رابیتەى ئیسلامى کورد



رابیتەى ئیسلامى کورد

رابیتەى ئیسلامى کورد رێکخراوێکى ئیسلامى سەربەخۆیەو ناسنامەیەکى (مۆرکێکى) خێرخوازى هەیە، لەتاراوگەو لەژێر دەستى کۆمەڵێک لاوى شانازى کار بەئاینەکەیانەوەو لەسەرووى هەمویانەوە جەنابى دکتۆر عەلى محێدین قەرەداغى سەرۆکى رابیتەى ئیسلامى کورد دامەزراوە…. ئەویش لەبەرەنجامى ئەو هەموو ستەملێکردن و نەهامەتیانەى کەبەسەر گەلى عێراق و کورددا هات، بەتایبەتى لەم چەند ساڵەى دوایدا.. ..
هەروەها بەمەبەستىگەیاندنى دەنگى هەژاران و نەدارانى کوردستانى عێراق بەکەسانى خێرخوازو چاکە خوازو رێکخراوە مرۆییە خێرخوازەکان، کە بایەخى چڕکردۆتەوە لەپێناو خزمەتکردن بەو گەلانەى کە گیرۆدەى ژێر دەستەى و چەندین دەردو مەینەتین لەجیهاندا، بەراستى هەوڵو لێبڕانى هەمویانە جێگاى رێزى وسوپاسە کەهات بەدەم بانگەوازى برایەتى ئیسلامى و مرۆیى ئەم گەلە ستەم دیدەوە، لاى کەسیش شاراوەنیە کە رابیتەى ئیسلامى کوردجیگاى بڕواو متمانەى زانایان و بەرپرسانە لەناوچەکەو لەدەرەوەیدا.
رابیتە بەبەخشینى سەخاوەتمەندانەى خێرخوازان وچاکە خوازان توانى تەواوى ئەو پرۆژانە جێ بەجێ بکات کە خەرجیان بۆ دابین کرابوو ئەویش لەرێگاى بەشەکان و هەر چوار بوارەکەیدا کە ئەمانەن:

1-ئاوەدانکرنەوە:

ئەم بوارە دروستکردنى مزگەوت و گوندو رێگاو بان و دروستکردنى مەڵبەندى تەندروستى و نەخۆشخانەو قوتابخانەو یانەى بێ باوکان و دایەنگاى منداڵان و هەڵکەندنى بیرى ئیرتیوازى و راکێشانى تۆڕەکانى ئاو لەخۆدەگرێت هەروەها چەندین مەڵبەندى لەبەرکردنى قوڕئانى پیرۆز…..
2-تەندروستى: بەکردنەوەى چەندین کلینیکى تەندروستى جێگیرو کلینیکى گەڕۆک کە دەگەڕێن بەسەر گوندو ناوچە دوورەکان لە مەڵبەندە تەندروستیەکانەوە و پێشکەشکردنى دەرمان و چارەەسەر بەدانیشتوانى ئەو گوندو ناوچە دوورانە، هاوکات نەخۆشخانە جێگیرەکانیش چەندین تاقیگەى شیکارى و پشکنینى پزیشکى پێویستیان بۆ دابین کراوە.

3- چاودێرى کۆمەڵایەتى:

کە خۆى لەدوو بەشدا دەبینێتەوە کە ئەمانەن:
یەکەم: بەشى کەفالەتکردن: کە کەفالەتکردنى خێزانە هەژارەکانە و قوتابیان و زانایانە و…. تادواى لەخۆ دەگرێت ئەویش بەپێدانى مووچەى مانگانە پێیان.
دووەم: بەشى چاودێرى سەرپەرشتى بێ باوکان: ئەمیش خۆى لەدابینکردنى موچەى مانگانە بەو نازدارانەى کە کەفالەتکراون و پێشکەشکردنى هەموو خزمەتێکى چاودیًَِرى تەندروستىلەپشکنین و چارەسەرو نەشتەرگەرى بۆ کردن دەبینێتەوە، هاوکات چاودێرى فێرکردن پێشکەش بەبێ باوکان دەکات بەکردنەوەى خولى بەهێزکردن و دابەشکردنى پەڕاوگەو هاندانى یەکەمەکان و رێزلێنانیان بەکڕینى پۆشاک بۆیان…ئەمانەو بەتەنیشت هەموو خزمەتێکى چاودێرى پەروەردەیى و کۆمەڵایەتى لەرێگاى مامۆستایان و ئەو سەرپەرشتیارانەوەکەسەرپەرشتى بێ باوکان دەکەن و هەڵدەستن بەفێرکردنیان بەبنەماکانى ئاین و لەبەرکردنى قورئانى پیرۆزو فەرمودەىپێغەمبەر(د.خ) ئەویش لەرێگاى پێدانى وانەى تایبەتەوە پێیان، هەروەها کردنەوەى خولى پیشەیى بۆیان وەک بەرگدرویی و هى تریشەوە، کەلەم رێگایەوە منداڵە نازدارەکە ئامادە دەکرێت تا لەداهاتوودا پشت بەخۆى ببەستێ و نەبێتە بار بەسەر کەسانى ترەوە.

4- فریاگوزارى:

لەم بوارەدا بەهەزاران خێزانى هەژار سوود مەند بوون. رابیتە توانى سەدان خوانى بەربانگ لەرەمەزاندا ئامادە بکات کەبەدەیان هەزار موسڵمانى رۆژوەوان لەسەر ئەو خوانەرۆژویان کردۆتەوە…هات بەهەزاران لەخێزانى هەژارو نەدار سودمەند بوون لەسەر فیترەو شمەکى پێویستى و خۆراکى وشک،ئەویش لەرێگاى نوسینگەکانىرابیتەوە کەلەناوچەکەدا کار دەکەن….سەرەراى هەموو ئەمانەو هەستا بەجێ بەجێ کردنى پرۆژەکانى پۆشاکى جەژنانەو باڵاپۆشى ئیسلامى کە زەردەخەنەى خستە سەر لێوى هەزاران کەس و خۆشى خستە دڵى هەزاران کەسى نەدار لەرۆژانى هەردوو جەژنەکانى رەمەزان و قوربانى پیرۆزدا….
لەلایەکى ترەوە رابیتە هەستاوە بەیارمەتیدانى بە ڕێوەبەرێتى قوتابخانەکان و فەمانگە حکومیەکان لەرێگاى نوێکردنەوەیانەوەو کڕینى پێداویستى جۆراو جۆر بۆیان و لەچاپدانى چەندین کتێبى پرۆگرامەکانى خوێندن بۆ قوتابخانەکان.
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »