فریاگوزاری


لەم بوارەدا بەهەزاران خێزانى هەژار سوود مەند بوون. رابیتە توانى سەدان خوانىبەربانگ لەرەمەزاندا ئامادە بکات کەبەدەیان هەزار موسڵمانى رۆژوەوان لەسەرئەو خوانەرۆژویان کردۆتەوە…هات بەهەزاران لەخێزانى هەژارو نەدار سودمەندبوون لەسەر فیترەو شمەکى پێویستى و خۆراکى وشک،ئەویش لەرێگاىنوسینگەکانىرابیتەوە کەلەناوچەکەدا کار دەکەن….سەرەراى هەموو ئەمانەو هەستابەجێ بەجێ کردنى پرۆژەکانى پۆشاکى جەژنانەو باڵاپۆشى ئیسلامى کەزەردەخەنەى خستە سەر لێوى هەزاران کەس و خۆشى خستە دڵى هەزاران کەسى نەدارلەرۆژانى هەردوو جەژنەکانى رەمەزان و قوربانى پیرۆزدا
لەلایەکى ترەوە رابیتەهەستاوە بەیارمەتیدانى بە ڕێوەبەرێتى قوتابخانەکان و فەمانگە حکومیەکانلەرێگاى نوێکردنەوەیانەوەو کڕینى پێداویستى جۆراو جۆر بۆیان و لەچاپدانىچەندین کتێبى پرۆگرامەکانى خوێندن بۆ قوتابخانەکان.
پێغەمبەرى خوا (د.خ) دەفەرموێت :(ئەوکەسەی کەدەچێت بەهاناى بێوەژن و نەدارانەوە ویارمەتیان دەدات وەک ئەو کەسە وایە کەلەپێناو خواى گەورەدا جیهاد دەکات.)
یارمەتیە فریاگوزاریەکان :
لەپێگەى ئەم ئایەتە پیرۆزەدا {يَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ قُلْ مَا أَنفَقْتُم مِّنْ خَيْرٍ فَلِلْوَالِدَيْنِ وَالأَقْرَبِينَ وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا تَفْعَلُواْ مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللّهَ بِهِ عَلِيمٌ }البقرة215
 ئەوەی کەپێغەمبەرى خوا (د.خ) دەفەرموێ: (خۆشەویسترین کەس لای خواى گەورە ئەوکەسەیە کە سودی بۆ کەسانی تر هەیە، خۆشەویسترین کرداریش لای خواى گەورە ئەو کردارەیە کەخۆشی بخەیتە سەردڵی مسوڵمانێک یان خەفەت و ناڕەحەتیەک لەسەرى لابدەیت، یان قەرزێکی بۆ دەبژێریتەوە، یان برسێتیەکی دەڕەوەێنیتەوە …)
هەروەها دەفەرموێ: (هەرکەسێک خۆشییەک بخاتە نێو دڵی خانەوادەیەکی مسوڵمانەوە ئەوا تەنها پاداشتێک کەخواى گەورە بەشایانی ئەو کەسەی بزانێ ئەوەیە کە بیخاتە بەهەشتەوە.) ، لەم پێگەیەوە رابیتەى ئیسلامی کورد گرنگیەکی تەواوی داوە بە یارمەتیە فریاگوزاییەکان، ئەویش بەمەبەستی دەستەبەرکردنی جۆرێک لەهاوکارى و یارمەتیدانی بژێوی لەنێوان تاکەکانى کۆمەڵگاکەدا، چونکە ئەو مانا بەرزە مرۆییانەى کەفریاگوزایەکان هەڵیدەگرن بەئاشکرا رەنگ دەدەنەوە لەسەر هەموو کۆمەڵگاکە،     گرنگیدان بەپێداویستی خزمان لەنەدار و هەژاران ئەوە دەخوازێ کەبەزەیی و برایەتی و خۆشەویستی باڵ بکێشێ بەسەر تاکەکاندا.
   لێرەوە رابیتە کۆمەڵێک هەنگاوی هەڵگرت و لەدووتوێی بەرنامە فریاگوزارییەکانی خۆیدا کەوتە راپەڕاندانی ژمارەیەک پڕۆژەى فریاگوزاری وەک یارمەتیدان بەپارە و خۆراکی وشک وقوربانی و خوانی بەربانگ و زەکات و سەرفیترە و پۆشاکی جەژن و پۆشاکی ئیسلامى و یارمەتیدانی نەخۆش و پەککەوتە و قوتابیە نەدار و خاوەن پێداویستیەکان و …. تادوایی، هەموو ئەم پڕۆژانەش لەهەرچوار پارێزگاکەى کوردستانی عێراقدا ئەنجامداوە .
خواى گەورە دەفەرموێت : {الَّذِينَ إِن مَّكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ}الحج41
   نوێژ بۆیە فەرزکراوە تاگرنگی بدرێ بەتاک و بەچاکبونی، زەکاتیش تایبەتە بەکۆمەڵگاوە و گرنگی بەکۆمەڵگا دەدات بۆئەوە پارێزگارى لەئوممەت و لەچاکبوونی بکات ئەویش لەڕیگاى دەستگیرۆیی و ژیانێکی بژێوی تەواوکارى یەکتریەوە و هاوکاری کردنی لەنێوان تاکەکانیدا، بۆ بەگەڕخستنی تواناکانیان و سوود وەرگرتن لێیان، تا فەرمۆش نەکرێن و دەردی پێداویستی و بەتاڵانیان ببات … رابیتەش هەرلەیەکەم رۆژی دامەزراندنیەوە ئەرکی بەرپرسیارێتی ئەم بەرنامەیەی خستە ئەستۆی خۆى وەک هەستپێکردنێک بەگرنگێتی بەرجەستەکردنى ماناکانى دەستگیرۆیی کردنى یەکترى ء بەزەیی پێداهاتنەوە لەنێوان تاکەکانى گەلە ستەمدیدەکەیدا، وەک یەکێکیش لەشێوازەکانى گەیاندنی فریاگوزارى بەخاوەنە شایستەکانى، ئەوا دەساڵە رابیتە هەڵدەستێ بەفریاگوزارى گەلەکەی خۆی ئەویش بەپێشوازیکردن و وەرگرتنی ئەو خێر و بەخششانەى کەلەلایەن خێرخوازانە دابینکراوە و پێدانى بەوانەى کەشایەنی ئەو یارمەتیەن ئەویش بەپێی ئەو مەرج و بەندانە کەخواى گەورە دیاریکردوە لەچۆنیەتی دابەشکردنی زەکاتدا  {إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاء وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِّنَ اللّهِ وَاللّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ }التوبة60
ئەو یارمەتیانە پۆشاکی جەژن و
قوربانی و خوانی بەربانگ و هاوکاریکردنى هەژاران و نەداران و … هی تریش دەگرێتەوە.
گرنگترین پڕۆژەکانى فریاگوزارى
1-  پڕۆژەى رەمەزان (خوانى بەربانگ  – سەرفیترە – جل و بەرگى جەژن).
2- پڕۆژەکانى قوربانى
3-  پێشکەش کردنى هاوکارى بۆ لێقەماوانى بومەلەرزەکەى شارى وان لەتورکیا
4- پێشکەش کردنى چەند پڕۆژەیەکى جۆراو جۆر بۆ کامپى پەنابەرە سوریەکان لەکەمپى دۆمیز و عةربةت و كةور كؤسك.
5- پێشکەش کردنى هاوکارى بۆ زانكۆى موصڵ بە (150) کۆمپیوتەر.
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت