پەیکەری کارگێری


بسم الله الرحمن الرحیم
بەندى یەکەم : ناوى رێکخراوەکە :
* رێکخراوەکە ناوى (رابیتەى ئیسلامى کوردە) هێماکەى (I.K.L) مەڵبەندى سەرەکى لەشارى (کیرسن کیرجن)ە لە ئەڵمانیا، بۆى هەیە لە ناو ئەڵمانیاو لە دەرەوەى ئەڵمانیاش لقى تر بکاتە.:
بەندى دووەم : پێناسە :
* رێکخراوێکى خێرخوازى گەشەپێدانە کۆشش دەکات بۆ پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزارى مرۆیى بەبێ هیچ جیاوازى و جیاکاریەک.
* رابیتە دروشم (لۆگۆ)ێکى تایبەت بەخۆى هەیە کە پێکهاتووە لە بازنەیەکى هیلالى شین کە سآ لوتکەى چیایى لەباوەش گرتووەو ئاماژەیە بۆ نیشتمانى کورد.
بەندى سێیەم : ئامانجەکان :
* پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بۆ مرۆڤ بێ رەچاوکردنى (بێ بەهەند وەرگرتنى) رەنگ و رەگەز و نەژاد و جیاوازى لە ئایین و ئایدۆلۆژیادا.
* خزمەتگوزاریەکانى خۆى لەم بوارانەدا (ئاوەدانکردنەوە، چاودێریى کۆمەڵایەتى، تەندروستى، فریاگوزارى، رۆشنبیرى، پرۆژەى گەشەپێدان) پێشکەش دەکات.
بەندى چوارەم : هۆکارەکان :
* بەکارهێنانى ئامڕازى راگەیاندنى جۆراوجۆر و دەرکردنى بڵاوکراوەو پەرتووکەکان لە بارەى چالاکیە جۆراوجۆرەکانیەوە.
هاوکاریکردن لەگەل دامەزراوەو لایەن و رێکخراوە خێرخوازیە فریاگوزاریەکان بەمەبەستى جێبەجێکردنى ئامانجەکانى.
* کردنەوەى خولى گەشەپێدان و رۆشنبیرى.
* کردنەوەى کەناڵە فێرکاریەکان وەک زانکۆ و پەیمانگاکان.
بەندى پێنجەم : پەیکەرى رێکخستنى رابیتە : (ئۆرگانەکانى رابیتە)
* سەرۆکایەتى رابیتە : سەرۆکى رابیتە هەڵدەستآ بە سەرپەرشتیکردنى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى کارگێڕى رابیتە و کۆنگرەکانى ساڵانەى.
* ئەنجوومەنى کارگێڕى : پێکدێت لە ئەندامانى دامەزرێنەرى رابیتەو ئەو کەسانەى تریش کە لەلایەن ئەنجوومەنەوە دەستنیشان دەکرێن بۆ ئەندامێتى تیایدا.
* نووسینگەى راپەڕاندن (تنفیژی) : پێکدێت لە سەرۆکى رابیتە و ئەندامێتى هەریەک لە سەرۆکى دەستەى کارگێڕى و بەڕێوەبەرى نووسینگەى ئەوروپاو ئەندامێکى تریش کە لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە دەپاڵێورێ.
* دەستەى باڵاى کارگێڕى لە عێراق (مەڵبەندەکەى لە سلێمانی/ هەرێمى کوردستان) : پێکدێت لە سەرۆکى دەستەکە دەبێتە سەرۆکى و ئەندامێتى هەموو ئەو بەڕێوەبەرانەى کە لەلایەن ئەنجوومەنى کارگێڕیەوە دانراون.
بەندى شەشەم :
* دەستەى باڵاى کارگێڕى هەرکات پێویستى کرد دانیشتنەکانى خۆى دەبەستێ، لە مەڵبەندى دەستەکە یان لە مەڵبەندێکى تر لەو شوێن و کاتەدا کە سەرۆکى دەستە دیارى دەکات.
* تەواوى بڕیارەکانى دانیشتنەکانى دەستەى باڵاى کارگێڕى دەنوسرێنەوەو هەموو ئەندامە ئامادەبووەکان واژۆى لەسەر دەکەن.
بەندى حەوتەم : دەستەکانى سەرۆکى دەستە :
* سەرۆکایەتى دانیشتنەکانى دەستەى باڵاى کارگێڕى دەکات.
* مافى هەیە گرێبەست بکات لەگەل کۆمەڵەو رێکخراوە خێرخوازیەکاندا.
* سەرپەرشتى تەواوى کارەکانى رابیتە دەکات.
بەندى هەشتەم : سەرچاوەکانى دارایى :
* بەخشینە گشتیەکان لە تاکەکان و لە دامەزراوەو رێکخراوەو کۆمەڵە خێرخوازیەکانەوە بەبێ هیچ مەرجێک.
* قازانجى وەبەرهێنانى سامانەکان ئەگەر هەبوو (بەمەبەستى سودى بەرژەوەندى گشتى).
* وەرگرتنى زەکاتى سامانەکان و سەرفیترەو خێرکردن و نرخى قوربانیەکان.
بەندى نۆیەم :
* کردنەوەى ژمارەیەکى حیسابى بەناوى رێکخراوەکەوە لە یەکێک لە بانقە گشتیەکاندا لە دەوڵەتى قەتەر کە ئەنجوومەنى کارگێڕى دەستنیشانى دەکات.
بەندى دەیەم :
* ساڵى دارایى رابیتە لەیەکەم رۆژى مانگى کانوونى دووەمى هەر ساڵێکى زایینى دا دەست پێدەکات و لە سى و یەکى مانگى کانوونى یه‌كه‌می هەمان ساڵ کۆتایى دێت.
* سەرۆکایەتى رابیتە تەواوى دەفتەرەکانى حساباتەکان کە بەشێوازى حسابى رێکخراو لەلاى خۆى دەپارێزێ.
* ساڵانە حیساباتى سەرۆکایەتى رابیتە وردبینى دەکرێ لەلایەن وردبینێکى ژمێریاریى یاساییەوە کە ئەنجوومەنى کارگێڕى لە کۆبوونەوەى ساڵانەى خۆیدا دیارى دەکات بەو مەرجەى کە وردبینى کردنى حساباتەکان لەماوەى سێ مانگ تێنەپەڕێت لە کۆتایى ساڵى داراییەوە.
بەندى یانزەهەم : ئەرکەکانى ئەندام :
* دەبێ کاربکات لەپێناو جێبەجێکردنى ئامانجەکانى رابیتەو خۆى دوورە پەرێز بگرێ لە هەرشتێک کە زیان بە کەسانى تر دەگەیەنێت یان بە قەوارەى رابیتەکەو یان ببێتە هۆى لەکەدارکردنى ناو و سومعەى رابیتە.
* دەبێ پابەند بێت بە یاساى بنەڕەتى رابیتەوەو بە هەموو لائیحە ناوخۆییەکانى و بە بڕیارەکانى ئەنجومەنى کارگێڕیەوە.
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت