ژیاننامەى پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلى محێدین قەرەداغى


لە کوردستانی عێراق شارۆچکەی (قەرەداغ) سەر بەپارێزگای سلێمانی لە ساڵی 1949 لە دایک بووە، لە بنەماڵەیەکی ئاین پەروەرو زانست خواز کە بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەر حسێنی کوڕی عەلی (رەزای خوای لێبێت). هەر لەوێدا فێری خوێندنی قورئان بووە پاشان لەبەری کردووە، لە دوایدا چوە بۆ شاری سلێمانی بۆ تەواوکردنی زانستە شەرعیەکان لە سەردەستی مامی شێخ نجم الدین قەرەداغی پاشان شێخ و زانای بەناوبانگی مستەفا قەرەداغی و هەروەها ژمارەیەک لە زاناو ناودارەکانی شاری سلێمانی، لە دوایدا دەچێت  بۆ بەغداد و لەسەر دەستی ژمارەیەک لە زانا و ناودار و لەوانەش مامۆستا عبدالکریمی مودەریس و شێخ عبدوالقادر خەتیب درێژە بەخوێندن دەدات.
قەرەداغ ژمارەیەک لە زاناو پیاوی خواناسی بەرهەم هێناوە، لەوانەش شێخ عبدوالطیف ی گەورەو شێخ نجیب قەرەداغی و شێخ عمر قەرەداغی و شێخ مستەفا و شێخ بابا رسول و شێخ نوردین و شێخ نجم الدین و چەندانی تر، هەروەها قەرەداغ شوێنی لە دایک بوونی زانای ناودار و خوا ناسی وەک مەولانا خالید نەقشبەندیە.

 دکتۆر عەلی ئیجازەی زانستی لە چەند گەورە زانایەکی وەک شێخ مستەفای قەرەداغی وەرگرتوە لەساڵی 1970 ، پاشان چووەتە پەیمانگای ئیسلامی و تەواوی کردووە بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردوستان دوای پەیوەندی کردووە بە کۆلیجی (امام اعڤم) لە بەغداد، توانیویەتی بە پلەی ( نایاب )تەواوی بکاتو یەکەمیش بووە لەسەر ئاستی گشتی کۆلێجەکە . لە دوایشدا توانیویەتی پلەی ماستەر و دکتۆرا بە پلەی ( نایاب ) تەواو بکات، پلەی دکتۆراکەی بە پلەی (شەرەفی یەکەم بووە)و، لەهەمان کاتدا بریاردراوە کە نامەی دکتۆراکەی چاپ بکرێت و وەربگێڕدرێت بۆ زمانە جیهانیەکان، ئەوەش لە کۆلێجی شەریعە و یاسا بووە لە زانکۆی ئەزهەر .

ناونیشانی نامەی دکتۆراکەی بەناوی ( مبدا الرچا فی الشرعیە الاسلامیە و القانونی المدنی ) ئەم نامەیە هەر هەشت مەزهەبە فیقهیەکەی لە خۆ گرتبوو، هەروەها باسی لە یاساکانی رۆمانی و ئینگلیزی و فەرەنسی و میصری و عێراقی کردبوو.

لە ساڵی 1985 ەوە بۆتە ئەندامی دەستەی وانە ووتنەوە لە کۆلێجی شەریعە لە زانکۆی قەتەر، بە پلەکانی گەشەکردندا رۆیشتووە و هەتا ساڵی 1995 پلەی مامۆستایەتی  (الاستاژیە)ی  وەرگرتووە، دکتۆر قەرەداغی خاوەنی زیاتر لە 30 پەرتوک و سەد توێژینەوەیە کە زۆر بەیان لە بواری کاروباری دارایی ئیسلامی و بانکی و ئابوری و فیقهی ئیسلامی هەروەها لێکۆڵینەوە لەسەر کتێب، ئەو باسانەی  لە بواری فیکری ئیسلامیدان، زۆربەی زانا ناودارەکانی ئەم ئەم سەردەمە شایەتیان بۆ داوە لە روی فیقهی و فراوانی زانستی و دیقەتی زۆر لە ئابوری ئیسلامی، دکتۆر توانیویەتی لە نوسین و توێژینەوەکانیدا بە قوڵی توێژینەوە بکات لەسەر بۆ چونی زانا پێشینەکان بەتایبەتیش لە بواری ئابوری ئیسلامی هەروەها لەگەڵ تێۆر و بۆچوونە نوێیەکان گرێیان بدات، زانای بەناوبانگ شێخ (مستەفا الزرقا) لە راپۆرتێکی تایبەتیدا لەکاتی وەرگرتنی پلەی (استاژ) دا نوسیویەتی ( ئێمە ئێستا لەبەردەم فەقیهێکی گەورەداین کە ئاسۆیەکی فراوانی هەیە).

دکتۆر یوسف قەرزاویش لەو پێشەکیەدا کە بۆ کتێبی (حکم الاستپمار فی الاسهم) دا نوسیویەتی .

ئێستا کۆمەڵێک پرسیار هەیە کە پێویستی بە وەڵامی خێرا و یەکلا کەرەوە هەیە، ئێستاش دکتۆر عەلی قەرەداغی بەرە و روی ئەو وەڵامانە بووەتەوە کە بەڕاستی ئەهلی ئەوەیە و سوارچاکی ئەو مەیدانەیە، سوپاس بۆ خوا ئێستا دکتۆر قەرەداغی بۆتە پسپۆرێک لە بواری فیقهی مامەڵەی دارایی هاوچەرخ، کە سەرقاڵی بوە و گرنگی پێداوە هەر لەوکاتەوە کە نامەی دکتۆراکەی وەرگرت لە کۆلێژی شەریعە لە ئەزهەزی پیرۆز کە تایبەتە بە فیقهی مامەڵەکردن .

دکتۆر قەرەداغی کۆمەڵێک دیاردەو سیمای تایبەتی هەیە بۆتە هۆی ئەوەی توانای توێژینەوە و دانانی فتواو بۆچوونی نرخی هەبێت، لەوانەش لەبەر بوونی هەموو قورئان و شارەزایی لە سونە و شارەزایی لە بواری مەعریفی هاوچەرخ و یاسای وەزعی، دکتۆر توانیویەتی فیقهی کەلەپور و فیقهی واقیع بەیەکەوە ببەستێتەوە ، هەروەها زانیاری هەبێت بەدەقەکان و ئامانجەکانیان، ئەم هۆکارە ئیجابیانەش  پێویستە لە زانایەکدا هەبێت کە بیەوێت روبەروی گرفتەکانی سەردەم ببێتەوە، ئەویش بە شێوەیەکی هاوسەنگ و بروابوون بە پرۆگرامی میانرەوی، لە توێژینەوەکانیدا پشتی بەستوە بە راستترین و باشترین راو بۆچوونی، هەرچەند پاکی و هەڵە نەکردنیش تەنها بۆ پێغەمبەری خوایە .
جێگەی سەر سورمان نیە ئەگەر بڵێین دکتۆر قەرەداغی بەبەردەوامی خاوەنی بیرو بۆچونی هاو بەش بووە لە هەموو کۆرو توێژینەوەو کۆنگرە زانستی و کۆمەڵە فیقهیەکاندا کە دەبەستران بۆ وتو وێژ لەسەر جۆرەها بابەت بەتایبەت لە بواری مامەڵە کردندا کەجیاوازی بیروڕای لەسەر بوە.
هەروەها یەکێک بووە لەو پرۆفیسۆرانەی کە جێگەی متمانەی زۆرینەی زانایانی ئومەتی ئیسلامی بوە .

زانیاری کەسێتی :
ناو : پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی .
پیشە : مامۆستای زانکۆ .
پلەی زانستی : ( استاژ ) پڕۆفیسۆر .

شەهادەی زانستی :
* دکتۆرا لە شەریعەو یاسا لە زانکۆی ئەزهەری پیرۆز لە بواری (گرێبەست و مامەڵەی دارایی، ساڵی 1985 بە پلەی نایاب لەگەڵ پلەی (یەکەمی شەرەف)و رێنمایی بە چاپ کردنی نامەکەی و ئاڵوگۆرکردنی لە زانکۆکانی جیهان ) .
* ماستەر لە فیقهی بەراوردکاری لە کۆلێجی شەریعەو یاسا زانکۆی ئەزهەری پیرۆز لەساڵی 1980 بەپلەی نایاب .
* بەکالۆریۆس لە شەریعەی ئیسلامی لە بەغداد ساڵی 1975 بە پلەی نایاب و یەکەم لەسەر ئاستی کۆڵیج .
* وەرگرتنی بروانامەی زانستی لە بواری زانستە ئیسلامیەکاندا لەسەر دەستی چەند زانایەک لەساڵی 1970 .
* دەرچوی پەیمانگای ئیسلامیە لە ساڵی 1965 ، یەکەم بووە لەسەر ئاستی هەرێم .
کارو بەرپرسیارێتیەکان :
* ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان.
* مامۆستاو سەرۆک بەشی (فیقە واصول) لەکۆلێجی شەریعە و یاسا و دیراساتی ئیسلامی لەزانکۆی قەتەر (پێشو).
* سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی زانکۆی گەشە پێدانی مرۆییە لە کوردستانی عێراق.
* سەرۆکی رابیتەی ئیسلامی کوردە.
* سەرۆک یان ئەندامی جێ بەجێ کردنە لە کۆمەڵێک دەستەی فەتوا و چاودێری شەرعی لە کۆمەڵێک بانکی ئیسلامی و کۆمپانیای دڵنیایی ئیسلامی لە ناو قەتەر لەوانەش کۆمپانیای ئیسلامی قەتەر بۆ دڵنیایی لە دەرەوەی قەتەریش وەک بانکی دوبەی ئیسلامی و بانکی وەربەرهێنان لەقەتەر، یەکەمین لە وەبەرهێناندا لە کوەیت .
ئەندامێتی ئەنجومەن و لیژنەو کۆمەڵەکان :
1- ئەندامی ئەنجومەنی ئەوروپییە بۆ فەتوا و توێژینەوە .
2- ئەندامی ئەنجومەنی شەرعی و دەزگای لێ پێچینەوە و پێدا چوونەوە بۆ دامەزراوە داراییە ئیسلامیەکان .
3- دامەزرێنەری دەزگای ( الرحمە الانسانیە ) لە ئەسکەندەنافیا .
4- ئەندامی دامەزرێنەر لە دەزگای ( شیخ عید بن محمد الپانی) لە دەوڵەتی قەتەر .
5- ئەندام و راوێژکاری شەرعی لە کۆمەڵی گشتی (کۆمەڵەی قەتەری خێر خوازی) .
6- ئەندام و راگری نهێنی لە ئەنجومەنی کۆلێژی شەریعە و یاسا و ئەندامی زۆربەی لیژنەکان و بریاردەری کۆبونەوە زانستیەکانی، هەروەها ئەندامی گۆڤاری سەنتەری توێژینەوەی سوننە و ژیاننامەی پێغەمبەرە، هەروەوها ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆر و کۆنگرەکانە .
7- خەبیرە لە کۆمەڵەی فیقهی ئیسلامی سەربە رێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامی لە جەددە .
8- خەبیرە لە کۆمەڵەی فیقهی ئیسلامی سەربە رابیتەی جیهانی ئیسلامی لە مەککە .
9- خەبیرە لە دەزگای جیهانی زەکات.
10- سەرپەرشتیاری کۆلیجی بانکی ئیسلامیە لە زانکۆی (لوتا) کە زانکۆیەکی کراوەیە لەسەر ئەنتەرنێت .
11- ئەندامی لیژنەی ئەکادیمی و راوێژکارییە لە مەرکەزی ئیسلامی کە سەر بە زانکۆی ئۆکسفۆردە .
12- ئەندامی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی و ئەنجومەنی جێ بە جێ کردنە لە زانکۆی ئیسلامی جیهانی (شیتا غونغ) لە بەنگلادیش .
ژیاننامەی زانستی و ئەکادیمی

کۆنگرەو کۆڕە زانستیەکان
1-       چەند کۆرێکی زانستی لەکۆلێژی شەریعە، زانكۆی قەتەر ، بەم ناونیشانانە ( مشکلە الدیون ومنهج اڵاسلام فی علاجها ) ( تژبژب النقود الورقە واپره علی الحقوق والالتـزامات ) ، ( حکم إجراو العقود بوسائل الاتصال الحدیپە وکیفیە القبچ فیها ) ، ( احکام البورصە )و چەندانی تر.
2-       بەشداری کردن لەکۆنگرەی دامەزراندنی مزگەوتەکانی سەربەرابیتەی جیهانی ئیسلامی لەساڵی 1395 کۆچی 1975 زاینی. بەبابەتێک بەناونیشانی ( مفهوم المسجد فی اڵاسلام وماژا یتگلب منا فی الوقت الحاچر ) .
3-       کۆنگرەیەک دەربارەی گرفتەکانی فێرکردن لەریزەکانی موجاهیدینی ئەفغان بەبابەتێک بەناونیشانی :(محو الامیە الوڤیفی بین المجاهدین )  ساڵی 1978 زاینی
4-       هەموو ئەو خولانەی کەلەلایەن رێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامیەوە کراونەوە لەخوالی پێنجەمەوە لەساڵی 1989 زاینی هەتا ئێستا، پێشکەش کردنی توێژینەوەیەک یان دوو توێژینەوە لەهەر خولێک.
5-       بەشداری کردن بەتوێژینەوەیەک یان دوو توێژینەوە لەخولەکانی کۆمەڵەی فیقهی ئیسلامی سەر بەرابیتەی جیهانی ئیسلامی لەساڵی 1995ەوە هەتا ئێستا.
6-       بەشداریکردن لەهەموو کۆڕەکانی دەزگای جیهانی دەزگای جیهانی زەکات لەکوێتو پێشکەش کردنی توێژینەوەیەک یان دوو توێژینەوە لەساڵی 1988 هەتا ئێستا.
7-       بەشداریکردن لەهەموو خولەکانی ئەنجومەنی ئەوروپی بۆ فتوا و توێژینەوە. پێشکەش کردنی توێژینەوە لەخولی یەکەمەوە هەتا ئێستا.
8-       لیژنەی ئامادەکاری کۆری سەنتەری توێژینەوەی سوننەت و ژیاننامەی پێغەمبەر بوە لەمارسی 1990 زاینی.
9-       پێشکەش کردنی کۆرشێک دەربارەی (هەڵئاوسان) بەسەر پەرشتی کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی و بانکی گەشەپێدان لە جدە لە ئۆکتۆبەری 1990ی زاینی و هەر خۆشی بڕیاردەری کۆڕەکە بوو.
10-     بەشداریکردن لەکۆڕێک لەسەر شێوازی وتنەوەی یاساو پێویستەکانی کۆمەڵگای قەتەری لەبەشی یاساو کۆلێژی شەریعە . بەبابەتێک بەناونیشانی (علم الخلاف وکیف یمکن الاستفادە منه فی تدریس القانون) .
11-     بەشداریکردن لەچەند کۆرێکدا لەسەر وەقفی ئیسلامی لەوڵاتەکانی ئیمارات-  ئەبوزەبی و کوەیت و قەتەرو سعودییە.
12-     بەشداریکردن لەزۆربەی کۆڕە ئابورییەکان ( بیت التمویل الکویتی) و بانکی گەشەپێدانی جدەو …هتد
13-     بەشداریکردن لەکۆڕو ئەڵقەکان (دلە البرکە) بەتوێژینەوە یان بەبەشداری ئابوری بەتایبەتیش لەئەلقە رەزامەندیەکان.
14-     بەشداری کردن لەکۆڕێک دەربارەی (دڵنیایی و یاسا) کەلەلایەن کۆلێژی یاساوە بەسترا لەزانکۆی شاریقە لە 13 – 14 رەبیعی یەکەم 1424ک بەرامبەر بە 14 – 15 مایسی 2003 زاینی.
15-     بەشداریکردن لەزۆربەی کۆڕو کۆنگرە فیقهیەکان و لەوانەش لەو کۆڕە فیقهیانەی کەلەوڵاتانی کەنداو دەبەسترێت.
16-     کۆنگرەی دەزگای لێپێچنەوەو پێداچونەوە بۆ دامەزراوەکانی دارایی ئیسلامی لەبەحرەین.
17-     کۆڕی بانکە ئیسلامیەکان کەلەکەناڵی ( جەزیرە مباشر) لەمارسی 2006 پێشکەش کراوە.
18-     کۆنگرەی تەمویلی ئیسلامی سەنتەری ئۆکسفۆرد بۆ دیراساتی ئیسلامی 23 ی مارسی 2006 .
19-     کۆنگرەی یەکەمی فیقهی بۆ دامەزراوەکانی دارایی ئیسلامی نۆڤەمەبەری 2006 لەکوەیت.
20-     کۆڕی جیهانی زانایانی شەریعە لە مانگی 11ی 2006 لەبانکی ناوەندی  مالیزیا لە کۆلالامپور .
21-     کۆنگرەی ئیسلامی جیهانی بۆ تەمویلی ژێرخانی ئابوری لە دۆحەی پایتەختی قەتەر لەمانگی 11 ی 2006 ی زاینی .
22-     کۆنگرەی بەرەو پیش بردن و داهێنان و پیشەسازی دارایی ئیسلامی لە ( بیت المشورە) لەکویت مانگی 1ی 2006 ی زاینی.
23-     کۆنگرەی دۆحە بۆ پەیڤینی مەزهەبە ئیسلامیەکان  بەناونیشانی (دور التقریب فی الحدە العملیە للامە) زانکۆی قەتەر. کۆلێژی شەریعە، مانگی 1ی 2007.
24-     کۆنگرەی نێودەوڵەتی دەربارەی (الگفل بین اللغە الام والتواصل مع العصر) سەنتەری کلتوری منداڵ. قەتەر، 21 – 23 ی شوباتی  2007.
25-     کۆڕێکی زانستی بەناونیشانی ( استکمال النڤر فی صکوک المشارکە : مکونات موجوداتها )  لەبەرواری 25- 26 شوباتی 2007 لەبارەگای بانکی ئیسلامی گەشەپێدان بەسترا، کەکۆمەڵی فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی سەربەرێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامی لە جەدە و پەیمانگای ئیسلامی بۆ توێژینەوەو راهێنان سەر بەبانکی ئیسلامی گەشەپێدان ئامادەی کردبوو.
26-     کۆڕبەندی جیهانی دووەم بۆ دەرچوانی ئەزهەر 1- 3نیسانی 2007 زاینی، زانکۆی ئەزهەر بەناونیشانی(التحدیات الحچاریە للامە الاسلامیە)
27-     کۆنگرەی دووەم دەربارەی (التامین التکافلی) لەکوەیت، 15 – 16 ی نیسانی 2007
28-     هەموو کۆبونەوەو دانیشتنەکانی ئەنجومەنی شەرعی دەستەی لێ پێچینەوەو پێداچونەوەی دەزگاکانی دارایی ئیسلامی. هەروەها لیژنە هاوبەشەکان و لیژنە زانستیەکان – شوباتی 2007- 2008.
29-     کۆنگرەی (الافتاو فی عالم مفتوح) سەنتەری جیهانی بۆ میانڕەوی ، کوەیت، 26- 28ی مایسی 2007.
30-     کۆڕبەندی پێشەوا قەرزاوی 13- 15 ی تەموزی 2007.
31-     کۆنگرەی (دادوەری شەرعی نێودەوڵەتی یەکەم) 3-15 ی 2007 – ئەردەن.
32-     کۆنگرەی ئیسلامی جیهانی دووەم بۆ تەمویلی ژێرخانی ئابوری ل دۆحە ساڵی 4- 5 تشرینی دوەمی 2007 زاینی.
33-     کۆڕی (بەیەک گەیشتنی قودسی نێودەوڵەتی)  15- 17 تشرینی دووەم/2007، ئەستەنبول، دەزگای قودسی نێودەوڵەتی.
34-     کۆنگرەی هەشتەمی جیهانی بۆ فیکری ( بدیع الزمان سەعید نەورەسی بەناوی ) بەناوی (( العدالە لاجال عالم افچل للانسانیە)  ئەستەنبول، 18- 20 ، تشرینی دوەمی 2007.
35-     کۆنگرەی فیقهی دووەم بۆ دامەزراوە داراییە ئیسلامیەکان – کوەیت – 24- 25 تشرینی دووەەمی 2007.
36-     کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی زانایانی شەریعە لەئەمەریکا لەمەنامەی بەحرەین  24- 27 تشرینی دووەەمی 2007.
37-     کۆڕێکی زانستی بەناوی (المصارف الاسلامیە واقعاً ومستقبلاً) لەسەنتەری کلتوری عەرەبی لە دیمەشق لە 2/8/ 2008 بەسەرپەرشتی دەزگای مەئمونی نێودەوڵەتی کەچەند تەوەرەیەکی لەخۆگرتبوو لەوانە(شێوازی کاری بانکە ئیسلامیەمان و جیاوازی جەوهەری لەنێوان بانکە ئیسلامیەکان و تەقلیدیەکان و بۆرسەو بنەماکانی کارپێکردنی ) هەروەها پەیوەندی بانکە ئیسلامیەکان بەبانکە تەقلیدیەکان وەرۆڵی بانکە ئیسلامیەکان لەگەشەپێدانی ئابوری و کۆمەڵایەتی .
38-     کۆڕێکی زانستی ، زانکۆی دیمەشق لە 4/2/2008 جیاوازی فیقهی، بنەماکان و رۆڵی لەبەرەوپێش بردنی کاری بانکی ئیسلامی.

توێژینەوەکان
2010ی زاینی
1-       عەدالەت لەدامەزراوە داراییە ئیسلامیەکاندا پەیوەندی بەبنەماکانی کاری کۆمپانیاکان لەحکومەتدا لەفیقهی نوێدا. توێژینەوەک بوو بۆ مونتەدای قەتەر بۆ دارایی و وەبەرهێنانی شەشەم پێشکەش کرا لە 20 – 22 ی مانگی  12ی 2010ی زاینی .
2-       توێژینەوەیەک بەناونیشانی (دراسە فقهیە مقارنە بالقانون) کەلەکۆنگرەی کۆمەڵی زانایانی ئەمەریکا پێشکەش کرا لە 30 تشرینی یەکەم تا 4 ی تشرینی دووەم  2011 کوەیت.
3-       إدارە السیولە فی المۆسسات المالیە اڵاسلامیە ـ دراسە فقهیە اقتصادیە ـ توێژینەوەکە لەخولی بیستەمی کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی سەر بەرابیتەی جیهانی ئیسلامی پێشکەش کراوە.
4-       العلاقە بین المساهمین ومجالس اڵادارات واڵادارە التنفیژیە توێژینەوەکە لەکۆنگرەی یەکەمی دۆحە بۆ دارایی ئیسلامی – لەبیت شورە -  لە 20-21 تشرینی یەکەمی 2010 پیشکەش کراوە.
5-       التامین التکافلی اڵاسلامی ، تعریف به وباحکامه وبمبادئه وشروگه وچوابگه  والفروق الجوهریە بینه وبین التامین التجاری ، توێژینەوەیەکە لەکۆڕی بەیەک گەیشتنی دڵنیایی حەوتەمی کەنداو پێشکەش کراوە لە 13 – 14 تشرینی یەکەمی 2010 زاینی.
6-       الفائچ التامینی فی شرکات التامین التکافلی اڵاسلامی  ـ دراسە فقهیە مقارنە ـتوێژینەوەیەکە لەکۆڕی بەیەک گەیشتنی دڵنیایی هاوکاری، دەزگای هاوکاری جیهانی بۆ ئابوری و تەمویل سەر بەرابیتەی جیهانی ئیسلامی  لەریاز ، 6-7 تشرینی یەکەمی 2010 پێشکەش کراوە.
7-       العلامە الشیح فتحی یکن” رحمە الله ” مجدداً للدعوە،توێژینەوەیەکە کەپێشکەش کراوە بەکۆنگرەی جیهانی لەسەر بانگخواز (فتحی یکن رحمە الله) لەتەرابلوس 11-13 تەموزی 2010زاینی.
8-       مفهوم التامین التعاونی ماهیته وچوابگه ومعوقاته ـ دراسە فقهیە اقتصادیە ـ توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بەکۆمەڵی فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی کەدەربارەی (دڵنیایی هاوکاری) بەسترا لەلایەن زانکۆی ئەردەنی لە 11- 13 نیسانی 2010 زاینی.
2009زاینی
9-       التامین التعاونی ، ماهیته وچوابگه ومعوقاته ـ دراسە فقهیە اقتصادیە ـ توێژینەوەیەکە کەپێشکەش کراوە بەکۆڕبەندی دڵنیایی هاوکاری – دەزگای ئیسلامی جیهانی بۆ ئابوری و تەمویل – رابیتەی جیهانی ئیسلامی موحەرەمی 1430 بەرامبەر بەکانونی یەکەمی 2009 زاینی.
10-     زکاە الپروە المعدنیە وحقوق الامتیاز ، دراسە فقهیە مقارنە ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بە کۆڕی هەژدەهەمی کاروباری زەکاتی هاوچەرخ  – رەبیعی یەکەمی 1430 ک بەرامبەر مایس 2009.
11-     الصکوک اڵاسلامیە ” التوریق ” وتگبیقاتها المعاصرە ـ دراسە فقهیە اقتصادیە تگبیقیە ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بۆ خولی نۆزدەهەمی کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی، رەبیعی دووەمی 1430 ک بەرامبەر نیسانی 2009.
12-     – (  التنمیە وتحدیاتها ، ومنهج الاسلام فیهما ، درسە فقهیە مقارنە) سەنتەری دۆحەی نێو دەوڵەتی بۆ پەیڤینی ئاینەکان، کۆری گەشەپێدانی ئابوری قەیرانی دارایی، نیسانی 2009 ز .
13- اسس التسامح الدینی فی اڵاسلام ـ دراسە فقهیە تاصیلیە ـ لبیان علاقە المسلم بغیره  علی چوو الکتاب والسنە  وفقه المیزان، کۆنگرەی کۆلێژی شەریعە، زانکۆی دیمەشق، (لێبوردەیی ئاینی لە ئیسلامدا).دیمەشق 18-19 رەجەبی  1430 ک . بەرامبەر بە 11-12 تەموزی 2009 .
14- (تامین الدین والچمان ،)پێشکەش کراوە بەسێیەمین کۆڕبەندی  (البرکە)، جەدلە ، 5-6 رەمەزان 1430 ک بەرامبەر بە 17-18 تشرینی یەکەمی 2009 ز .
15- السلم وتگبیقاته المعاصرە فی السَلع والمنافع والخدمات ( صکوکه ، وحکم السَلم المنڤم ) ـ دراسە فقهیە مقارنە ـ کۆری دووەمی ئایندەی کاری بانکی ئیسلامی  – جەددە – کۆمەڵی بەرەو پێشبردنی کاری دراو لەبانکی ئەهلی بازرگانی 28-29 شەوال – 1430 ک . بەرامبەر 17-18 تشرینی یەکەمی 2009 ز .
16- الحقوق المالیە مع تگبیقاتها المعاصرە ، ومدی جواز الاعتیاچ عنها ـ دراسە فقهیە مقارنە ـ ، دەزگای لێپێچینەوەو بەدوادا چوون ی دامەزراوە داراییە ئیسلامییەکانی، 1430 ک – 2009 ز .
وەلەسەر ئەم توێژینەوەیە معیاری مافی دارایی و تەسەروف پێوەکردن دانراوە.
2008زاینی
17- الشخصیە الاعتباریە وڕحکامها فی الدولە المعاصرە ، وڕپرها فی تحقق شرگ الملک التام  ـ دراسە فقهیە مقارنە بالقانون  ـ پێشکەش کراوە بەکۆڕی حەڤدە هەمی کارو باری زەکاتی هاوچەرخ لە 12-15 مارسی 2008 . لە قاهیرە .
18- التجدید الفقهی فی الاقتصاد والمعاملات المالیە المعاصرە، کۆری بەرەو پێش بردنی زانستی فیقهی حەوتەم بەناو نیشانی (تەکنیک و تازەگەری لە فیقهی ئیسلامی هاوچەرخدا ) لە 4-8 ی نیسانی 2008 لە سەڵتەنەی عومان – مەسقەت .
19- دور الفتاوی فی التقریب او اڵاپارە والتبعید، پێشکەش کراوە بەکۆنگرەی بیست و یەکەمی نێودەوڵەتی بۆ یەکبوونی ئیسلامی – تاران لە 4-6 نیسانی 2008 ز .
20- التحقیق فی زکاە الاسهم والشرکات ـ دراسە تاصیلیە تفصیلیە مقارنە ـ زەکاتی پشکەکان لە 22 نیسانی 2008 ز ریاز – دەستەی ئیسلامی جیهانی بۆ ئابوری و تەمویلی – رابیتەی جیهانی ئیسلامی – مەککەی پیرۆز .
21- التجدید الفقهی فی الاقتصاد والمعاملات المالیە المعاصرە، دەستەی لێپێچینەوەو بە خۆدا چونەوە بۆ دامەزراوەکانی دارایی ئیسلامی – پێشکەش کراوە بە کۆنگرەی ساڵانەی بۆ دەستەی شەرعیەکانی دامەزراوە دارییە ئیسلامیەکان لە 27-28 نیسانی 2008 لە شانشینی بەحرەین .
22- هیئات الفتوی والرقابە الشرعیە اختیار اعچائها ، وچوابگها ـ ، دەستەی لێپێچینەوەو بەخۆدا چونەوەی دامەزراوەکانی دارایی ئیسلامی 27-28 نیسانی 2008 لە شانشینی بەحرەین .
23- مستقبل المصارف اڵاسلامیە  فی ڤل ما یعتبر صعوبات شرعیە  لتگویر وابتکار المنتجات المالیە اڵاسلامیە ، و امام الازمە المالیە المعاصرە ـ دراسە فقهیە اقتصادیە ـ وتعدد جهات الفتوی واپره علی مستقبل العمل المصرفی اڵاسلامی، کۆری ئایندەی کاری بانکی ئیسلامی کە لە جەددە بەستراوە – لەلایەن – کۆمەڵەی بەرەو پێش بردنی کاری دراو لە بانکە ئەهلی یە بازرگانیەکاندا لە شورای 1429 ک بەرامبەر تشرینی یەکەمی 2008 پێشکەش کراوە .
24- البیئە فی نڤر الاسلام ، مبادئ وتگبیقات، پێشکەش کراوە بە سەنتەری ئۆکسفۆری ئیسلامی لە بەریتانیا لە شەوالی 1429 ک تشرینی یەکەمی 2008 ز .
25-  ێ‌ل النبی صلی الله علیه وسلم ، واهل البیت ومکانتهم عند  اهل السنە  ـ دراسە علی چوو الکتاب والسنە ، واقوال اهل العلم ـ کۆری کۆلێژی شەریعە لە زانکۆی قەتەر بەناونیشانی (فیقهی ال البیت – لە نێوان سوننەو شیعەدا ، چەمکی فیقهی ال البیت لەنێوان سوننەو شیعەدا ) لە زالقعدە 1429 ک ، تشرینی دووەمی 2008 ز پێشکەش کراوە .
2007 زاینی
26- التحدیات ( الصعوبات ) الشرعیە المستقبلیە امام تگویر وابتکار المنتجات المالیە اڵاسلامیە ـ دراسە فقهیە اقتصادیە ـ توێژینەوەیە کەلەکۆنگرەی بەرەوپێشبردنو داهێنانی پیشەسازی دارایی ئیسلامی لە – بیت المشورە لە کوەیت – لە کانونی یەکەمی 2007 پێشکەش کرا .
27- حوار المژاهب والاقلیات  واپره فی درو الفتن والعدوان الخارجی، لەکۆنگرەی دۆحە بۆ پەیڤینی مە زهەبە ئیسلامیەکان، لە زانکۆی قەتەر لە کۆلیجی شەریعە لە کانونی یەکەمی 2007 ز پێشکەش کرا .
28- الفتوی فی عالم مفتوح ، مع تگبیق عملی علی الفتاوی المباشرە فی وسائل الاعلام، لە کۆنگرەی جیهانی (مەنهەجیەتی فەتوادان لە جیهانی کراوە، واقیعی نمونەییو هیوا خوازراو ) لە 26-28 مارس 2007 لە سەنتەری جیهانی بۆ میانرەوی لە کوەیت پێشکەش کرا .

29- کۆری زانستی ( استکمال النچر فی صکوک المشارکە : مکونات موجوداتها ) لە 25-26 شوباتی 2007 پێشکەش کراوە ، لە بانکی ئیسلامی گەشەپێدان کەلە لایەن کۆمەڵی فیقهی ئیسلامیی نیو دەوڵەتی بەستراوە کە سەربە رێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامیەوە لە جەددەو پەیمانگای ئیسلامی بۆ توێژینەوەو راهێنان سەر بەبانکی ئیسلامی گەشە پێدان .

30- الاسرە المسلمە فی الغرب بین الالتزام بالاسلام والقوانین الحاکمە ،  لەکۆری بەیەک گەیشتنی دووەمی جیهانی بۆ دەرچوانی ئەزهەر لە 1-3 نیسانی 2007 پێشکەش کراوە لە زانکۆی ئەزهەر بەناو نیشانی (روبەرو بونەوەی شارستانیەکانی ئومەتی ئیسلامی) .
31- المنافسە التجاریە بین شرکات التامین التکافلی (الاسلامی) ، والتامین التقلیدی (التجاری) ، واپر ژلک علی صناعە التامین التکافلی ( الاسلامی ) لە کۆنگرەی دوەمی (دڵنیایی و لەخۆگرتن) لە کوەیت لە 15-16 نیسانی 2007 پێشکەش کرا .
32-  القرچاوی والاقتصاد الاسلامی، لە کۆری بەیەک گەیشتنی پێشەوا قەرزاوی لە 13-15 کانونی یەکەمی 2007 پێشکەش کرا .
33- التقدیرات المالیە واپرها علی الاحکام القچائیە الشرعی ، لە کۆنگرەی یەکەمی ( دادوەری شەری نێو دەوڵەتی )لە 3-5 رەمەزانی 1428 ک بەرامبەر 16-17 تشرینی دووەمی 2007 پێشکەش کرا .
34- تگبیقات الوکالە والفچالە والمرابحە العکسیە فی البنوک الاسلامیە، لە کۆری بیستو هەشتەمی ( البرکە) لە 4-5 رەمەزانی 1428 ک کە بەرامبەر 16-17 ئەیلولی 2007 پێشکەش کرا .
35- التحدیات التی تواجه مشاریع التمویل المتوافقە مع الشریعە اڵاسلامیە ، لەکۆنگرەی دووەمی ئیسلامی جیهانی بۆ تەمویلی ژێرخانی ئابوری لە دۆحە لە 4-5 تشرینی دووەمی 2007 پێشکەش کرا .
36- مواقیت الصلاە فی اوروبا  ،لە خولی نۆزدەهەمی کۆمەڵی فیقهی ئیسلام سەربە رابیتەی جیهانی ئیسلامی لە 3-9 تشرینی دووەمی 2007 پێشکەش کرا .
37-  مچمون اسم الله العدل ومغزاه عند اڵامام النورسی، لە کۆنگرەی هەشتەم کە بۆ فیکری مامۆستا سەعید نەورەسی لە ژێرناوی ( دادپەروەری لە پێناو جیهانێکی باشتر بۆ مرۆڤایەتی) لە ئەستەنبوڵ لە 18-20 تشرینی دووەمی 2007 دا پێشکەش کرا .
38- کیفیە تحدید الاجور وتگبیقاتها فی عقود العمل والتاجیر والمعاصرە ، لە کۆنگرەی دووەمی فیقهی بۆ دامەزراوەکانی دارایی ئیسلامی – لە کوەیت – لە 24-25 تشرینی دووەمی 2007 پێشکەش کرا .
39- حکم التعامل ، او العمل فی شرکات التامین خارج دیار الاسلام، لەکۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی زاناکانی شەریعە لە ئەمەریکا سازدرا لە مەنامەی شانشینی بەحرەین لە 24-27 تشرینی دووەمی 2007 دا .
40- کرامە الانسان فی الاسلام ، توێژینەوەیەکە ئامادەکراوە بۆ لیژنەی نیشتیمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ لەقەتەر، لەگۆڤاری (الصحیفە) ژمارەی دووەمی لەئەیلولی 2007 بڵاوبوەتەوە.
 2006 زاینی
41- تحلیل وقیاس وإدارە  مخاگر شرکات التامین اڵاسلامی ـ الواقع والمنشود ـ ، لەکۆنگرەی مەترسیەکانی پیشەسازی دارایی ئیسلامی دا پێشکەش کراوە، لە بیت المشورە . لە کوەیت لە 20-21 کانونی یەکەمی 2006 .
42- التامین علی الدیون ـ دراسە فقهیە اقتصادیە ـ لە کۆنگرەی هاوبەندی یەکەمی دڵنیایی تەکافولی لەلایەن کۆمپانیای ( وپاق ). لە کوەیت لە 20-22 شوباتی 2006 پێشکەش کرا .
43- قچایا المرڕە والدیمقراگیە ، دراسە فی الفقه والفکر السیاسی اڵاسلامی ، کۆنگرەی کۆڕبەندی جیهانی یەکەم بۆ دەرچوانی زانکۆی ئەزهەر لە چوار چێوەی تەوەرەی ( یەکخستنی بۆ چوونی ئەزهەری لەبەرو روبونەوەی گرفتە هاوچەرخاکاندا پێشکەش کراوە ) لە 11-12 مارسی 2006 ز .
44- الصفات المۆپرە فی العلاقە بین الشرکات ( الشخصیە الاعتباریە ، الژمە المالیە ، الملکیە المتداخلە ، السیگرە )ـ
، توێژینەوەیەکی فیقهی یاسایی بەراورد کاریە، پێشکەش کراوە لە کۆری بیستو حەوتی ( البرکە ) لەجەددە لە 25-26 تشرینی 2006 ز .
45- قاعدە التبعیە فی العقود واپرها فی الترخیصات الشرعیە . لە کۆنگرەی یەکەمی فیقهی بۆ دامەزراوەکانی دارایی ئیسلامی پێشکەش کراوە لە کوەیت لە تشرینی دووەمی 2006 ز .
46- حول مواجهە مماگلە الدیون فی النڤام المالی اڵاسلامی . لە کۆری جیهانی زانایانی شەریعە لە کوالا لامبور پێشکەش کراوە لە تشرینی دووەمی 2006  بە سەرپەرشتی بانکی ناوەندی مالیزی .
47- البُنْێەُ التحْتَیەُ فی الفکر اڵاسلامی وتمویلها فی المصارف اڵاسلامیە ، لە کۆنگرەی ئیسلامی جیهانی بۆ تەمویلی ژێرخانی ئابوری لە دۆحە لە 2006 پێشەکەش کرا .
2005زاینی
48- نحن واڵاخر ، ـ دراسە علی چوو الکتاب والسنە  والفکر اڵاسلامی  ـ لە خولی شازدەهەمی کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی نێو دەوڵەتی لە 14/4/2005 لە دوبەی پێشکەش کرا .
49- فسخ الدین بالدین، لە خولی هەژدەهەمی کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی لە مەکەی پیرۆز لە 13/8/2005 پێشکەش کرا .
50- الفحص الگبی قبل الزواج من منڤور الفقه اڵاسلامی، توێژینەوەیەکی زانستی فیقهیە – لە گۆڤاری زانستی ئەنجومەنی ئەوروپی بۆ فەتواو لێکۆڵینەوە – ژمارە  7  جەمادی دووەم 1426 ک بەرامبەر بە کانونی یەکەمی 2005 دا بڵاوبوەتەوە .
51- العنف الاسری ، ێ‌پاره والوقایە منه، توێژینەوەیەکە لە ئەنجومەنی ئەوروپی بۆ فەتواو لێکۆڵینەوە، خولی ئاسایی پێشکەش کراوە .
52- حکم التامین الصحی ، وبعچ صوره فی المجتمع الامریکی ، لە کۆنگرەی سێیەمی کۆمەڵەی زانایانی شەریعە لە ئەمەریکا لە مانگی (یۆلیۆ) 2005 پێشکەش کراوە .
53- زکاە الپروە المعدنیە والبحریە ، لە چواردەهەمین کۆری کاروبارەکانی زەکاتی هاوچەرخ لە مارسی 2005 لە بەحرەین پێشکەش کرا .
54- رعایە المسنین (ژوی الشیبە) فی چوو القرێ‌ن الکریم والسنە ، مع نماژج تگبیقیە لرعایە المسنین فی المجتمع اڵاسلامی ، لە کۆنگرەی دۆحەی جیهانی بۆ سەرپەرشتی بە ساڵاچوانی لە ژێر سێبەری گۆرانکاریە هاوچەرخەکان لە نیسانی 2005 پێشکەش کرا .

2004 زاینی
55- صکوک اڵاجارە، توێژینەوەیەکی فیقهی ئابوریە – لە خولی پازدەهەمی کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی – لە 6/11/2004 لە مەسقەت پێشکەش کراوە .
56- احکام استپمار الموقوف وغلاته، توێژینەوەیەکی فیقهی ئابوریە، لە خولی پازدەهەمی کۆمەڵەی فیقهی ئیسلامی نێو دەوڵەتیە لە 6/11 مارسی 2004 لە مەسقەت .
2003 زاینی
57- مشکلە الدیون المتاخرات فی البنوک اڵاسلامیە ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بە خولی چواردەهەمی ئەنجومەنی کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی سەر بەرێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامی کە لە دۆحە بەستراوە لە مانگی کانونی دووەمی 2003 ز .
58- فەتوا لە نێوان دەقو واقیعدا، بنەماو شێوازەکانی .
59- فیقهی نەگۆڕو گۆڕاوەکانوکاریگەری لەسەر نزیک کردنەوەی مەزهەبو کۆمەڵە ئیسلامیەکان .
60- الزحام فی منی واحکامه ، من المبیت والرمی قبل الزوال فی یوم النحر ، وقبل الزوال فی ایام التشریق ، بابەتێکە پێشکەش کراوە لە کۆڕی (الزحامه فی الحج) کە کۆمەڵێ فیقهی ئیسلامی لە مەکەی پیرۆز بەستراوە کە سەربە رابیتەی جیهانی ئیسلامیە لە ساڵی 1423 ک .
61- الاسس والمبادئ اڵاسلامیە للعلاقات الدولیە ، توێژینەوەکە پێشکەش کراوە بە کۆنگرەی (مەکەی پیرۆز – خولی سێیەم)، ئەویش لە ژێر ناوی (پەیوەندیە نێودەولەتیەکان لە نێوان ئیسلامو شارستانیەتی هاوچەرخدا) لەنێوان 1-3 ژی الحجە 1423 ک بەرامبەر 2-4 شوباتی 2003 زاینی بەستراوە .
62- (ئیسلام ئاینی سۆزو سەربەرزیە) توێژینەوەیەکە کەباس لە حەقیقەتی ئیسلامو ئیرهابی ئاینی دەکات، پێشکەش کراوە بەرابیتەی جیهانی ئیسلامی لە مەککەی پیرۆز لە ژێر ناوی (کاری ئیسلامی بەکۆمەڵ) لەگەڵ وەرچەرخانە مێژوویەکاندا دەگونجێت، کە ئێستا ئوومەتەکەمان پیایدا تێپەر دەبێت کە تیایدا هێرش دەکرێتە سەر ئیسلامو درۆی بۆ هەڵدەبەسترێتو بە ئیرهابی ناوزەندی دەکەن لە 27/7/1422 ک پێشکەش کرا .
63- الجانب التگبیقی للتامین اڵاسلامی (التکافل) ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بە کۆری (دڵنیایی و یاسا)کە کۆڵێژی یاسا لە زانکۆی شاریقە پێی هەستاوە لە بەرواری  13-14 رەبیعی یەکەمی 1424 بەرامبەر بە 14-15 مارسی 2003 .
64- منهج الفقه اڵاسلامی فی علاج القچایا المعاصرە ، توێژینەوەیەکە ئامادەکراوە بۆ خولێکی فیقهی و کاروبارەکانی زەکاتی هاوچەرخ، کە لەلایەن (پەیمانگەی بانگەواز) سەر بە بەرێوبەرایەتی بانگەواز و رێنمایی بەرێوە براوە کە سەر بەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی یە لە دەوڵەتی قەتەر و لە 3 رەبیعی یەکەم 1424 ک بەرامبەر بە 3/مارسی/2003 بەرێوە چوو .
65- احکام التامین التعاونی والتجاری واڵاسلامی ـ دراسە فقهیە مقارنە ، توێژینەوەکە پێشکەش کراوە بە دەستەی لێپێچینەوەو بە خۆدا چوونەوە بۆ دامەزراوە داراییەکان (کۆبونەوەی دەیەم) لە عومان لە مانگی تەموزی  2003  .
66- الهیئات الشرعیە بین بیان مدی الاخگا و والمخالفات الشرعیە فی المصارف اڵاسلامیە والسریە والمهنیە ومدی تاپیره سلباً او إیجاباً علی المصرفیە اڵاسلامیە ، توێژینەوەکە پێشکەش کراوە بە کۆنگرەی سێیەمی دەستە شەرعییەکان بۆ دامەزراوە داراییە ئیسلامیەکان، کە لەلایەن دەستەی لێپێچینەوە و بە خۆدا چونەوەی دامەزراوە داراییە ئیسلامییەکان بەرێوە چووە لە بەحرەین لە بەرواری 9-10 شەعبانی 1424 ک بەرامبەر تشرینی یەکمی 2003 .
67- قاعە التبیعە فی العقود واپرها فی الترخیصات الشرعیە مع بچ تگبیقاتها المعاصرە ـ دراسە فقهیە  تاصیلیە ـ ، توێژینەوەکە پێشکەش کراوە، بە کۆری فیقهی شەشەم کە سەر بە (بیت التمویل الکویت)یە لە تشرینی یەکەمی 2003 .
68- دیون الوقف،  توێژینەوەیەکی فیقهی بەرورد کاریە، پێشکەش کراوە بە کۆری کاروبارەکانی وەقفی فیقهی، کە سەر بە ئەمانەتی گشتی ئەوقافە لە دەوڵەتی کوەیت لە تشرینی یەکەمی 2003 ز .
69- الاسس الشرعیە لتوزیع الارباح والخسائر فی البنوک اڵاسلامیە ، توێژینەوەیەکی بنەرەتی بەراورد کاریە، پێشکەش کرا بە کۆنگرەی رۆڵی دام و دەزگا دارایی و ئیسلامیەکان لەوەبەر هێنان و گەشە پێداندا – کۆلێژی شەریعەو خوێندنی ئیسلامی – زانکۆی شاریعە – 26-28 سەفەری 1424 ک بەرامبەر بە 9/5/2002 .
70- استپمار الوقف وگرقه القدیمە والحدیپە ، پێشکەش کراوە بە کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی لە خولی سێزدەهەم لە کوەیت لە ساڵی 2002 ز .
71- اپر النقود والدیون علی التعامل فی الاسهم والصکوک والوحدات، پێشکەش کراوە بە کۆری کۆمپانیای یەکەم بۆ وەبەرهێنان – کوەیت – 2001 ز .
72- المبادئ العامە للتحکیم فی الفقه اڵاسلامی، پێشکەش کراوەبە کۆری دادوەری لە شەریعەتی ئیسلامیدا – دوبەی – 27-28 تشرینی یەکەمی 2001 .
73- دیدو تێروانین لەسەر توێژینەوەی ئەمانەتی دەستەی شەرعی کۆمپانیای (الراجحی) 2001 .
74- العلاج الجینی من منڤور الفقه اڵاسلامی، پێشکەش کراوە بەکۆری کاردانەوە ئەخلاقیەکان بۆ چارەسەری جینی – زانکۆی قەتەر ساڵی 2001 .
75- تنمیە موارد الوقف والحفاڤ علیها، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بە کۆنگرەی وەقف کە لە مەککەی پیرۆز بەستراوە لە ساڵی 2001 ز .
76- الاستپمار فی الاسهم ، حکمه وچوابگه الشرعیە، توێژینەوەیەک کەلە گۆڤاری کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی لە جەددە بڵاوبووەتەوە .
77- الاستـپمار فی العملات ، حکمه وچوابگه، پێشکەش کراوە بەدەستەی (المعاییر) لە بەحرەین .
78- (مافە مەعنەویەکان) لە گۆڤاری وەرزی کۆلێژی شەریعەو یاسا لە قەتەر بڵاوبوەتەوە .
79- اڵایجار المنتهی بالتملیک ، حکمه وچوابگه وصوره ،پێشکەش کراوە بەکۆمەڵەی فیقهی ئیسلامی لە خولی دوازدەهەم لە ریاز .
80- حدیپ ” لا تبع ما لیس عندک ” ، سنده وفقهه، لە گۆڤاری سەنتەری لێکۆڵینەوەی سوننەو ژیاننامەدا لە قەتەر لە ساڵی 1995 بڵاوبووەتەوە .
81 – حدیپ ” النهی عن صفتین فی صفە واحدە ” سنده وفقهه ، لە گۆڤاری سەنتەری لێکۆڵینەوەی سوننەو ژیاننامەدا لە قەتەر لە ساڵی 1995 بڵاوبووەتەوە
82- مدی مسۆولیە المچارب ومجلس اڵادارە عن خسارە الشرکە ، توێژینەوەیەکی بەراورد کارییە لەیاساو شەریعەتدا، پێشکەش کراوە بەکۆمەڵی فیقهی ئیسلامی سەر بەرابیتەی ئیسلامی جیهانی.
83- الحقوق المعنویە والزکاە فیها ، دەستەی جیهانی بۆ زەکات، لەگۆڤاری کۆڕی حەوتەمدا بەچاپیان گەیاندوە.
84- هەڵئاوسان و چارەسەری لەژێر رۆشنایی  بنەماکانی فیقهی ئیسلامی.
85- چۆن زەکاتی ماڵەکەت دەدەیت؟
86- الاستصناع بین الجواز واللزوم ، لەگۆڤاری وەرزی کۆلێژی شەریعەی زانکۆی قەتەر لەساڵی 1993 بڵاوبۆتەوە.
87- التگبیقات العملیە لسوق المال اڵاسلامی ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بەکۆمەڵی فیقهی ئیسلامی لەخولی هەشتەم لەبرۆنای لەساڵی 1993.
88- التامین علی الحیاە ،  توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بەکۆڕی دووەمی ئابوری بۆ(بیت الزکات) لەکوەیت، لەساڵی 1993 زاینی.
89- البدائل الشرعیە للسندات ، توێژینەوەیکە پێشکەش کراوە بۆ کۆڕی دووەمی ئابوری کەلەکوەیت لەساڵی  1993بەستراوە.
90-  اڵامام البخاری وفقهه فی الجانب الاقتصادی ، توێژینەوەیەکە پێشکەش کراوە بەسەنتەری ئۆکسفۆرد  لەکۆڕێکدا کەدەربارەی ئیمامی بوخاری لەساڵی 1992 بەستراوە.
91- حکم إجراو العقود بوسائل الاتصال الحدیپە ، توێژینەوەیەکە لەبڵاوکراوەی ساڵانەی زانکۆی قەتەر ژمارەی هەشتی 1990 زاینی بڵاوکراوەتەوە.
92- اڵاعجاز التشریعی للشریعە اڵاسلامیە ، لەلایەن کتێبخانەی ئەقسا لەدۆحە لەساڵی 1989 بڵاوبۆتەوە.
93- کیفیە دلالە السنە علی الاحکام ،  لەبڵاوکراوەی ساڵانەی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سوننەو ژیاننامە لەزانکۆی قەتەر ژمارە چواردا بڵاوبۆوە.
94- القبچ وصوره المعاصرە ، کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی لەجەددە لەژمارە چواری گۆڤارەکەیاندا لەساڵی 1990 بڵاویان کردۆتەوە.
95- مصرف “وفی الرقاب” وتگبیقاته المعاصرە علی الاسیر والمختگف ، دەستەی جیهانی بۆ زەکات لەکوەیت لەساڵی 1989 بڵاوی کردۆتەوە.
96- مصرف ” والغارمین ” وتگبیقاته المعاصرە ، دەستەی جیهانی زەکاتە لەساڵ 1989 بەستویەتی .
97- مصرف ” والمۆلفە قلوبهم ” وتگبیقاته المعاصرە ،  دەستەی جیهانی بۆ زەکات لەکوەیت لەساڵی 1989  بەستویەتی.
98- نڤریە عوچ المپل واپرها علی الحقوق والالتـزامات ، لەبڵاوکراوەی ساڵانەی کۆلێژی شەریعەی زانکۆی قەتەر لەژمارە شەستدا لەساڵی 1988 بڵاوی کردۆتەوە
99- مشکلە الدیون ومنهج اڵاسلام فی علاجها ،  لەبڵاوکراوەی ساڵانەی کۆلێژی شەریعە  زانکۆی قەتەر ژمارە 5 ساڵی 1987 زاینی بڵاوکراوتەوە.
100- التشریع من السنە وکیفیە الاستنباگ منها ،  لەبڵاوکراوەی ساڵانەی سەنتەری لێ کۆڵینەوەی سوننەو ژیاننامەدا لەزانکۆی قەتەر ژمارە دوو ساڵی 1987 بڵاوکراوەتەوە.

کتێبەکان:
1.       حقيبة طالب العلم في الاقتصاد الَاسلامي والمعاملات المالية الَاسلامية ،  لوزارة الاوقاف والشؤون الَاسلامية لدولة قطر  عام 2010، والحقيبة تتكون من 13 مجلداً .
2.       الازْمةُ المَاليةُ العَالمية دِراسَةُ اسْبابِها ، وآثارِها ، ومُستَقْبَلُ الرِاسمالية بَعْدَهاـ علاجها من منظور الاقتصاد الاسلامي ـ وكيفية الاستفادة منها في عالمنا الَاسلامي ط. دار البشائر الَاسلامية 2009
3.       نحن والَاخر دراسة فقهية تاصيلية لبيان علاقة المسلم بغيره في حالة السلم والحرب والاقلية والكثرية علي ضوو الكتاب والسنة وفقه الميزان. ط. لجنة التاليف والترجمة بالاتحاد العالمي لعلماو المسلمين ضمن سلسلة : قضايا الامة (3)  ، ط. 2009
4.       المدخل إلي الاقتصاد الَاسلامي دراسة تاصيلية مقارنة بالاقتصاد الوضعي علي ضوو الكتاب والسنة ، ومقاصد الشريعة ، وتراثنا الفقهي  ( في المطبعة  ).
5.       السلم وتطبيقاته المعاصرة في السَلع والمنافع والخدمات ( صكوكه ، وحكم السَلم المنظم ) ـ دراسة فقهية مقارنة ( في المطبعة )
6.       المصارف والتامين ، دراسة تحليلية ( تحت الطبع ) .
7.       بحوث في فقه قضايا الزكاة المعاصرة ط. دار البشائر الَاسلامية ببيروت 2008
8.       المنهل النضاخ في اختلاف الاشياخ ط. دار البشائر الاسلامية بيروت 2007م
9.       بحوث في فقه البنوك الاسلامية ط. دار البشائر الاسلامية بيروت 2007م
10.     المقدمة في المال والاقتصاد والملكية والعقد ط. دار البشائر الاسلامية بيروت 2006م
11.     التامين الَاسلامي ـ دراسة فقهية تاصيلة ـ ط. دار البشائر الَاسلامية  2005
12.      فقه القضايا الطبية المعاصرة ، ط. دار البشائر الَاسلامية 2005
13.     حكم الاستثمار في الاسهم 2005 ط. مطابع الدوحة 2005
14.     بحوث في الاقتصاد الَاسلامي ، ط. دار البشائر الَاسلامية ببيروت 2002
15.     بحوث في فقه المعاملات المالية المعاصرة ، ط. دار البشائر الَاسلامية ببيروت 2001م
16.     فقه الشركات ،ط.دار المتنبي بالدوحة 1996م .
17.     قاعدة المثلي والقيمي واثرها علي الحقوق والالتـزامات مع تطبيق معاصر علي نقودنا الورقية ،ط.دار الاعتصام 1994م .
18.     الوسيط للغزالي ،تحقيق ودراسة وتعليق ، طبع بمصر عام 1980، ثم في دولة قطر عام1992م .
19.     مبدا الرضا في العقود ، دراسة مقارنة في الشريعة والقانون المدني ، ط.دار البشائر الَاسلامية ببيروت عام 1985م ، وهي رسالة دكتوراه من مجلدين ضخمين .
20.     معني ” لا إله إلا الله ” للزركشي ، تحقيق ودراسة وتعليق ، طبع في مصر عام 1982م .
21.     ايها الولد للغزالي ، تحقيق ودراسة وتعليق ، طبع في مصر عام 1982م .
22.     الغاية القصوي في دراسة الفتوي ، للقاضي البيضاوي،تحقيق ودراسة وتعليق ،ط. مصر 1980م.
23.     الَانسان والَايمان للشيخ سعيد النورسي ، تحقيق مع كتابة مقدمة طويلة عن حياة النورسي وجهاده وجهوده.
24.     المنهج المختار في تفسير النصوص الشرعية ( تحت الَاعداد الاخير ) .
25.     الجهاد والَارهاب والعنف ( تحت الَاعداد الاخير ) .
26.     مختصر الام للبويطي ، تحقيق ودراسة وتعليق ( تحت الَاعداد ) .
27.     إلي اي إسلام ندعو ؟ ( تحت الَاعداد ) .
28.     اثر ديون ونقود الشركة ، او المحفظة علي حكم تداول الاسهم والصكوك والوحدات الاستثمارية ( المشكلة والحلول ) دراسة فقهية اقتصادية ط . بنك التنمية.

کتێبەکانی بەکوردی:
1-ئێمەو ئەوان
2- قەیرانی دارایی جیهانی
3- ئیسلام و ئیرهاب
4- کۆمەڵگەو گەشەپێدان
5- چۆن زەکاتی ماڵەکەت دەجەیت؟
6- گەشەپێدان و گەندەڵی
7- فیقهی بانگەواز
9- مرۆڤ و بەختەوەری
10- دەروازەیەک بەرەو ئابوری ئیسلامی – بەرگی یەکەم
11- سیفاتەکانی عبادالرحمن
12 – شایەتیەک بۆ مێژوو -ژیاننامەئاوارەكانیش سوپاسی خێرخوازان و رابیتەی ئیسلامی كوردیان كرد بۆ گەیاندنی ئەم پێداویستییانەو و داوایان لە خێرخوازن كرد كە زیاتر هاوكارییان بكەن و بەدەمیانەوە بن.

دواتر
« Prev Post
پێشتر
This is the oldest page