینى ئەو چالاکیانە دەخەینە ڕوو کە راگەیاندنى ناوەندیىرابیتە پێیان هەستاوەو لەم چەند خاڵەدا چڕیان دەکەینەوە:
1- گەیاندنى دەنگى هەژاران و نەدارانى خەڵکى ناوچەکە بەبێ جیاوازى بە کەسانىخاوەن تواناو چاکەخوازان لە خێرخوازان و لایەنە خێرخوازیەکان ئەویش لەرێگاى ئەو میدیایانەوە کە لەبەردەستدا بوون.. وە لەرێگەى پێشکەشکردنى وتاروبابەتى گشتیەوەو.. هتد.
2- دەرکردنى چەندەها بڵاوکراوە لەسەر شێوەى راپۆرت و پشت ئەستور بە وێنەى دۆکۆمێنتى.
3- دروستکردنى راپۆرتى بەڵگەدارو متمانە پێکراو لەسەر بارى داڕوخاوى بژێوىهەژاران و گەیاندنى بەو لایەنانەى کە مەبەستیان بووە دەستى یارمەتى درێژبکەن بۆیان.
4- دەرکردنى پێچراوەى تایبەت کە خێرخوازى هانداوە بچنە ژێر خەرجى پرۆژەکانى رابیتە.
5- بڵاوکردنەوەى چالاکیەکانى رابیتە لەڕێگاى رۆژنامەو گۆڤارە ناوخۆییەکانەوە.
6- دەرکردنى گۆڤارێک بەناوى (بانگى هەق) کە بایەخ دەدات بە کار وچالاکییەکانى رابیتەو کێشەى گەلێک کە لە رادەبەدەر کەوتوەتە بەرستەملێکردن.
7- دەرکردنى پەرتووکى چالاکییەکانى رابیتە کە کارو چالاکییەکانى رابیتە لە ماوەى ساڵانى کارەکانى دا دەخاتە پێش چاو.
8- کردنەوەى چەندین پێشانگاى گەورە لەسەر ئاستى پارێزگاکان بەمەبەستى خستنەڕووى خزمەتگوزاریەکانى دامەزراوەکە.
9- ئامادەکردنى چەندین رێپۆرتاژى تایبەت لەبارەى ئەو پڕۆژانەوە کە هەستاوە بەجێبەجێکردنیان و خستنیانەڕوو لە کەناڵە ناوخۆییەکان و رۆژنامەفەرمیەکانەوە.
10- روماڵکردنى راگەیاندنێکى تێروتەسەل بۆ ئەو پرۆژانەى کە کەسان و لایەنانچوونەتە ژێر خەرجیان و ناردنى کۆپییەکى بۆ لایەنە خێرخوازەکان.
11- ئامادەکردنى راپۆرتى ڤیدیۆیى و هى تریش لەسەر بارە کارەساتبارەکان ونەهامەتیەکان کە دووچارى خەڵکانى ناوچەکە بونەتەوە. ناردنى بۆ لایەنەخێرخوازیەکان تا هەستن بە کردنەوەى پرۆژەى فریاگوزارى.
12- دروستکردنى ئەلبومى وێنەدار بەو پرۆژانەى کە رابیتە جێبەجێى کردوون.
13- بەرپەرچدانەوەى ئەو گومانانەى کە لەبارەى کارى فریاگوزاریەوە دەوروژێنرێنبەمەبەستى تانەدان و وشککردنى دامەزراوە خێرخوازیەکان لە ناوچەکەدا.
14- ئامادەکردنى چەندین ساڵنامەى دیدارى و گیرفانى و دابەشکردنى دەیان هەزار نوسخە لێیان.
15- بەچاپ گەیاندنى چەندین کتێبى ئیسلامى و وەرگێڕدراو کە گرنگى دەدەن بە گەشەپێدانى مرۆیى.
16- روماڵکردنێکى راگەیاندنانەى تێروتەسەل بۆ سەردانەکانى بەرپرسانى رابیتەوبەتایبەتى سەرۆکى رابیتە و پێشوازیکردن لەوانەى کە سەردانیان کردووە.
17- بەشداریکردنێکى بەرفراوان لە چالاکیە کۆمەڵایەتیەکاندا.
18- بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانى رێکخراوەکان لە پارێزگاکاندا.
19- ئامادەکردنى چەندین کاسێتى تایبەت بە بەرهەمى هونەرى تیپە هونەریەکانى سەربە بەشى نازدارانى رابیتە.
20- دروستکردنى پێگەیەکى تایبەت بە رابیتە لەسەر تۆڕى ئەلکترۆنى.
21- روماڵکردنێکى راگەیاندنانەى تێروتەسەل بۆ هەمو کۆنگرەکانى رابیتەو ئامادەکردنى ژینگەیەکى لەبارو گونجاو بۆ هەموو کۆنگرەکان.
دواجار بەشى راگەیاندن بە تەواوى توانایەوە سەرپەرشتى هەموو ئەو چالاکیە راگەیاندنانە دەکات کە پەیوەندن بە چالاکى رابیتەوەو بە خزمەتگوزاریەکانیەوە.
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت