چاودێرى کۆمەڵایەتى

ئەم بەشانە لەخۆ دەگرێت:


کەفالەتکردنى بێباوکان


کەفالەتکردنى خێزانە هەژارەکان



کەفالەتکردنى قوتابیان



کەفالەتکردنى زانایان



کەفالەتکردنى پەککەوتەکان
بەشى چاودێرى کۆمەڵایەتى رابیتەى ئیسلامى کورد لە سەرەتاى دامەزراندنیەوە و دەستکردنى بە ئیشکردن گرنگیەکى گەورەى داوە بە توێژە هەژارو نەدارو لێقەوماو و خاوەن پێداویستیەکانى کۆمەڵگا، ئەویش لەرێگاى کەفالەتکردنى(بێباوەکانء پەککەوتەکانء خێزانە هەژارەکانء قوتابیانى زانست ئەوانەى کە دەیانەوآ خوێندن تەواو بکەن، بەڵام خەرجىء پارەى پێویستیان نییە ساڵانى خوێندنەکەیان تەواو بکەن، هەروەها پێشکەشکردنى فریاگوزارى خێرا بۆ خێزانە لێقەوماوەکان لە پۆشاکء خۆراکء هاوکارى بە پارە) و.. تا دوایى، هەموو ئەم کارانە کە رابیتە پێشکەشیان دەکات هیچ منەت کردنێکى تێدا نییە بەڵکو ئەوە بەشێکە لە ئەرکەکانى سەرشانى خۆىء بەشێکە لەو ئەمانەتە کە لە بەرانبەر گەلە ستەمدیدەکەى خۆیەوە کە هیچ دەستەڵاتێکى نییە خستویەتە سەرشانى خۆى، ئەو گەلە کە دەیان سالڕ دووچارى چەندین مەینەتىء ئازارو چەوسانەوەو لێقەومان هاتووە، هەموو ئەم نەهامتیانەش لەبەر هیچ شتێکى تر نەبووە جگە لەوە کە داواى ئەو مافە سەرەتاییانەى خۆى کردووە کە خواى گەورە پێى داوە، ئەویش ژیانێکى ئازادو رێزدارە بۆئەوەى بتوانآ وەک هەموو گەلانى ترى جیهان کاروبارى ژیانى بەسەربەرزانە بەسەر بەرآ.
کەفالەتکردنى نازداران ( بێ باوکان)
 {فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْيَتَامَى قُلْ إِصْلاَحٌ لَّهُمْ خَيْرٌ وَإِنْ تُخَالِطُوهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ وَاللّهُ يَعْلَمُ الْمُفْسِدَ مِنَ الْمُصْلِحِ وَلَوْ شَاء اللّهُ لأعْنَتَكُمْ إِنَّ اللّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ}البقرة220
بێ باوکەکان لە دڵماندان
    هەموومان دەزانین کە وشەى هەتیو (الیتیم) بەو منداڵە دەوترێت کە باوکى نییە و بەخێوکارە سەرەکیەکەى لەدەستداوەو بەجێماوە بۆ کەسانى تر دەکرێ سەرکەوتووبن لە چاودێریکردنى و پەروەردەکردن و فێرکردنیدا، زۆر جارى تریش شکست دەخۆن و ناتوانن ببنە ئەو بەخێوکارە چاکە بۆى، زۆربەى جاریش بێباوک کەسێک شکنابات هەستێ بە چاودێریکردن و خزمەتکردن و هاوکاریکردن و نواندنى سۆزێک بۆى لەو دەوروبەرە نزیکەى خۆیەوە کەتیایدا دەژى، فەرامۆش دەکرێ تا روبەڕوى سەختیەکانى ژیان ببێتەوە لە کاتێکدا کە بێبەشە لە سۆزى باوکایەتى و کەس بەدى ناکات یارمەتیەکى بدات و بەخێوى بکات بەناچارى دەکەوێتە گەڕان بەدواى دەستخیتنى هەلى کاردا ، بەمشێوەیە رۆژى منداڵیەتى لێ تالڕ دەبێت و سەرگەردان دەبێ و لەنێو زەحمەت و مەینەتیەکانى ژیاندا ون دەبێت !!
   لەباتى ئەوەى بحەسێتەوە دەچێ زەحمەت دەکێشێ و کاردەکات !! لەباتى ئەوەى بخوێنێ دەچێ کاردەکات !! ئیتر بەم شێوەیە هەموو رۆژە نازدارەکانى ژیانى دەبنە رۆژانى ئیشکردن بەناچارى و ناسکى ژیانى منداڵى لێدەبێتە زەحمەت و مەینەتى !!، لەبەر ئەمانە ئەو بۆتە ئەرکى سەرشانى هەموو مسوڵمانان کە چاودێرى و سەرپەرشتى باوکایەتى بۆ قەرەبوو بکرێتەوە تا لەنێو واقیعى تاڵدا ون نەبێ و لەژێر بارودۆخى بژێوى سەختدا وێڵ و سەرگەردان نەبێت ..
  ئاینى پیرۆزى ئیسلام داوا لە پەیڕەوکارانى خۆى دەکات لەزیاتر لەشوێنێکى هەردوو سەرەکیەکەیدا قورئانى پیرۆز و سوننەتى پێغەمبەر(د.خ) کە گرنگى و بایەخێکى تەواو بدەن بە منداڵانى بێباوک،
   خواى گەورە لە قورئانى پیرۆزدا دەفەرموێ: {وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَى حُبِّهِ مِسْكِيناً وَيَتِيماً وَأَسِيراً }الإنسان8،پێغەمبەرى پێشەوامان (د.خ) دەفەرموێ: من و بەخێوکارى بێباوک لەبەهەشتدا وەک ئەم دووانە واین، ئاماژەى کرد بۆ پەنجەى شایەتومان و پەنجە گەورەى و بەتەنیشت یەکیەوە وەستاندن و سەرو خوارى پێدەکردن) زنجیرەى فەرموودە ڕاستەکان /بەرگى دووەم/محمد ناێر الدین الالبانى.
  چ بەو حوکمە کە بێباوک ئەو توێژە کۆمەڵایەتیەیە کەلەبەردەم ونبون و فەوتاندندایە لە کۆمەڵگەدا بۆیە لە ناوکرۆکى بیروباوەڕى ئیسلامدایە کە گرنگى پێبدرێ بەڵکو بایەخ پێدانى دەبێتە مایەى هاوەڵێتى کردن لەگەلڕ مەزنترین مرۆڤى سەرزەوى پێغەمبەر (د.خ) کە ژیانى بە بێباوکى و دایکى بردە سەر و بەهەتیوى گەورە بوو دوور لە سۆزى باوک و دایکى کە دوایى بوویە سەردارى مرۆڤایەتى (د.خ)..وەبەهۆى شەڕو کوشتارى زۆر لەناوچەکەدا و کەوتنە بەر جینۆسایدى کۆمەڵیانە و بەردەوام بوونى پیلانەکان دژ بەگەلى کورد وەک تۆڵ سەندنەوەیەک لە نەوەکانى (ێەڵاحەدینى ئەییوبى) کەوتنە بەر ئۆپەراسیۆنى پاکتاوى رەگەزى ئەو پڕۆسانەى  کەبەدرۆو بەناڕەوا پێدەوترێت ئەنفال کەزیاتر لە (52000) هەزار منداڵی بێباوکی لەناوچەکەدا بەجێهێشت، ئەمانە هەموو بەتەنیشت ئەو هەموو شاڵاوی راگواستنە و هی تریش کەهەزاران خێزانی بێسەرپەرشتیارى لێکەوتەوە و هەزاران بێوەژنی لەدواى خۆى بەجێهێشت کەقورسایی کەشتیەکی بێکەشتیوان خرایە ئەستۆیان ئەویش پەروەردە کردنى منداڵەکانیان ء هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی پاروویەک خۆراکی بژێوی بەوپەڕی زەحمەتەوە بۆیان یان لەوانەیە پێویستی وەهای لێکردبن هەست بەکارى قورسی وەها کەلەتوانای پیاوانیشدا نییە ئەمە هەموو لەپێناو بەدەست هێنانى نانێکی کولە مەرگی بۆ منداڵەکانیان ء رزگارکردنیان لەمردن و دەرهێنانیان لە چنگی ژینگەیەکی خراپء گەندەڵ .
لەم پێگەیەوە رابیتەى ئیسلامی کورد کەمتەرخەمی نەنواندو بەخێرای چو بەدەم جێبەجێکردنی پێداویستی منداڵە بێباوکەکانی گەلەکەیەوە چونکە دەرکیان بەگرنگێتی فەرموودە پیرۆزەکەی پێغەمبەری خوا (د.خ) کرد کە دەفەرموێت : (هەرکەسێک بچێت بەدەم جێبەجێکردنى پێداویستی براکەیەوە ،خواى گەورەش پێداویستی ئەو جێبەجێدەکات، هەرکەسیش خەمی مسوڵمانێک بڕەوێنێتەوە و لایبەرێت ئەوا خواى گەورە یەکێ لەسەختیەکانى رۆژی قیامەتى لەسەر لادەبات.)
   ئەبو داود دەیگێڕێتەوە، وە دەفەرموێت : (ئەگەر لەگەڵ براکەمدا بڕۆم بۆ جێبەجێ کردنى پێداویستیەکی ئەوا ئەوەم لەوە پێخۆشترە یەک مانگ لەمزگەوتدا بمێنمەوەو خودا پەرستی بکەن) صحیح الجامع الصغیر وزیادتە / الجزء ڕلڕول  / الالبانی ..
   وە بۆ ئەوە کە زەردەخەنەیەک بخاتە سەر لێوی بێباوکانء خۆشی بخاتە دڵی هەزاران منداڵی بێباوکەوە لەکوردستانی خۆشەویستدا …  قۆڵی مەردانەى لێهەڵماڵێء چوو بەدەم فریاکەوتنی بێباوکانەوە بەپێدانى مووچەیەکی مانگانە کەمء بەبەرەکەت تا بەڵکو کەمێ لەناڕەحەتیەکانى سەرشانی لابەرێ، هەورەها چاودێری تەندروستی بەتەواوی گرتە ئەستۆی خۆى تاگرانی چارەسەرى پزیشکیء دەرمان کڕینی لەبیربباتەوە، بەهەمان شێوە هەستان بەچاودێریء سەرپەرشتیکردنی فێرکردنء بەدواداچوونی ئاستی خوێندنیانء کڕینی پێداویستی پەڕاوگەو خەڵاتکردنى یەکەمەکانء هاندانیان لەسەر خوێندنء بەدواداچوونی رەفتارى کۆمەڵایەتیء پەروەردەییان لە کردنەوەی خولی پەروەردەییء فێرکردنیان بەئادابء ئاکارە ئیسلامیە باڵاکان هەموو ئەمەش لەڕێگاى کۆمەڵێ مامۆستای پسپۆڕەوە لەبوارى پەروەردەدا، هەروەها بەدواداچوونی منداڵی بێباوکء فێرکردنى بەپیشەیەک بۆ ئەوەی لەئایندەدا نەبێتە بار بەسەر کەسانی ترەوە و تەنها پشت بەخۆى ببەستێ لەدەستخستنی پاروویەکی بژێوێ ئاسودە بێت لەنۆش کردنیداو دورخستنەوەی لەکارى بێنرخء لادانی رەفتارىء باوەڕیء لەڕەوشتی خراپء هاوەڵانی خراپ … ئەمە ئیتر جگە لە بوونی بەرنامەیەکی خۆش گوزەراندنی کات کەلە رێگای سەیرانی خۆشیء کردنەوەی خولی وەرزشی بۆیان بەمەبەستی بەهێز بوون و پەروەردەکردنی جەستەیان .
   کۆی گشتی ئەو نازدارانە کەلەساڵی ، 1992 وە تاساڵی / 2013 کەفالەت کراون زیاترن لە (160670) منداڵی کەفالەت کراو .
ئەو کارو چالاکیانەى کە پێشکەش بەنازداران کراون لەلایەن رابیتەى ئیسلامی کوردەوە :
یەکەم : پشتگیری دراوی بۆ نازداران :
1.         ئەو بڕە پارەیەی کەلەلایەن کەفالەتکارى نازدارەکەوە دێت بۆی هەردو مانگ جارێک لەڕێگاى بەخێوکارى نازدارەکەوە رادەستی نازدارەکە دەکرێت ئەم پڕۆسەیەش بەپێی کەشفی ژمێریارى ء مووچە دەبێت کەنازدارەکە و بەخێوکارەکەى واژۆیی دەکەن .
2.         ئەو بڕە پارە زیادانە کەلەلایەن کەفالەت کاری نازداراکەوە دەنێرێ هەربە گەیشتنی ئەو پارەیە راستەوخۆ رادەستی نازدارەکە دەکرێ، ئەو رادەستکردنەش  بەپێی کەشفی رادەستکردنەکە جێگیر دەکرێ ء لەکاتى رادەستکردنیدا وێنەى تەسلیم کردنەکە و نامەیەکی سوپاس و پێزانینی نازدارەکە دەگیرێ .
3.         یارمەتیدانی بێباوکان لەڕێگاى یارمەتیە خێرخوازیەکانەوە وەک سەرفیترە و گۆشتی قوربانی و بەربانگی رۆژوەوان ء یارمەتی دارایى  بەپێی پێویست .
دووەم : چاودێری کردنی تەندروستی :بڕی ئەو پارەی کەفالەت کردنە تایبەت دەکرێ بۆ چاودێری کردنى تەندروستی نازدارەکە ئەویش بۆ پشکنینی بەردەوام لەڕێگاى پزیشکانى بەشی نازدارانەوە و پێدانى دەرمانی پێویست پێی، هەروەها ناردنی نازدارەکە لەحاڵەتە تایبەتەکاندا بۆلای پزیشکە پسپۆڕەکان وەخەرجکردنى پارە بۆ نەشتەرگەرییەکان بەپێی پێویست، هەموو ئەم کارانەش لەفۆڕمی تەندروستی نازدارەکەدا تۆمار دەکرێ .
سێیەم: چاودێری کردنى پەروەردەیی:بڕێ لەو پارەى کەفالەت کردنە تایبەت دەکرێ بۆ چاودێری کردنى پەروەردەیی نازدارەکە ئەویش لەڕێگاى سەرپەرشتیاران ء مامۆستایانی پەروەردەییەوە بۆ ئەوەی منداڵەکە فێری قورئانی پیرۆز و فەرموودەی پیرۆز ببێت هاوکات فێری رەوشتی جوان ء ئاکارە ئیسلامیەکان بکرێ، بەهەمان شێوە کردنەوەی خولی پەروەردەیی ء کێبڕکێی لە لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزدا، بەهاریکارى لەگەڵ خێزانەکانیاندا بەدواداچوونی بەردەوامیان بۆ دەکرێ .
چوارەم: چاودێری کردنى فێرکردن :رابیتە هەڵدەستێ بەچاودێریکردنى لایەنی فێرکردن لەنازداراندا ئەویش لەڕێگاى :
1.         بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئەو نازدارانەى کەقوتابیە لەلایەن سەرپەرشتیار و مامۆستاکانەوە ئەویش بەهاندانیان لەسەر خوێندن لەڕێگاى وانەى پەروەردەیی ء سەردانی قوتابخانەکانیان ناوبەناو .
2.         دابەشکردنى پەڕاوگەو جانتای قوتابخانەیی بەسەر نازدارە قوتابیەکاندا کەئەو پەڕاوگەیە ساڵانە و لەسەرەتای هەموو ساڵێکی نوێی خوێندندا دابەش دەکرێ بەسەریاندا وەک بەشدارییەک بۆ جێ بەجێ کردنی پێداویستی بێباوکەکان ء بەهێزکردنی لایەنی فێرکردن تیایاندا .
3.         کردنەوەی خولی بەهێزکردن بۆیان : خولی بەهێزکردن دەکرێتەوە بۆ ئەو قوتابیە نازدارانەى کەلاوازن لەوانەکانیاندا ئەویش لەپێش هاتنی وەرزی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنیان ء بڕینی قۆناغەکانى خوێندن .
4.         دابەشکردنى خەڵات ء دیارى بەسەر ئەو نازدارە قوتابیانەدا کەسەرکەوتوبوون لەخوێندنیاندا ئەویش لەڕێگاى گێڕانی ئاهەنگی تایبەت بۆیان بەمەستی هاندانی زیاتر لەسەر خوێندن ء دەرچوون بەپلەی باش ء بەرز ء گرنگیدان بە وزەو تواناکانیان .
پێنجەم: چاودێری کردنى ڕۆشنبیری ء هونەرى:
چاودێری ئەم لایەنەیان دەکرێ ئەویش بەپێی حەزو خواستی خۆیان ئەویش وەک ڕەچاوکردن و گرنگیدان بەبەهرەکانیان، ئەمەیش لەم ڕێگایانەوە :
1.         کردنەوەی خولی هونەرى بۆ ئەو نازدارانە کەحەزیان لەهونەرە وەک وێنە و نیگارکێشان و خۆشنوسی … وەکردنەوەی پێشانگای هونەرى لەسەر ئاستی پارێزگا وەک بایەخدانێک بەو نازدارانە و پڕکردنەوەی حەزە هونەریەکانیان .
2.         کردنەوەی خول ء کێبڕکێی وەرزشی وەک تۆپی پێ ء گەشت ء گوزار و دابەشکردنى خەڵات ء دیارى بەسەر سەرکەوتوان ء کەسانی تریاندا .
3.         گەشتی خۆشی ء رابواردن : ئەم بەشە لەوەرزی بەهاردا هەڵدەستێ بەڕێکخستنی گەشتی سەیران ء خۆشی بۆ نازدارەکان بۆ ناوچە جوان ء دڵکراوە و دڵخۆشکەرەکان بەمەبەستی حەوانەوە و سەیرکردنى سروشتی جوان ء کرانەوەی دڵء دەرون ء بەهێزکردنى باوەڕ بەخواى پاک ء بێگەرد .
4.         کردنەوەی خولی بەرگدروویی بۆ نازدارەکان بەمەبەستی فێربوونی بەرگدروویی بە شێوازێکی زانستیانە تالە ئایندەدا وەک پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان سوودی لێوەربگرن ء ببێتە داهاتێک بۆ خێزانەکە .
5.         کردنەوەی خولی ئیشیدەست بەمەبەستی فێرکردنی نازدارەکان بەپیشەیەک تا ئەو نازدارە رزگارى ببێت لەوەى ببێتە بار بەسەر کەسێکی ترەوە .
6.         ئاهەنگ گێڕان بۆ بۆنەکانی منداڵان وەک ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەى رۆژی جیهانی مندڵانەوە ئەویش بەگێڕانی ئاهەنگێک بۆ نازدارەکان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش ء ئاگادارکردنیان بەوەى کەشوێنی تایبەت بەخۆیان هەیە لەکۆمەڵگەدا، لەپاش تەواوبوونی ئاهەنگەکەش دیارى دابەشدەکرێت بەسەریاندا .
ژمارەى منداڵانى بێ باوکى کەفالەت کراو بەپێى ساڵەکان

دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »